شارى زۆرترى یەکگرتوو

 

بەشداریکردن لە شاری یەکگرتووتردا

بەمەبەستى سنووردارکردنى فراوانبونى ئاسۆیی  ناوچە شارنشینەکان ، ئێمە چارەسەری بینای ستونیمان هێنایە کایەوە هەروەها نوێکردنەوەى  بینا کۆن و داڕماوەکان. ئەوەش لەپێناو بەکارهێنانى کەمترین رووبەڕی زەوى  و بەمەبەستى ئەوەى کە شارەکان  پتر یەکگرتوبن و پارێزگاری لە شێوازى ژیانى دانیشتوانەکانیان بکرێت و هاتوچۆی رۆژانەیان ئاسانتر بێت.

بەشداریکردنمان

 

 

لەپیناو سنوردارکردنى فراوانبونى شارەکان و پاراستنى زەوى و زاری کشتوکاڵی  و روبەرە سەوزەکان  و گوڵزار ، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گەشەکردنى شارەکان  نەبێتەهۆی ئەوەى  شارەکان  پاڵ بە لادێوە بنێن بەرەو دورتر.
چارەسازییەکانى ئێمە یارمەتیدەرن  بۆ ئەوەى شارەکان زیاتر یەکگرتوبن روبەری زۆریش لەزەوى گلبدەنەوە  بەوجۆرەى  کە شوێنکارو شوێنە گشتییەکان و خزمەتگوزارییە  ناوخۆییەکان  گشت لەیەکەوە نزیک بن  ئەوەش مانای وایە شوێنی  زۆرتر بۆ جموجوڵ دابیندەبێت و  جۆری ژیانى دانیشتوان باشتر دەبێت.
ئێمە گشت جۆرە  کۆنکریتێک  دابیندەکەین  کە گونجاوبێت بۆ گشت جۆرە  بیناسازییەک  هەر لە بینا زۆر  بەرزە قوچەکانەوە  تا دەگاتە  ئەو خانوانەى کە سێ نهۆمین:

  • کۆنکریتى   زۆر بەهێز   بۆ بناغەو نهۆمەکانى ژێرەوە
  • کۆنکریتى سووک  بۆ بەشەکانى سەرەوە.
  • كۆنکریتى  نەگەیەنەر  بۆ  تیغە  لە گشت ئاست و نهۆمەکاندا...هتد.

 

تەلارسازەکان  و نەخشەکێشانى ناوچە شارنشینەکان  لەوانەى  کە  بەدوای گۆرانکاری لەزەوى  بێکەڵکەکاندا دەگەڕێن ، هەروەها   بۆ گۆڕینى  شوێنە کۆنەکان بە شێوازێکى نوێ  دەتوانن  پشت بە ئەزمونى ئێمە ببەستن  لەبواری  ئەو کەرەستانەدا  کە جۆرێکى  باش و بەردەوام  و هەرزانبەهابێت بۆ گەشەپێدانى ناوچە شارنشینەکان.