شارى تەمەن درێژتر

 

بەشداریکردن لە بنیاتنانى شارێکدا کە زیاتر دەمێنێتەوە

شارێک کە بەرگەی زەمان و کارەساتە سروشتییەکان بگرێت و کاریگەری لەسەر ژینگە کەمبکاتەوە. چارەسەری ئێمە لەو رووەوە بریتییە لە شێوازى بیناسازى و ئەو سیستمە هاوکارانەى یارمەتیدەرن لە  بنیاتنانى  شارەکان و پێکهاتەی  ژێرزەمینی  بەهێزتر  کە ماوەیەکى درێژتر بەردەوام بێت  و لەهەمان کاتدا پێداویستییەکانى ژینگە باشتردەکات بەتایبەتى لەڕێی  باشکردنى توانای وزەى  بیناکان و بەرگریکردنیان  لە ئاو.

بەشداریکردنمان

شارانێکى خۆڕاگر هەربەتەنیا شارانى  پارک و  باخچەکان نین  کە ژینگە دەپارێزن  بەڵکو لەهەمان کاتدا   ئەو شارانەن کە  بەردەوام دەبن و بەرگریی  زەمانەو کارەساتە سروشتییەکانیش دەکەن .
هەر لەبەرئەوەیە  ئێمە ئەو چارەسەرانە دەخەینەڕو کە تایبەتن بە بنیاتنانى  خانوبەرەو  پرۆژەکانى پێکهاتەى ژێرخانى  کە دانیشتوان دەپارێزن.  کۆنکریتى ئێمە   باشترین شتە کە هەمانە  لەڕوى هێز و بەردەوامى و بەرگریی سروشتەوە  و ئەوەش دەبێتەهۆی ئەوەى کەبۆ چەندین ساڵ بمێنێتەوە.
لەکاتى رودانى بومەلەرزە یان گەردەلول  یاخود پیسبونى ئاوی دەریادا ئێمە دەتوانین هێز و بەرگرى کۆنکریتەکەمان زیاتر بکەین  لەڕێی بەرهەمى تایبەت بە جۆری کارئەنجامدانەوە.
هەروەها چارەسەری نوێ دادەنێین بۆ خانوبەرە و  ئەو سیستمانەى  یارمەتیدەرن  لە پارێزگاریکردن لە ئاو  و سەرچاوەکانى وزە  و دەرکردنى  کاربۆن کەمدەکاتەوە.

  •  ئێمە جۆرى گەرمى سروشتى کۆنکریتیى بەهێزمان باشکردووە واتا بڕەڕى گەرمى لەسەر بنەماى کۆنکرێت هەروەها مەوداى گەرمى کە هێندە نەگەیەنەرە بە بەراورد لەگەڵ کۆنکریتى ئاساییدا

  • هەروەها کۆنکریتێکى نێوەندى ئاوى پێشکات (هایدرۆمیدیا) پێشکەش دەکەین کە تواناى هەڵمژینى ئاوى گەردەلوولى هەیە و یارمەتیدەرە بۆ بەڕێکردنى ڕۆیشتنى ئەو ئاوەى کە زەوى هەڵیدەمژێت بەوەش مەترسى ڕوودانى لافاو کەمدەکاتەوە بۆ رێبوارە  پیادەکان و بۆ شۆفێرەکان.  

شۆفێرەکان دەتوانن بەناو تونێلەکاندا بڕۆن بەبێ مەترسى و نیگەرانى لە دەرکردن و پەنگخواردنەوەى دایۆکسیدى نایترۆجین ئەوەش بەهۆى شێوازى پارێزگارى لە پێکهاتەى ئەو کۆنکرێتەدا کە دروستى دەکەین بەو جۆرەى کە ژینگە بپارێزێت.

ڤێتنام: بەڵێ ، دەشێت بیناسازى لەسەر لم بەهێزبێت !

ظيَتنام: بةلَىَ , دةشيَت بيناسازى لةسةر لم بةهيَزبيَت !

لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا کە بەخێرایى پەرەدەسێنن وەک وڵاتى ڤێتنام دانیشتوان پێویستیان بە یەکەى نیشتەجێبوونى نوێ هەیە هەروەها هۆى هاتوچۆ، سەرەڕاى دابینکارى وزە. بەڵام چۆن دەتوانرێت خانوبەرەى پێویست و پێکهاتەى ژێرخانى دروست بکرێت لەسەر ئەو زەوییانەى کە بەلاى ڕووبارەکان و دەلتاکاندا درێژبوونەتەوە هەروەها بەلاى ڕۆخى دەریاکاندا ؟ ئێمە جۆرێک چیمەنتۆى تایبەتمان هەیە کە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات !

ساڵانە دانیشتوانى ڤێتنام بە نزیکەى ملیۆنێک کەس زیاد دەکات لەبەر ئەوە هەمیشە خەڵکێکى زۆر هەن کە پێویستیان بە خانووبەرە و هۆیەکانى هاتوچۆ و وزە هەیە. لە سونگەى ئەو ڕاستییەوە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە کە لە بوارى خانوبەرە و پێکهاتەى ژێر زەمینیدا وەبەرهێنان دەکەن بۆ پشتگیریکردن لە گەشەکردنى  ئەوڵاتە کە لە بیست ساڵى ڕابردوودا  بە ڕێژى 5% پەرەى سەندووە.
 
کێشەکە لەوەدایە کە باریکە زەوییەکى ڕۆخى باشوورى دەریاى چین هەیە هەروەها گەلێک ڕووبار و دەلتا کە بە خاکى ڤێتنامدا تێدەپەڕن هەر لەبەر ئەو هۆیەشە کە زەوى ئەو شوێنانە هەمیشە خۆنەگرن ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى ئەو دامەزراوانەى کە لەسەرى بنیات دەنرێت لاوازبن. ئەوەش گەلێک کێشەى دروست کردووە.  
 
بەڵام لەڕێگەى بەکارهێنانى تەکنیکى یابانى تایبەت بە بەرگریکردنى بومەلەرزە و  وەک یەکەم هەنگاو تیمەکانى کارکردن لە ڤێتنام چارەسەرێکیان بۆ کێشەکە دۆزییەوە کە بریتیە لە جۆرێک چیمەنتۆ (سولیکریت) کە لە 60% ى لە پاشماوەکانى کانەکان (پاشماوەى کانزا بە تایبەتمەندى هایدرۆلیکى پتەو)  پێکهاتوە و  ئەو جۆرە ڕاستەوخۆ لەسەر زەوى دادەڕژێرێت و بەرگرى دەکات. هەروەها ئەم جۆرە چیمەنتۆیە تواناى کەمکردنەوەى درزبردنى هەیە لەو دامەزراوە قەبارە گەورانەدا. ئێستا ئەم جۆرە چیمەنتۆیە لە زنجیرەیەک پرۆژەى پێکهاتەى ژێرزەمینى سەرەکیدا بەکاردەهێنرێت هەروەها لە دامەزراوەکانى نیشتەجێبووندا. 
 
دەشێت لە داهاتوودا بتوانرێت ئەءە لە پیشەسازى کۆنکریتى تایبەتدا بەکاربهێنرێت بەو جۆرەى کە بەرگرى ئاوى دەریا و پلەى گەرمى نزم بگرێت. لەبەر ئەوە هیچ پەرێزگیرییەک نییە لە بەکارهێنانیدا لەدواى کەرتى پرۆژەکانى نیشتەجێبوندا.  
 
بۆیە ئەوە چارەسەرێکى نموونەییە بۆ بەرەنگاربوونەوەى پێداویستییەکانى دانیشتووان لەو وڵاتانەى کە بە خێرایى ژمارەى دانیشتوانیان زۆر دەبێت.

سولیکریت: پرۆژە هەنوکەییەکان لە ڤێتنام

  • بنیاتنانى عەمبار لە بەندەرى ڤانک تاو.
  • بنکەى عەمبارکردنى نەوت لە ڤانک تاو (بە ڕێکخستنکارى لەگەڵ کەرتى نەوتدا لە ڤێتنام)
  • ئەو ڕێگە نوێیەى کە بەرەو فڕۆکەخانەى هوشى من دەچێت.
  • تاوەرەکانى نیشتەجێبوون لە شارى هوشى من.

