تێڕوانینێکى خێرای توێژینەوە و جۆرێتى

 

لافارج زیاتر لە 115 ملیۆن یۆرۆ ساڵانە تەرخان دەکات بۆ توێژینەوە و گەشەپێدانى بەرهەم و ئەنجامدانى پیشەسازى و باشکردنى پرۆسەکان. ئەو وەبەرهێنانانەى کە تایبەتە بە  خۆمان زۆرترن لەوەى کە هەر لایەنێکى تر هەیەتى لەوانەى کە لەم بوارەدا کار دەکەن. سەنتەرى توێژینەوەى گروپى لافارج  پێشەنگە لە بوارى کەرەستەکانى بیناسازیدا

توێژینەوە و ژمارەکان

  •  بودجەیەک کە زیاترە لە 15 ملیۆن یۆرۆ
  •  تۆڕبەندییەکى جیهانى کە لە پتر لە 1000 کارمەند پێکهاتووە و لە سەنتەرەکانى توێژینەوەى سەر بە گروپەکە و سەنتەرە تەکنیکییەکان و تاقیگەکانى گەشەپێداندا کاردەکەن.
  •  سەنتەرێکى توێژینەوە لە نزیک لیۆن (فەرەنسا) کە تاقیگەکانى لەسەر ڕووبەرێک دروستکراوە بریتیە لە 15.000 م2. ئەم شوێنە هەمیشە لە جموجۆڵ و چالاکیدایە لەڕێى 240 شارەزاوە کە سەر بە دەیان ڕەگەزى جۆراو جۆرن.
  •  تواناسازى لە بوارە پێشکەوتووە نوێیەکاندا وەک:
  •  کیمیاى جیاکارى
  •  کیمیاى ئۆرگانى
  •  فیزیک
  •  زانستە مەعریفییەکان
  •  میکانیکى گەردبینى:


دواین ئامرازەکانى شیتەڵکارى کە ئەوەش لەرینەوەى گەدیلەیى موگناتیسیش دەگرێتەخۆ هەروەها ئەلکترۆنە گەردیلەییەکان و بۆشاییە گەردیلەییەکان ، تد.

بەڵگەنامەى بازرگانى سەبارەت بە زیاتر لە 1000 خاوەندارێتیى داهێنان (براءە اختراع) کە ئەوەش دوو قات زیادى کردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵى 2005 دا.

کۆى ئەو داواکارییانەى کە سەبارەت بە خاوەندارێتیى داهێنان لە بوارى پیشەسازى چیمەنتۆ و بارستە و کۆنکریتدا پێشکەشکراون.