پەیامى بەرپرسى جێبەجێکارى سەرەکی
میوانه به‌ڕێزه‌كان،
زۆر خۆشحاڵم پێشوازیتان لێبكه‌م له ماڵپه‌ڕی كۆمپانیای لافارج عێڕاق له سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت. لافارج عێراق ئه‌ندامه له گروپی لافارج هۆڵسیم كه كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی جیهانییه له بواری كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیدا. له گه‌ڵ بوونی پێگه‌یه‌كی پێشه‌نگ له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، لافارج هۆڵسیم نزیكه‌ی 80،000 كارمه‌ندی هەیە وە پێگه‌ی به‌هێزی سه‌رمایه‌ی له زیاتر له 80 وڵات‌دا هه‌یه.
ئێمه داهێنه‌رترین چاره‌سه‌ره‌كانی چیمه‌نتۆ و كۆنكرێت و چه‌و ولم بۆ كڕیاره‌كانمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، و ئێمه پابه‌ندین به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌رده‌وامبوون.
له ڕێی پابه‌ندبوونی به‌هێزمان به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌رده‌وامبوونه‌وه، ئێمه باشترین نموونه‌ی كار و باشترین نموونه‌كانی ئه‌دای ئیشپێكردن و تیمه‌كانمان هه‌یه كه به‌شداره له بونیاتنانی شار له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به به‌رهه‌م و چاره‌سه‌ره داهێنه‌ره‌كانمان. داهێنان له گرنگییه‌كانی كاره‌كانمانه له پێناو به‌شداربوون له پرۆسه‌ی بیناكردنی به‌رده‌وام و خزمه‌تكردنی باشتری كڕیاره‌كانمان.
لافارج له ساڵی 2008 وه له عێڕاقدا له بواری چیمه‌نتۆدا كار ده‌كات، وهه‌روه‌ها له ساڵی 2011 وه له بواری كۆنكرێتدا كار ده‌كات، و گه‌شه‌ی به پێگه‌ی پێشه‌نگی هێناوه له گشت هێڵه‌كانی كاره‌كانیدا. ئێمه گه‌وره‌ترین وبه‌رهێنی نا نه‌وتین له عێڕاقدا.
لافارج عێراق كۆمپانیایه‌كه كڕیار و به‌كارهێنه‌ری كۆتایی ده‌كاته چه‌قی كاره‌كانی و هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر و به‌رهه‌می داهێنه‌ر و كوالێتی به‌رز ده‌دات بۆ كڕیاره‌كانی. تێڕوانینی جیهانی به‌رفراوانمان كه بریتییه له "بونیاتنانی شاری باشتر" به شێوه‌یه‌كی باش له عێراقدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. لافارج به‌شداره له چه‌ندین پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون و ژێرخانی زه‌به‌لاح له عێراقدا. ئێمه چیمه‌نتۆ و كۆنكرێت و چاره‌سه‌ری دیكه‌ی پێویست له ڕێی بیناستۆر Binastore و فرۆشتن به تاك و هه‌روه‌ها پشتگیری ته‌كنیكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه پشت ئه‌ستوره به‌و ئه‌زموونانه‌ی كه له جیهاندا هه‌مانه.
ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان و كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كانمان به‌هایه‌كی سه‌ره‌كییه كه له سه‌روو پێشه‌نگییه‌كانی لافارج هۆڵسیمه. پێوه‌رو ڕێنماييه جیهانییه‌كانی گروپه‌كه‌مان كه تایبه‌تن به ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به دروستی له عێڕاقدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن. ئێمه ڕۆڵێكی پێشه‌نگ ده‌گێڕین له پێشه‌سازییه‌كه‌مان و له وڵات‌دا له پێناو به‌شداریكردن له په‌ره‌پێدانی ئه‌م بواره‌دا. لافارج پابه‌نده به پاراستنی ته‌ندروستی و خۆشگوزه‌رانی كارمه‌ندان و كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كانمان. ئه‌مه بنه‌مای یه‌كه‌مه بۆ گشت كارمه‌ندانی گروپه‌كه و له سه‌ر گشت ئاسته‌كانی لێپرسراوێتیدا. ئێمه نه‌ك ته‌نها خۆمان به به‌رپرسیار دانانێین بۆ خۆشگوزه‌رانی كارمه‌ندانمان، به‌ڵكو هه‌روه‌ها بۆ خۆشگوزه‌رانی به‌ڵێنده‌ر و كڕیاره‌كانمان و هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه كاریگه‌ری چالاكییه‌كانمان ده‌یگرێته‌وه. ئامانجی سه‌ره‌كیمان درێژه‌پێدانی ئاستێكی جیهانی سه‌لامه‌تییه له گشت چالاكییه‌كانمان كه عێڕاقیش ده‌گرێته‌وه.
ئێمه پابه‌ندین به پێشكه‌شكردنی به‌شدارییه‌كی ئه‌رێنی پوخت بۆ كۆمه‌ڵگه و سروشت له ڕێی چالاكییه به‌رده‌وامه‌كانمانه‌وه و خوازیارین ببینه نموونه‌یه‌كی ژینگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رده‌وامبوون بۆ عێڕاق. ئامانجی لافارج عێڕاق به ده‌ستهێنانی پێشه‌نگییه له سیستمه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ژینگه له وڵات‌دا. ئێمه درێژه به په‌یوه‌ندی متمانه‌پێكراو ده‌هێنین له گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان و گوێ له پێویستی و پێشبینییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كانمان ده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی ببینه به‌شێكی كاریگه‌ر و پشتگیر له كۆمه‌ڵگه‌كانماندا.
ئێمه به توندی پابه‌ندین به به‌شداریكردن له بونیاتنانی ئاینده له عێڕاقدا.
له گه‌ڵ ڕێز و سوپاسی بێپایانم،
خالد ده‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار – لافارج عێڕاق