هونەرى کۆنکریت

 
هونەرى کۆنکریت

کۆنکریتی بارستەى دەرکەوتوو

ئارتیڤاى تى ئێم دەرکەوتوو جۆرێکە لە کۆنکرێتى بارستەى دەرکەوتوو لە مەودایەکى فراوانى ڕەنگ و پێکهاتەدا، بریتیە لە کۆنکریتێکى متمانە پێکراو کە دیمەنێکى دەرەکى جیاوازى هەیە و لە ڕووى جوانییەوە شێوەیەکى دلًگیر دەبەخشێت.

بەکارهێنانەکانى:

  •  ڕێگاوبانى ئۆتۆمبیل و پیادە.
  •   ئەو شوێنانەى کە بەرزى و نزمى دەگرنەخۆ.
  •   بازنەکانى هاتوچۆ و ڕێگاو بان و ناوەندى شار و شۆستەی پیادەڕۆ.
  •   ئەو شوێنانەى کە چواردەوریان دیاریکراوە.
  •   ڕێڕەو و شوێنى پارکەکان.
  •   دەرچوونەکانى شار و سەکۆلەکانى دانیشتن.
  •   ڕاڕەوى ناو باخچەکان و ڕۆخى مەلەوانگەکان.



سودەکانى:

  •  دیمەنێکى سروشتى هەیە.
  •   نرخەکەى گونجاوە.
  •   بەرگەگرە (تایبەتمەندییەکى بەردەوامبوونى نایابى هەیە)
  •   تا ئەوپەڕى پێویستى بە کەمترین ێیانە هەیە - دوورە لە زیان.
  •   ڕوکارەکەى ڕێگە لە خلیسکان و خزان دەگرێت.
  •   ڕۆناچێت وەک شوێنە کۆنکرێتکراوە ئاساییەکان - مەترسى گەشتى ڕێگاوبان کەم دەکاتەوە.
  •   هەلى بوونى بارستەى ڕەنگاو ڕەنگ لەخۆ دەگرێت.
  •   کەمترین ئاوی پیادا تێدەپەڕێت.



تایبەتمەندییەکان:

  •   ئارتیڤا تى ئێم یەکێکە لە باشترین کۆنکریتەکانى لافارج بۆ دیکۆر هەروەها بۆ پێشکەشکردنى ڕووکارى تەلارسازى، بۆیە مەودایەکى جوانکارى فراوان پێشکەش بە بیناسازان و بەڵێندەران دەکات سەرەڕاى بەرگەگرتن و هەرزان بەهایى.
  •   ئارتیڤا تى ئێمى دەرکەوتو بە هەمان شێوەى کۆنکریتى پلەى بێ ڕەنگ کاردەکات سەبارەت بە بەکارهێنان و کاتى کارکردنى. هەروەک گشت جۆرە کۆنکریتەکانى تر پێویستە مەرجى جوڵاندن سەبارەت بە دانانى توێژاڵى جۆینت بۆ چوونە یەک و کشان رەچاو بکرێت.
  •  قووڵیى هەڵکەندن / بەرکەوتن دەشێت جۆراو جۆر بێت.
  •   ئارتیڤا تى ئێم دەرکەوتوو دەتوانرێت بدرێتە دەست بەپێى داخوازى بەو جۆرەى کە بە ڕێژەى تەواو ڕەنگى هەبێت. ئاو پیاکردن لە شوێنکاردا دەشێت ئەنجام نەدرێت چونکە ئەو کارە کاریگەریى زۆرى دەبێت لەسەر ڕەنگ.
  •  کاتێک کە کۆنکریتى ڕەنگ کراو بەکاردەهێنرێت پێویستە بۆ ئەو شوێنانەى کە زۆر فراوانن دوو چین ڕەچاو بکرێت کە ئەستورى لە 125 ملم زۆرتربێت. لانى کەمى قوڵى بەشى سەرەوەى دەبێت 70 ملم بێت.
  •   پێویستە تێبینى ئەوە بکرێت کە لە ڕووى ڕەنگ و نموونەوە بەپێى شوێن جیاوازى هەیە ئەوەش دەبێت وەک دەرئەنجامێکى بەکارهێنانى کەرەستەى خاوى جیاواز لە هەر بەشێکى وڵاتدا پێشبینى بکرێت. بارستە کەرەستەیەکى سروشتییە، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى کە ڕەنگ و قەبارەکان لە کۆتاییدا جۆراو جۆربن.