چیمەنتۆیەک کە بڕى کاربۆنەکەى کەمە بۆ دروستکردنى یەکەم یاریگا بۆ چالاکییە وەرزشییەکان لە فەرەنسا.

ضيمةنتؤيةك كة برِى كاربؤنةكةى كةمة بؤ دروستكردنى يةكةم ياريط

لە مانگى تەموزى ساڵى 2012 ەوە ئارەزوو مەندانى تۆپى پێ لە شارى لاهارڤى لە فەرەنسا بەدواچوونیان بۆ تیپەکەیان دەکرد لە یاریگەیەکى نوێ کە بە یاریگەى ئۆکیانێ ناسراوە. ئەوەش تاکە یاریگەیەکە لە فەرەنسا کە هێندە وزە دروست دەکات زیاتر لەو بڕەى بەکاریدەبات. سەرەڕاى ئەوەى کە بەهۆى کۆنکریتى لافارجەوە دەرچوونى دوانئۆکسیدى کاربۆن CO2 دەبێتە کەمترین بڕ بەراورد لەگەڵ هەر یاریگەیەکى ئاسایى تردا.

لە 12 ى تەمووزى ساڵى 2012 دا جەماوەرێکى زۆر کە نزیکەى 25.000 بینەر دەبوون تەماشاى یارییەکى تۆپى پێیان دەکرد لە نێوان تیپى لاهارڤى و لیلیدا لە یاریگەى ئۆکیانى نوێ بەڵام بینەران ئاگادارى ئەوە نەبوون کە ئەوان بەشداریى خەڵاتێکى فەرەنسایى دەکەن. 
 
ئەو یاریگەیە لە دەروازەى شارى لاهارڤى دروست کراوە لەلایەن گروپێکەوە کە کۆمپانیاى ڤینسى فەرەنسایى بۆ بنیاتنان و تەلارسازانى SCAU و KSS و LOSIS دەگرێتەخۆ ئەم یاریگەیەش یەکەمە لە وڵاتەکەدا لەو ڕوەوە کە وزە بەرهەم دێنێت پتر لەوەى کە بەکاریببات.
 
ئێمە لەو پرۆژەیەدا ڕۆڵى خۆمان بینیوە لەڕێى دابینکردنى چیمەنتۆوە کە کەمترین ڕێژە کاربۆنى تێدایە (چیمەنتۆى جۆرى CEM ، کە بریتیە لە چیمەنتۆیەک ئەو پاشماوانەى تێدایە کە کارگەکانى وزەى گەرمى فڕێى دەدەن) لە ئەنجامى ئەوەشدا ڕێژەى دەرچوونى کاربۆن لە کۆنکریتەکە کەمبۆتەوە بۆ 22% بە بەرارورد لەگەڵ کۆنکریتى ئاساییدا.

 

بەڵام ئەو کارە ژینگەییەى یاریگەى ئۆکیانى هەر لەوەدا کۆتایى نەهاتووە کە کاریگەریى ژینگەیى کەمبکاتەوە بەڵکو گەلێک شتى تر هەن وەک ئەمانە:

  • 1500 م2 لە بۆردى فۆتۆڤۆلتایک.
  • سیستمى چارەسەرکردنى باراناو بەمەبەستى ئاودان و بەکارهێنانى بۆ توالێت.
  • ئاستێکى باش لە نەگەیاندنى گەرمى بەهۆى ئەو ڕووبەرە داخراوانەوە کە هەن.
  • ڕێکخستنى پلەى گەرمى و ڕووناکى لەسەر بنەماى فراوانى.

 

لەگەڵ گشت ئەوانەشدا هیچ کات قوربانى بە لایەنى جوانکارى یاریگەکە نەدراوە.
 
ئێستا تیپى لاهارڤى لە پلە دووەمى فەرەنسیدا یاریدەکات بەڵام یانەکە دەستبەردارى هەوڵ و تێکۆشان نابێت لە پێناو گەیشتن بە لوتکەى تۆپى پێى فەرەنسا.