خزمەتگوزارى کڕیار و پشتگیرى

خزمەتگوزارى پێشکەشکردن 24 سەعاتە و لە گشت شوێنێکى وڵاتدا (07713454545 ئاسیا سێڵ بە مەبەستى خزمەتگوزارییەکانى تر).

چیمەنتۆ
  • نێراو بۆ
  • چاپ
  • تۆمار
  • به‌شداربوون
بەرهەمەکان

بەرهەمەکانى چیمەنتۆ

ئێمە وەک " لافارجى عێراق"  کەرەستەکانى بیناسازی دابیندەکەین  بۆ پرۆژەکانى نیشتەجێبون  و پرۆژەکانى پێکهاتەى  ژێرخان ئەوەش لەڕێی  ئەو چالاکییە فراوانانەوە کە لە وڵاتدا ئەنجامیان دەدەین هەروەها  لەڕێی تۆڕێکى فراوانى  دابەشکەرانەوە.  ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانە وەک کاری تایبەتى  لافارج پێشکەش دەکرێن  کە لەتەک ستاندەرە  جیهانى و ناوخۆییەکاندا گونجاون هەروەها ئەو توانا لۆجستییە کاریگەر و خێرایانەى کە هەمانەو تایبەتن بە پێداویستییەکانی گشت جۆرە پرۆژەیەکەوە.

شێوازى نوێی کارکردنمان  زیاتر جەخت لەسەر  بەدیهێنانى  کاری ناوخۆیی زۆرباش دەکاتەوە، هەروەها  باشترین کارئەنجامدانیش لەسەر ئاستى گشت شوێنەکانى دیکەى جیهان لە لایەن گروپەکانى لافارجەوە. پابەندبونمان بە خزمەتکردنى  کڕیارەکانمان  ئەوەمان بەسەردا دەسەپێنێت  کە لە کاتى  تەواو گونجاودا بەدەم پێداویستییەکانیانەوە بچین،  ئەوەش لەڕێی ئەو  پسپۆڕانەمانەوە کە شارەزان لە بواری فرۆشتندا  هەروەها لەڕێی هاوکارانمانەوە.

هەمیشە خواست لەسەر بەرهەمەکانمان  لەسەربنەمای کەمکردنەوەى  بڕی تێچونە  بۆ کڕیارەکانمان، هەروەها گەشەپێدانى کەرەستەکانمان بۆ دەستەبەرکردنى دامەزراوەیەکى خۆڕاگر کە توانای بەردەوامبوونى هەبێت.


  1. ضيمةنتؤى ثؤرتلاندى ئاساييType l CEM l 42.5R

  2. چیمەنتۆی جۆری جیسر  جۆرە چیمەنتۆیەکى پۆرتلاندى پوختە  کە بڕێکى دیاریکراو لە  C3A تێدایە (ئەوپەڕی 3.5 %) و گونجاوە لە تەک ستاندەری عێراقییIQ.S 5/1984 دا.

    کاتێک بەکارهێنانى چیمەنتۆ روبەڕووى  نالەباریی خاک یان ئاوى ژێر زەوى دەبێتەوە ئەوسا پێویستە  گیراوەى سلفاتی تێدایێت  بۆ باشکردنى توانای  بەرگریکردنى چیمەنتۆکە.

  3. چیمەنتۆی جۆری II/A-L 42.5  بۆ مەبەستە گشتییەکان بەکاردەهێنرێت  هەروەها لە بوارێکى فراوانى کارئەنجامداندا کە   بەپێی ئەم ستاندەرەیە  EN 197-1:2000.

  • نێراو بۆ
  • چاپ
  • تۆمار
  • به‌شداربوون
LafargeHolcim. Cement, aggregates, Concrete.