هاوبەشیکردن

 

دامودەزگاکانى توێژینەوە و گەشەپێدان کە سەر بە لافارجن  بە شێوەى هاوبەش  لەگەڵ کۆلیج و پەیمانگە جیهانییەکاندا کاردەکەن ئەوەش لەپێناو ئاسانکاریی پرۆسەى پێشکەوتن لە  بواری  توێژینەوەى تایبەت  بە کەرەستەکانى بیناسازى . بەو جۆرەش گروپەکە دەتوانێت  بەشداربێت و سوود بگەیەنێت لەڕێی ئەزموون و زانیارییەکانییەوە  لە هەمان کاتیشدا خۆی سوود لە  ئەزموون کەسانى تر وەردەگرێت.

هاوبەشێتییەکیی جیهانیی شکۆمەندانە

لافارج  لەگەڵ ئەو دەزگاو زانکۆیانەدا   کە لەهەموو جیهاندا رێزیان لێدەگیرێت کاردەکات:

لە ویلایەتە یەکگرتوەکان : پەیمانگەى  تەکنۆلۆجیی  ماسۆشێست MIT  و دەزگای تەکنیکیی جۆرجیا و زانکۆی کالیفۆرنیا لە بێرکلی و برینستۆن و  کۆلیجى تەلارسازی لە زانکۆی کۆلۆمبیا و پلاندانان و پارێزگاری  هەروەها  زانکۆی  اۆستن  لە تەکساس.

 لە کەنەدا : .  

 زانکۆکانى تۆرینتۆ  شیربرۆک  و زانکۆی لاڤاڵ  لە کیوبیک .

لە چین:

ئەکادیمیای کەرەستەکانى بیناسازی  و زانکۆی  تسینگهوا لە بێجین، جامعە تونکجی فی شنکهای ، زانکۆی هونان  و زانکۆی جۆن کینگ .

لە هیند :

پەیمانگەى  تەکنۆلۆجیاى زانیاری  لە مەدراس  IIT ، پەیمانگەى  تەکنۆلۆجیاى زانیاری  لە دەلهی و پەیمانگەى هیندى  بۆ زانستەکان لە  بانگالور.

لە  ئەوروپا:

پەیمانگەى پۆلی تەکنیکى  فیدراڵی لە لۆزان ، پەیمانگەی سیرامیک  و کەرەستەکانى بیناسازی  لە پۆڵەندا و  البولی تکنیکی الفیدرالیە فی لوزان ، معهد سیرامیک و المواد الانشائیە فی پۆڵەندە وETH لە  زیورخ.

لە  فەرەنسا:

پەیمانگەى پۆلی تەکنیک و  پەیمانگەى  دى بۆند  پاریس  VI ، پەیمانگەى تەلارسازى  لە پاریس بیڵڤێڵ  لەگەڵ   ژمارەیەکى زۆر تاقیگە.

لە چوارچێوەى ئەو هاوبەشێتییانەشدا  گەلێک گرێبەستى  توێژینەوە  و راهێنانى پراکتیکى و  ئاڵوگۆڕی  پرۆگرامى زانکۆ و  سێمینار و  سەردان  رێکدەخرێن

 هەروەها سیاسەتێکى تایبەت بە  بڵاوکردنەوە جێبەجێکرا  بەمەبەستى   پێداچوونەوەى نێودەوڵەتى.

لافارج و پەبمانگەى تەکنۆلۆجی لە ماسۆشیست MIT

فرانز جۆزێف ئاڵم پرۆفیسور لە بواری  ئەندازیاریی شارستانی و ژینگەدا  لە  پەیمانگەى  تەکنۆلۆجیی  ماسۆشێست MIT  لە ئەمریکا دەڵێت :

"  لە چوارچێوەى هاوبەشێتیدا  من  لەگەڵ لافارجدا توێژینەوەیەکم ئەنجامدا بۆ  میکانیزمى  تایبەتمەندێتیی  چیمەنتۆ بە پێَوەری ملیاری * واتە زۆر ورد. ئەوەش شێوازێکى زانستیی گەلێک  سەرنجراکێشە  و ئەو تایبەتمەندییانە دەردەخات  کە پێشتر نەزانرابوون  و ئەو کارە هاوبەشەمان دەبێتەهۆی دیزاینکردنى  ئەو کەرەستانەى کە باشترین جۆرن لە کارئەنجامداندا و  ئەوەش وادەکات کە  زیاتر بەرووى ژیاندا بکرێینەوە. 

بە بیروبۆچوونى من  لافارج تاکە دەزگایەکە  لە بواری پێشەسازییەکانى بیناسازیدا  کە دەستپێشخەری کردوە لەڕووى شێَوازی  پێوەری ملیارییەوە بۆ کەرەستە"

* پێوەری  ملیاری: (10-9)

دەستپێشخەری لەپێناو پێشکەوتن لەبواری تەکنۆلۆجیای کەرەستەدا

لافاج هۆکارێک بوو  بۆ دامەزراندنى  تۆڕبەندیی نانوسیم  کە لە ساڵی  2004ا دامەزراو ئەمڕۆکە  نزیکەى 30 هاوبەشی ئەکادیمی و پیشەسازکاران تیایدا بونەتە ئەندام. پەیامى  ئەو تۆڕبەندییە بریتییە لەم ئامانجانە:

 گەشەپێدانى زانیاریی تایبەت  بەو کەرەستانەى  کە پێکهاتەیەکى تەواو وردیان هەیە  بۆ بەدیهێنانی پێشکەوتنێکى راستەقینە و فراوان لە بواری تەکنۆلۆجیای کەرەستەدا.

