my-homepage

 
 

دوایین هه‌واڵ

 
 خزمه‌تگوزاری کڕیار

خزمه‌تگوزاری کڕیار

چیمەنتۆى لافارج لە عێراقدا سەنتەرێکى تایبەتى هەیە بۆ پشتگیریکردنى کڕیار و دەستبەرکردنى جۆرێتییەکى باشى بارکردن و دانەدەست لەڕێى تیمەکانى کارکردنى ناوخۆوە کە تواناى دابینکردنى پشتگیریى تەکنیکى و دارایى و لۆجستییان هەیە. پرۆسەکانى بارکردن و دانەدەست 24 سەعاتە و لە هەر 7 ڕۆژى هەفتەدا بەردەوامن لەلایەن کارگەکانەوە هەروەها پرۆسەکانى پارەدان لەڕێى تۆڕبەندییەکى بانکەوە ئەنجام دەدرێن.

 
 به‌رهه‌مه‌کان

به‌رهه‌مه‌کان

ئێمە وەک " لافارجى عێراق"  کەرەستەکانى بیناسازی دابیندەکەین  بۆ پرۆژەکانى نیشتەجێبون  و پرۆژەکانى پێکهاتەى  ژێرخان ئەوەش لەڕێی  ئەو چالاکییە فراوانانەوە کە لە وڵاتدا ئەنجامیان دەدەین هەروەها  لەڕێی تۆڕێکى فراوانى  دابەشکەرانەوە.  ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانە وەک کاری تایبەتى  لافارج پێشکەش دەکرێن  کە لەتەک ستاندەرە  جیهانى و ناوخۆییەکاندا گونجاون هەروەها ئەو توانا لۆجستییە کاریگەر و خێرایانەى کە هەمانەو تایبەتن بە پێداویستییەکانی گشت جۆرە پرۆژەیەکەوە.

 
 هۆكار لافارج ده‌كاته‌ ‌ سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی چاره‌سه‌ر له‌ عێراقدا

هۆكار لافارج ده‌كاته‌ ‌ سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی چاره‌سه‌ر له‌ عێراقدا

1.  به‌رهه‌می كۆنكرێتی كوالیتی به‌رز به‌ پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان: هه‌ر چوار به‌رهه‌مه‌كه‌مان: الجسر و كه‌ره‌سته‌ و چیمه‌نتۆی بيري نه وتCement  Oilwell و OPC(چیمه‌نتۆی ئاسایی) و گشت پێویستییه‌ بیناسازییه‌كانتان دابین ده‌كات.

2. مه‌ودایه‌كی فراوان له داهێنانی به‌رهه‌مه ‌کۆنکرییتیه‌کان:  

  • به‌رهه‌می چیمەنتۆی كوالیتی به‌رز به‌ پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان
  • به‌رهه‌می چیمەنتۆی كوالیتی به‌رز به‌ پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان
  • مه‌ودایه‌كی فراوان له داهێنانی به‌رهه‌مه ‌کۆنکرییتیه‌کان

: به‌رهه‌مه‌ پێوانه‌یی و تایبه‌ته‌كانمان له‌ كۆنكرێت كه ئه‌مانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ك نمونه‌‌: كۆنكرێتی ئا‌رتیڤیای ره‌نگاوره‌نگ و كۆنكرێتی زۆر به‌هێز و كۆنكرێتی هایدرۆمیدیا)ئاوه‌ڕۆی خێراله‌ڕێی کۆنکریته‌که‌وه‌  (، كۆنكرێتی شل ، كۆنكرێتی فۆم ( له شێوه‌ی که ف دایه‌) ومه‌ودایه‌كی فراوان له‌ دیزاین و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

3.   پشتیوانی ته‌كنیكی: پشتیوانی شاره‌زایی ته‌كنیكی له‌ سه‌رتاسه‌ری ووڵات و په‌یوه‌ندی كراوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی كڕیار بۆ 24 كاژێر له‌ هه‌فته‌دا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

4.   چاره‌سه‌ری پسپۆڕی: چاره‌سه‌ر بۆ گشت  پێویستییه‌ جیاوازه‌كانی كڕیاره‌كان و به‌كارهێنه‌ره‌ كۆتاییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

5.   لێزانین و شاره‌زایی جیهانی: شاره‌زایی گه‌وره‌ترین گروپی جیهانی له‌ بواری كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، ئه‌ویش گروپی لافارج هولسیم LafargeHolcim ه‌.

 

نامه‌ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكردن:

 

"لافارج عێراق، ئه‌ندام له‌ گروپی لافارج هولسیم، كۆمپانیایه‌كه‌ كڕیار و به‌كارهێنه‌ری كۆتایی ده‌كاته‌ ئامانج، هه‌وڵ ده‌دات بۆ پێشكه‌شكردنی كوالیتی به‌رز و چاره‌سه‌ر وبه‌رهه‌می داهێنه‌ر وهه‌مه‌چه‌شن بۆ كڕیاره‌كانی.

ئامانج و پێشبینی جیهانی به‌رفراوانمان "دروستكردنی شاری باشتر" به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌ عێراقدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌. لافارج له‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و ژێرخان ئابوری به‌رفراواندا به‌شداره‌. ئێمه‌ چیمه‌نتۆ و كۆنكرێت و چاره‌سه‌ری پێویستی دیكه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین جگه‌ له‌ پشتگیری ته‌كنیكی پشتبه‌ستوو به‌ لێزانین و شاره‌زایی جیهانی."

 

رشيد بن يخلف

سه‌رۆكی جێبه‌جێكردن

لافارج عێراق - ئه‌ندام له‌ گروپی لافارج هولسیم   

 

نامه‌ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكردن:

میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان،

زۆر خۆشحاڵم پێشوازیتان لێبكه‌م له‌ ماڵپه‌ڕی كۆمپانیای لافارج عێڕاق له‌ سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت. لافارج عێراق ئه‌ندامه‌ له‌ گروپی لافارج هۆڵسیم كه‌ كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی جیهانییه‌ له‌ بواری كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیدا. له‌ گه‌ڵ بوونی پێگه‌یه‌كی پێشه‌نگ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، لافارج هۆڵسیم نزیكه‌ی 80،000 كارمه‌ندی هەیە وە پێگه‌ی به‌هێزی سه‌رمایه‌ی له‌ زیاتر له‌ 80 وڵاتدا هه‌یه‌.

ئێمه‌ داهێنه‌رترین چاره‌سه‌ره‌كانی چیمه‌نتۆ و كۆنكرێت و چه‌و ولم بۆ كڕیاره‌كانمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، و ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌رده‌وامبوون.

له‌ ڕێی پابه‌ندبوونی به‌هێزمان به‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌رده‌وامبوونه‌وه‌، ئێمه‌ باشترین نموونه‌ی كار و باشترین نموونه‌كانی ئه‌دای ئیشپێكردن و تیمه‌كانمان هه‌یه‌ كه‌ به‌شداره‌ له‌ بونیاتنانی شار له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌ به‌رهه‌م و چاره‌سه‌ره‌ داهێنه‌ره‌كانمان. داهێنان له‌ گرنگییه‌كانی كاره‌كانمانه‌ له‌ پێناو به‌شداربوون له‌ پرۆسه‌ی بیناكردنی به‌رده‌وام و خزمه‌تكردنی باشتری كڕیاره‌كانمان.

لافارج له‌ ساڵی 2008 وه‌ له عێڕاقدا له‌ بواری چیمه‌نتۆدا كار ده‌كات، وهه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2011 وه‌ له‌ بواری كۆنكرێتدا كار ده‌كات، و گه‌شه‌ی به‌  پێگه‌ی پێشه‌نگی هێناوه‌‌ له‌ گشت هێڵه‌كانی كاره‌كانیدا. ئێمه‌ گه‌وره‌ترین وبه‌رهێنی نا نه‌وتین له‌ عێڕاقدا.

