چیمەنتۆی بیرە نەوتەکان بە تایبەتمەندییەکانی پەیمانگەى نەوتى ئەمریکایی

 
 

چیمەنتۆی لافارج بەتایبەتمەندییەکانى پەیمانگەى نەوتى ئەمریکایی API) جۆری G)  لەبواری  بەرهەمهێنان و دۆزینەوەى  نەوت و گازدا لە ناوچە  کەنارییەکان بەکاردەهێنرێت ، هەروەها   بۆ کاری ئاوە ژێرزەمینییە قووڵەکان  و ئەو بیرانەى کە دوورەکەنارن و قووڵیان دەشێت بگاتە 10.000 پێ (3.048 مەتر).


قووڵیی بیری ئاسایی دەشێت بگاتە  هەزاران مەتر لەکاتێکدا پانییەکەى کەمترە لە یەک مەتر. بیرەکە بە  بۆرییەک هەڵدەکەندرێت کە  دیوی دەرەوەى پۆشەرێکى  تەنکى چیمەنتۆ بەدەوردایە بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییانەى کە  سەرهەڵدەدەن لەنێوان رووکاری  دەرەوەى بۆرییەکەو   و دیواری چاڵی بیرەکەدا.چیمەنتۆی بیری نەوت کە تایبەتە بە لافارج  پێکهاتەى سەرەکیی  ئەو گیراوەیە پێکدەهێنێت کە بە پەمپ دەکرێتە  بەشە کانزاییەکەى ناوەوە  و پاشان  بەتوندیی  لە بنکەى چاڵەکەوە بەرەو رووکاری سەرەوە ئاراستەدەکرێتەوە بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشاییانەى کە هەن. گیراوەى  چیمەنتۆی بیر بەوجۆرە دیزاین دەکرێت  کە بۆ چەندین  مەبەست بەکاربهێنرێت  هەر لە دامەزراندنى بیرەکەوە بەسەلامەتى و تەواوکاریی دامەزراندنییەوە لەکاتى  هەڵکەندندا و جیاکردنەوەى ناوچە کانزاییەکان تا دەگاتە کارەکانى تایبەت بەبەرهەمهێنانى نەوت و گاز.


بۆ پەیڕەوکردنى بنەمای رەچاوکردنى ئاڵۆزییەکانى  تایبەت بە پراکتیزەکردن و بارودۆخی تایبەت بە  پلەکانى گەرمى و فشار  پێویستە  چیمەنتۆی بیرەکانى نەوت بەوردى دیزاین بکرێت بەجۆرێکى ئەوتۆ کە بەپێی خواستە پێویستەکان بێت  وەک کاتی پێشبینکراوى  رەقبوونی  گیراوەى چیمەنتۆ ( کاتى دیاریکراو)  هەروەها  بەرگریکردنێکى بەهێزى سلفاتەکان  و توانایەکى بەرزى  مانەوە و کۆنترۆڵکردنى  لەدەستدانى شلى و خۆگرتوویی و سەختى  و بوونى کەمترین رێژەى لینجى و نەبوونى شلەمەنییەکان. بە پێچەوانەى بیناسازییەکانى سەرزەوییەوە، کارەکانى بیرى نەوت ناشێت هەڵەى تیادابێت، بۆ نموونە  بەزوویی رەقبوون دەشێت  کارەساتێکى خراپی لێبکەوێتەوە کە بەهۆی نەمانى سووڕی هەوای ناو بیرەکەوە روودەدات. هەروەها ئەو رەقبوونەى کە  کاتێکى زۆری دەوێت دەشێت ببێتەهۆی زیانێکى دارایی زۆر بەهۆی  بەفیڕۆچوونى کاتەوە لە چاوەڕوانیکردنى چیمەنتۆدا  لە نێوان کاتەکانى  هەڵکەندندا.

 
 

جۆرێتى

چیمەنتۆ بەپێى تایبەتمەندییەکانى پەیمانگەى نەوتى ئەمریکایى (API) و پێوەرەکانى 10A پۆلێن دەکرێت، بەپێى ئەو پۆلێنکردنەش 8 جۆر چیمەنتۆ دەستنیشان دەکرێت بە شێوەیەکى ئەوتۆ کە لەگەڵ قوڵایى بیرەکەو پلەکانى گەرمى و فشاردا بگونجێت. هەروەها چیمەنتۆ بەپێى پلە بەم جۆرە پۆلێن دەکرێت: چیمەنتۆى ئاسایى (O) و چیمەنتۆى بەرگریکاریى ناوەند بۆ سلفاتەکان (MSR) هەروەها چیمەنتۆى بەرگریکاریى سەخت بۆ سلفاتەکان (HSR).

بەرگریکردنى سلفاتەکان لەسەر بنەماى ڕێژەى ئەو مادەى C3A ە یە کە تێیدایە و یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەى بەرگریکردنى سلفاتەکان. مادەى  خاوى سەرەکى لەڕێى تاقیگەوە شیتەڵ دەکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لەوەى کە ئەو کەرەستەیەو مادە کریستاڵییەکانیش تایبەتمەندییە پێویستییەکانیان تێدایە. هەروەها پێویستە چیمەنتۆى بیرە نەوتەکان بەوجۆرە دیزاین و تاقیبکرێتەوە کە بتوانێت توانایەکى بەرزى هەبێت بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو ماددانەدا کە تێکەڵاوى دەکرێت بە مەبەستى بەدیهێنانى کاتى پێویست بۆ ڕەق بوون.

چوار جۆرى باو چیمەنتۆى بیرە نەوتەکان هەن کە بریتین لە جۆرەکانى A و C  و G و ‌H.  

جۆرى A بۆ ئەو بیرانە بەکاردەهێنرێت کە تایبەتمەندییەکى مامناوەندییان هەیە،  بەڵام جۆرەکانى G و H بۆ ئەو بیرانە بەکاردەهێنرێن کە زۆر قوڵن و گەرمى و فشارێکى بەهێزیان تێدایە. چیمەنتۆى جۆرى بەرگریکارى سەخت بۆ سلفاتەکان (HSR) ئەو تایبەتمەندییانەى تێدایە کە پەیمانگەى نەوتى ئەمریکایى (API) ڕەچاوى دەکات و تەنانەت هەندێک جار لەوەش باڵا ترە و دەبێتە هۆى ئەوەى ئەم پیشەسازییە ببێتە پێشەنگ لەڕووى باشیى جۆر و بەردەوامى کارکردنیەوە.  

چیمەنتۆى بەرگریکاریى سەخت بۆ سلفاتەکان (HSR) – تایبەتمەندییەکانى پەیمانگەى نەوتى ئەمریکایى.

سوودەکان

  •  تواناى کۆنترۆڵکردنى کاتى ڕەقبوون بەهۆى ئەو مادانەوە کە تێکەڵى دەکرێت تاوەکو بتوانرێت تا ڕادەى 550 پلەى فەهرنهایت (287 پلەى سەدى) بەکاربهێنرێت.
  •       کاردانەوەیەکى نایاب بۆ دیزاینى تێکەڵکردن لە پێناو دواخستنى کاتى بەکارهێناندا و بۆ بەدەستهێنانى سودى ئابورى.
  •       کەمبوونەوەى ڕێژەى شلەمەنییەکان لە پێناو تەواوگیریى و بەردەوامیى چیمەنتۆکەدا.
  •       بەرگریکردنێکى زۆرى سلفاتەکان لە پێناو سەختیدا لە بارودۆخە نالەبارەکاندا.
  •       دیاری نەکردنى پێکچوون لە ستونەکاندا.
  •       یەکگرتنێکى جۆریى بەمەبەستى دیزانێک بۆ تواناى گواستنەوە.

 

کارئەنجامدان

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان

 

 

 

تيَكرِاى رِيَذةى بةهاى جؤرةكة       G-HSR

خواستةكانى ثيَوانةيى ثةيمانطةى نةوتى ئةمريكايى (API)

ثيَكهاتة كيمياييةكان

< 2 %

≤ 3.0 %

كةمكردن لةكاتى سوتاندا

< 0,6 %

≤ 0.75 %

ئةو ثاشةرِؤيانةى ناتويَنةوة

< 2 %

≤ 6.0 %

MgO

< 3 %

≤ 3.0 %

SO3

< 0,7 %

≤ 0.75 %

ثيَكهاتة تفتةكان (لة شيَوةى NA2O دا دةردةكةويَت)   

> 59 %

48 - 65 %

C3S

< 2 %

≤ 3.0 %

C3A

< 18 %

≤ 24 %

C4AF + 2C3A

 

 

تايبةتمةنديية فيزيكييةكان

< 4,5 %

≤ 5.9 %

ثيَكهاتة شلةكان

 

 

هيَزى فشار

> 4,5 Mpa

≥ 2.1 MPa

هيَزى فشار 8h, 38°C 

> 14 Mpa

≥ 10.3 Mpa

هيَزى فشار 8h, 60°C

> 100

90 - 120 min

ماوة كاتى رِةقبوون

< 18 Bc

≤ 30 Bc

بةرزترين ئاستى يةكطرتوويى (15-30)

 

 

پێچانەوە

چیمەنتۆى (API) جۆرى G بەرگریکارى سەختى سلفاتەکان (HSR) لە کیسەى  زۆر گەورەدا  دابین دەکرێت کە 1.5 تەنە. ئێستا ئێمە ئەو کیسانە پێشکەش دەکەین کە یەک ئەڵقەى تایبەت بە بەرزکردنەوەى هەیە و ئەو ئەڵقەیەش بەشێکى تەواوکەرى کیسە گوێزەرەوەکە پێکدەهێنێت. بوونى یەک تاکە ئەڵقە دەبێتە هۆى ئەوەى مامەڵەکردن لە تەک بارەکەدا خێراتر و بێ مەترسى تر بێت.