بەشداریکردن لە بنیاتنانى شارانێکى جوانتردا
بیناى نایاب و کۆشکى گشتیى سەرنجڕاکێش بە ڕەنگ و شێوازى جۆراو جۆر و پێکهاتەى گونجاوەوە هەر؛وەها بۆ یار؛مەتیدانى بنیاتنانى شارانێکى جوانتر ئێمە چەندین جۆر پێکهاتەى کۆنکریتى پێشکەش دەکەین کە جوانترین و کاراترین پێکهاتە پێشکەش دەکەن.

بەشداریکردنمان |
|
کۆنکریت ماددەیەکى بنیاتنانە کە زۆربەى بابەتەکانى تەلارسازى سەرنجڕاکێش دەکاتە ڕاستییەکى زیندوو هەروەها دەتوانێت شێوەى ناوازە بگرێتەخۆ و ڕۆبکرێتە چەندین جۆر قاڵب بۆ پێکهێنانى شێوە و وێنەى جۆراو جۆر هەروەها پێشکەشکردنى ئاستێکى بەرزى کارئەنجامدان.
|
فڕۆکەخانەى باراجاس: پەنجەرەیەک بە سەر مەدرید دا |
|
![]() |
لافارج بەشداریکردووە لە بنیاتنانى هێڵى کۆتایى ژمارە 4 لە فڕۆکەخانەى مەدرید ، باراجاس. ئەم دەروازە ئەفسووناوییە کە ڕوودەکاتە پایتەختى ئیسپانیا لەلایەن؛ تەلارساز "ڕیچارد ڕۆجەرز" ەوە دیزاین کراوە کە تیایدا کۆنکریتى کردووە بە چەندین شێوەى سەرنج ڕاکێشى نایاب و تایبەت هەروەها ڕەنگى زۆر جوان !
نیشتنەوە لە هێڵى کۆتایى ژمارە 4 لە فڕۆکەخانەى باراجاس ئەزمونێکى گەلێک جوانە و ئەوەش کارێکى سەیرنییە چونکە ئەو بینا جوانە کە بە درێژایى 1.2 کم درێژ دەبێتەوە بە بانێکى پێچاوپێچەوە کە لەسەر پایەى گەورە گەورەیە و جۆرەها ڕەنگى سەرنجڕاکێشی هەیە هەروەها گەلێک پەنجەرەى فراوان . ئەم پرۆژەیە لەلایەن تەلارسازى بەریتانى ڕیچارد ڕۆجەرسەوە دیزاین کراوە شایەنى باسە ئەو تەلارسازە چەندین خەڵاتى نێو دەوڵەتى پێبەخشراوە.
|
پرۆژەکە لە ڕێى ژمارەوە
پرۆژەیەکى گەورە بۆ لافارجبنیاتنانى هێڵى کۆتایى ژمارە 4 لە خۆیدا بەڕوودا وەستانێکى گەورە بو بە تایبەتى لەڕوى لۆجستییەوە چونکە پێداویستیی و بڕی کەرەستەى ئەو پرۆژەیە گەلێک زۆربو ، سەرەڕاى ئەوەى کە ئەو دوا کاتانەى دانرابوون بۆ قۆناغەکانى پرۆژەکە ناچارى دەکردین کە بەردەوام 24 سەعاتە و هەر 7 ڕۆژى هەفتە کۆنکریت بەرهەمبهێنین و بەپێى خشتەیەکى چڕى کات بۆ دانەدەستى بارستە لەڕێى چەندین کانەبەردەوە. |
قەڵاى هەولێر زیندوو دەبێتەوە |
|
![]() |
لافارج ڕۆڵێکى گەورە دەبینێت لە کوردستانى عێراقدا بە تایبەتى لە پاراستنى شوێنە ناودارەکانى شارى هەولێردا کە بە کۆنترین شار لە مێژوودا دادەنرێت چونکە لە نزیکەى 8.000 ساڵ بەر لە ئێستادا بنیاتنراوە. ئێستا پرۆژەیەکى گەورە بەڕێوەیە بۆ جێبەجێکردن کە دەتوانێت قەڵاکە لەبەردەم جەماوەردا بکاتەوە و ئەو شکۆمەندی؛یەى کە هەیبووە بۆى بگێڕێتەوە و لە کۆتایشدا لەلایەن یونسکۆوە وەک یەکێک لە شوێنە ئاسەوارە جیهانییەکان پۆلێن بکرێت.
بەو پێیەى کە نزیکەى 8.000 ساڵ بەر لە ئێستا بنیاتنراوە هەولێر یەکێکە لە کۆنترین شارەکانى جیهان کە هێشتاکە تا ئەم سەردەمە دانیشتوانى تیادا دەژى. لەم کاتەدا هەولێر پایتەختى کوردستانى عێراقە و نزیکەى 1.5 ملیۆن دانیشتوانى تێدا دەژى. قەڵای هەولێر کە بەسەر شارەکەدا دەڕوانێت لەسەر ڕووبەرى پتر لە 10 هیکتار زەوى بنیاتنراوە و گەلێک شێوازى ئاسەوارى تەلارسازیى نایاب دەگرێتەخۆ کە ڕەنگدانەوەى سەردەمانێکى جۆراو جۆرن لەوانەش سەردەمى سۆمەرى و بابلى و ئاشورى و یۆنانییەکان هەروەها سەردەمى داگیرکردنى عەرەبەکان.
|