بەشداریکردن لە رۆشنبیریی زانکۆییدا لە پێناوی ئامادەکردنى توێژەرى بواری پیشەسازیی چیمەنتۆ لە نێو نەوەى داهاتوودا.

هەروەها لافارج لەگەڵ تەوەری بەردەوامێتیی کۆنکریتدا، (CSH) کاردەکات  کە لەساڵی   2009دا لەلایەن  پەیمانگەى  تەکنۆلۆجیی  ماسۆشێست  MITو بە هاوکاری دەزگای چیمەنتۆی پۆرتلاند دامەزراوە. ئامانجى تەوەری بەردەوامیی کۆنکرێت چارەسەرکردنى بەردەوامێتى و مەسەلەکانى ژینگەیە هێندەى کە پەیوەندیی بە کەرتى چیمەنتۆوە هەیە هەروەها بەخێراکردنى ئەو پێشکەوتنەى کەلە بواری زانستەکان و تەکنۆلۆجیای  کۆنکریتدا سەریهەڵداوە ، ئەوەش لەڕێی دابینکردنى 10 ملیۆن دۆلارەوە بۆ توێژینەوەکان لەماوەى پێنج ساڵدا.

کورسییەکى خوێندن لەبواری کەرەستەکانى بیناسازیدا

لە حوزەیرانى 2011 دا لافارج  گرێبەستێکى کاری هاوبەشێتى  لەگەڵ  کۆلیجی ئەندازەى تەکنۆلۆجیی فەرەنسیدا Ecole des Ponts ParisTech  واژۆکرد  کە ئەوەش دوو بواری دەگرتەوە کە بریتین لە :بواری  رۆشنبیری ، لەڕێی وەرگرتنى کورسییەکى خوێندن  بۆ " زانستى کەرەستەکان  بۆ بەردەوامیپێدانی بیناسازی "  کە لە ساڵی 2006 دادامەزرا. لە  بواری توێژینەوەشدا چوارچێوە گشتیی گرێبەستێک لەگەڵ  تاقیگەى  نافیردا  واژۆکرا کە ئەوێش بەشێکە تایبەت بە توێژینەوە  و بەندە بە میکانیک و فیزیاى کەرەستەو پێکهاتەکان . ئەوەش پرۆگرامێکى ناوازە دابین دەکات بۆ توێژینەوە و فێرکاری: ماجستێر لە  بەردەوامێتى  بیناسازیدا  (SMCD) ئەوەش تاکە کۆرسێکى خوێندنە  کە شێوازێکى  زانیاریی  فراوان  پێشکەش دەکات لەبواری  ئەندازیاریی کەرەستەى بیناسازیدا  و هەوڵە زانستییەکان و  ئەزموونى پیشەسازیش  لە بواری فیزیک و کیمیا و میکانیکدا پێکەوە گرێدەدات و ئامانجەکەشی ئەمەیە  :

دامەزراندنى سەنتەرێکى جیهانیی دەرکەوتوو  لە بواری زانستەکانى بیناسازیدا  و بەخێراکردنى  پێشکەوتن  بە ئاراستەى  ئەو بیناسازییانەى  کە مۆرکى بەردەوامێتییان پێوەیە لەگەڵ رێزگرتن لە پێداویستییەکانى ژینگە  و مرۆڤ و  ئەم هەسارەیەى کە لەسەری دەژین.

بیروبۆچوون

کۆلیجى ئەندازەیى تەکنەلۆجى فەرەنسى:

Ecole des   Ponts ParisTech

· لە 10 ساڵى ڕابردوودا تێبینى پێشکەوتنێکى ڕاستەقینەمان کرد لە بوارى ئەندازیارى کەرەستەى چیمەنتۆدا کە لە سەر بنەماى ئەزمونى دوور و درێژى ئەو بوارە زانستییە بوو. ئێمە ئەو کورسى خوێندنەمان بەدەستهێنا کە تایبەتە بە توێژینەوە تاوەکو سەرنج بۆ ئەو کەرەستانە ڕابکێشین کە پێکهاتەیەکى ئاڵۆزیان هەیە و دەتوانرێت بە شێوازێکى فراوان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. لافارج دیدێکى فراوانترى بە پرۆگرامکراو دەهێنێتە ئاراوە هەروەها ئەو ئاسۆ فراوانەى کە هەیەتى بە شتێکى بنەڕەتى دادەنرێت بۆ وەرگرتنى ئەو خوێندکارانەى کە ئاستێکى بەرزیان هەیە لەسەر ئاستێکى نێو دەوڵەتى. بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم پێگەیە بکە: