بەشداریکردن لە بنیاتنانى شارنێکدا کە زیاتر پێکەوە بەسترابن
دانیشتوانى شارەکان دەیانەوێت بە خێرایى بگەنە شوێنکارەکانیان جا ئەوانە لەناو شارەکاندا بن یان لە شوێنى تر ئەوەش وا دەگەیەنێت کە پێویست بە بنیاتنانى پرد و تونێل بکات لە ڕێگە دەرەکییەکاندا هەروەها هێڵى ئاسن کە دەگاتە فڕۆکەخانە و ئێستگەکان. چارەسەرییەکانى ئێمە کە تایبەتن بەو دامەزراوانەى ژێرخانى گواستنەوە بەکاردەهێنرێت بەشداریدەکات لە پێکەوە بەستنێکى باشترى نێوان شارەکان و یارمەتیدەرە لە ئاسانکردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبیل و ڕێبواراندا.

بەشداریکردنمان |
|
گەڕان بەناو شاردا بەخێرایى و ئاسانییەکى زیاتر هەروەها ڕۆیشتن لە ماڵەوە بۆ سەر کار لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر سەرەڕاى گەشتکردن بۆ شارەکانى تر لەلایەن گشت کەرتەکانى دانیشتوانى شاردا. |
ترام چۆن شارى کازابلانکا دەگۆڕێت |
|
![]() |
لە مانگى کانونى دووەمى ساڵى 2012 ە وە شتێکى نوێ ه؛اتۆتە نێو ژیانى ڕۆژانەى دانیشتوانى کازابلانکاوە چونکە ئەوان لەو کاتەوە دەتوانن بە خێرایى و ئاسانى بەبێ ماندوو بوون بەناو شارەکەیاندا بگەڕێن ئەوەش لە سایەى هێڵى نوێى ترامەوە ئەم پرۆژە سەرنج ڕاکێشە کە گشت دەوروبەرەکانى شار پێکەوە دەبەستێت بەسەرکەوتنێکى دیکەى لافارج دادەنرێت.
ئەو قەرەباڵغییە زۆرەى پاێ هەروەها ڕێگە چڕەکانى شارى کازابلانکا کۆتایى هات، ئەوەش لەسایەى هێڵى نوێى ترامەوە. لە کۆتایى ساڵى 2012 ەوە دانیشتوانى گەورەترین شارى مەغریب کە ژمارەى دانیشتوانى 2.6 ملیۆن کەسە دەتوانن هێڵى نوێى ترام بۆ هاتوچۆى ناو شارەکە بەکاربهێنن. هێڵى ژمارە؛ (1) کە درێژییەکەى 21 کیلۆ مەترە و بە درەختى خورما دەورە دراوە. ئەو هێڵە لە خۆرهەڵاتەوە دەستپێدەکات بە ئاراستەى خۆرئاواو لە 48 ئیستگەدا دەوەستێت و بەو جۆرەش سەنتەرى شارەکە دەبەستێتەوە بە ناوچەى زانکۆ و ئەو ناوچەیەش کە بەن؛اوى گەڕەکى (الحسن) ناسراوە. ئەم هێڵە سەردەمیانە لەلایەن کۆمپانیاى "ئەلستوم"ەوە سیستمى ساردى و گەرمى بۆ دابینکراوە.
لەکاتى دروستکردنەکەدا لافارج بیست و چوارسەعاتەو هەر حەوت رۆژەکەى هەفتە کۆنکریتى دابیندەکرد بەو ئامانجەى کە لە ماوەیەکى زۆر کورتدا تەواو بکرێت کە دەگەیشتە 30 مانگ . لەو روەوە بەرپرسی یەکەمى RATP پێری مۆنگین گوتى: " ئێمە پێشتر شتى وامان نەدیبو". |
خشتةى كاتى جيَبةجيَكردنى ثرؤذةكة
|
هێڵى میترۆى نوێ بۆ خێرا کردنى هاتوچۆ لەناو شارى قاهیرەدا |
|
![]() |
نزیکەى 3.5 ملیون کەس ئەم هێڵى میترۆیە بەکاردەهێنن لە شارى قاهیرەدا. بۆ باشکردنى پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى لە پایتەختى وڵاتى میسردا ئێمە بنیاتنانى هێڵێکى سێهەممان گرتە ئەستۆى خۆمان کە ڕێگە بە نزیکەى 1.8 ملیۆن کەس دەدات بەناو شارەکەدا بە ئاسانى هاتوچۆ بکەن کاتێک کە ئەم هێڵە بە تەواوى لە ساڵى 2019 دا دەکرێتەوە.
قاهیرە هەر بەتەنیا گەورەترین شارى کیشوەرى ئەفریکا نییە بەڵکو لە هەمان کاتدا تاکە شارێکە کە تیایدا میترۆ ڕۆژانە 3.5 کەس بەناو شارەکەدا دەگوێزێتەوە ئەوەش لەڕێى ئە؛و دوو هێڵەوە کە هەیە.
|