لافارج عێراق كۆمپانیایه‌كه‌ كڕیار و به‌كارهێنه‌ری كۆتایی ده‌كاته‌ چه‌قی كاره‌كانی و هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر و به‌رهه‌می داهێنه‌ر و كوالێتی به‌رز ده‌دات بۆ كڕیاره‌كانی. تێڕوانینی جیهانی به‌رفراوانمان كه‌ بریتییه‌ له‌ "بونیاتنانی شاری باشتر" به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌ عێراقدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌. لافارج به‌شداره‌ له‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و ژێرخانی زه‌به‌لاح له‌ عێراقدا. ئێمه‌ چیمه‌نتۆ و كۆنكرێت و چاره‌سه‌ری دیكه‌ی پێویست له‌ ڕێی بیناستۆر Binastore و فرۆشتن به‌ تاك و هه‌روه‌ها پشتگیری ته‌كنیكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ پشت ئه‌ستوره‌ به‌و ئه‌زموونانه‌ی كه‌ له‌ جیهاندا هه‌مانه‌.

ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان و كۆمه‌ڵگه‌ ناوخۆییه‌كانمان به‌هایه‌كی سه‌ره‌كییه‌‌ كه‌ له‌ سه‌روو پێشه‌نگییه‌كانی لافارج هۆڵسیمه‌. پێوه‌رو ڕێنماييه  جیهانییه‌كانی گروپه‌كه‌مان كه‌ تایبه‌تن به‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به‌ دروستی له‌ عێڕاقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن. ئێمه‌ ڕۆڵێكی پێشه‌نگ ده‌گێڕین له‌ پێشه‌سازییه‌كه‌مان و له‌ وڵاتدا له‌ پێناو به‌شداریكردن له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌م بواره‌دا. لافارج پابه‌نده‌ به‌ پاراستنی ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی كارمه‌ندان و كۆمه‌ڵگه‌ ناوخۆییه‌كانمان. ئه‌مه‌ بنه‌مای یه‌كه‌مه‌ بۆ گشت كارمه‌ندانی گروپه‌كه‌ و له‌ سه‌ر گشت ئاسته‌كانی لێپرسراوێتیدا. ئێمه‌ نه‌ك ته‌نها خۆمان به‌ به‌رپرسیار دانانێین بۆ خۆشگوزه‌رانی كارمه‌ندانمان، به‌ڵكو هه‌روه‌ها بۆ خۆشگوزه‌رانی به‌ڵێنده‌ر و كڕیاره‌كانمان و هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ كه‌ كاریگه‌ری چالاكییه‌كانمان ده‌یگرێته‌وه‌. ئامانجی سه‌ره‌كیمان درێژه‌پێدانی ئاستێكی جیهانی سه‌لامه‌تییه‌ له‌ گشت چالاكییه‌كانمان كه‌ عێڕاقیش ده‌گرێته‌وه‌. 

ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ پێشكه‌شكردنی به‌شدارییه‌كی ئه‌رێنی پوخت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ و سروشت له‌ ڕێی چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانمانه‌وه‌ و خوازیارین ببینه‌ نموونه‌یه‌كی ‌ ژینگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رده‌وامبوون بۆ عێڕاق. ئامانجی لافارج عێڕاق به‌ ده‌ستهێنانی‌ پێشه‌نگییه‌ له‌ سیستمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ژینگه‌ له‌ وڵاتدا. ئێمه‌ درێژه‌ به‌ په‌یوه‌ندی متمانه‌پێكراو ده‌هێنین له‌ گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان و گوێ له‌ پێویستی و پێشبینییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ ناوخۆییه‌كانمان ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه‌ به‌شێكی كاریگه‌ر و پشتگیر له‌ كۆمه‌ڵگه‌كانماندا.

ئێمه‌ به‌ توندی پابه‌ندین به‌ به‌شداریكردن له‌ بونیاتنانی ئاینده‌ له‌ عێڕاقدا.

له‌ گه‌ڵ ڕێز و سوپاسی بێپایانم،


خالد ده‌كانی

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار – لافارج عێڕاق