لافارج عێراق – ئه‌ندام له LafargeHolcim
لافارج عێراق - ئه‌ندام له گروپی LafargeHolcim، كۆمپانیای پێشه‌نگی جیهانی له بواری كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له گه‌ڵ بوونی پێگه‌ی له 80 وڵات‌دا وبه به‌كارهێنانی 80،000 كه‌س، رێژه‌ی فروشتنی گه‌یشتۆته 29.5 ملیار فره‌نكی سویسری له ساڵی 2015 دا.
لافارج له ساڵی 2008 ده‌ستی كردوه به كاركردن له بواری چیمه‌نتۆدا له عێراق ، وله بواری كۆنكرێتدا له ساڵی 2011، و په‌ره‌ی به پێگه‌ی پێشه‌نگی هێناوه له گشت هێڵه‌كانی كاركردنیدا. ئێمه یه‌كێكین له گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهه‌مهێنه‌ره نا نه‌وتییه‌كان له عێراقدا كه كارده‌كه‌ین به هاوكاری له گه‌ڵ هاوبه‌شه بازرگانییه ناوخۆییه‌كانماندا كه بریتین له: گروپی فاروق (چیمه‌نتۆ و ژینگه‌ی پیشه‌سازی)، 77 كۆمپانیای بیناسازی و بازرگانی (كۆنكرێت)، وكۆمپانیای BASF (بۆ كه‌ره‌سته زیادكراوه‌كان) له كوردستانی عێراق، و كۆمپانیای MerchantBridge له كه‌ربه‌لا.
لافارج عێراق٢ كارگه‌ی چیمه‌نتۆ به‌ڕێوه ده‌بات: كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان كه ده‌كه‌وێتە شاری سلێمانی، له هه‌رێمی كوردستان فیدراڵی عێراق ، وكارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ربه‌لا نزیك له پارێزگای كه‌ربه‌لا. هه‌روه‌ها 15 شوێن بۆ دروستكردنی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو ده‌كه‌وێته باكور و ناوه‌ڕاست و باشوری عێڕاق و خزمه‌ت به رێكخراوی تایبه‌ت و گشتی وكۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێت.
لافارج كۆمپانیایه‌كه بایه‌خ به كڕیار و به‌كارهێنه‌ری كۆتایی ده‌دات و ئامانجی پێشكه‌شكردنی جۆرێتی به‌رز و چاره‌سه‌ر و به‌رهه‌می داهێنه‌ر و هه‌مه‌جۆره وە خزمەتگوزاری بێوێنە بۆ كڕیاره‌كانی.
پرۆسەکانی چیمەنتۆ |
|
گروپی لافارجی عێراق بۆ چیمەنتۆ پێداویستییەکانى بازاڕەکانى عێراق دابیندەکات بۆ گشت پارێزگاکانى عێراق لەڕێی تۆڕێکەوە کە لە دابەشکەر وبازرگانى تاکفرۆشی پێکهاتوە، ئەوەش لەڕێی نوێنەرە فرۆشیارە بەتواناکانیەوە.
كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان
توانای به‌رهه‌مهێنانی ٢.٧ ملیۆن ته‌نه له ساڵێكدا. به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆی پۆرتله‌ندی ئاسایی-OPC
چیمه‌نتۆی به‌رده‌قسلی پۆرتله‌ندی (CEM11)
وه چیمه‌نتۆی به‌رگه‌گری سوڵفات-SRC
کارگەى چیمەنتۆى کەربەلا: توانای بەرهەمهێنانی ٢.٤ م-تەن لە ساڵێکدا. بەرهەمهێنانی چیمەنتۆی پۆرتلاندی بەردەقسڵ -CEM II و چیمەنتۆی پۆرتلاندی دژەخوێی کبریتات – SRC
|
![]() |
چالاكییه‌كانی كۆنكرێت |
||
![]()
|
بوونی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو له گشت بازاره سه‌ره‌كییه‌كانی عێڕاق
|
|