سنوردارکردن:

کۆنکریت کەرەستەیەکى گیراوەیە بۆیە لەگەڵ ئەوپەڕى هەوڵداندا بۆ ئەوەى کە کەرەستەکان تا ئەوپەڕى توانا پێکەوە گونجاوبن بەڵام هێشتا دەشێت کە ڕەنگى هەر بارێک جیاوازییەکى تایبەتى خۆى هەبێت. ئارتیڤا تى ئێمى دەرکەوتو نابێت بۆ پارێزگارى لێکردن بەکاربهێنرێت.

 

بەدەستهێنانى متمانە:

بە هەمان شێوەى گەلێک لە کارەکانى کۆنکریت، جۆرێتیى و گونجاندنى کارە ئەنجامدراوەکە کاریگەریى بەهێزى هەیە لەسەر دواین بەرهەم. ئێمە پێشکەشکردن و دابینکردنى ئەم بەرهەمەمان پەسەند کردووە بەو مەبەستەى کە باشترین دەرئەنجام لە بەرهەمى ئارتیڤا تى ئێمى ئێمەوە بێتەدى.

 

" ئامانجمان بەدیهێنانى ئەزمونێکى نایابە لەگەڵ کڕیاردا لەڕێى خزمەتگوزارى و جۆرێتیى و بەرپرسیارێتیى و بەهاکانمانەوە".

ڕێنمایى گشتى

  •  کۆنکریتى ئارتیڤا تى ئێم بەهەمان شێوەى کۆنکریتیى ئاسایى کاردەکات. بەڵام پێویستە هەمیشە کە کارئەنجامدانى باش لە شوێنکاردا ڕەچاوبکرێت.
  •  لەوە دڵنیابە ئەو کۆنکریتەى کە داوات کردووە لەگەڵ کارەکەى تۆدا دەگونجێت و دەشێت بە ڕاست و دروستى بەکاربهێنرێت.
  •  ڕێژەى ئاوى چیمەنتۆى کۆنکریتەکە کاریگەرییەکى زۆرى هەیە لەسەر ڕەنگەکەى. بۆیە پێویستە خۆت لەوە بەدوور بگیرێت کە لە شوێنکاردا ئاوى بکرێتە سەر چونکە ئەوە ڕەنگەکەى دەگۆڕێت و هێزى کۆنکریتەکە کەم دەکاتەوە.
  •  گیراوەیەکى باش کوتراوە کارێکى بنەڕەتییە بۆ بەرگەگرتنى کۆنکرێتى تێکراوى نوێ. پێویستە گیراوەکە لانى کەم 100 ملم ئەستور بێت و یەکسان بێت بە قوڵى کۆنکرێتەکە.
  •  دڵنیابوون لە گونجان و دانان چونکە جۆراو جۆر کردن دەشێت کاریگەریى هەبێت لەسەر ڕەنگ. شێوەى جۆراو جۆرى دانان و ێافکردن کاریگەریى هەیە لەسەر دواین شێوەى کۆنکرێتەکە.
  •  واباشە ڕووى کۆنکریتەکە بە ماددەیەکى خاوێن بهەنرێت بۆ پاراستن لە پیسبوون.
  •  ئارتیڤا تى ئێم دەرکەوتو ڕیشاڵى ورد بەکاردەهێنێت بۆ کەمکردنەوەى درز بەهۆى چوونە یەک.


 ئاگادارکردنەوەى سەلامەتى:        

  بەکارهێنانى چاویلکەى سەلامەتى  و دەستکێش هەروەها پێڵاوى تایبەت پێویستە لە کاتى دانانى کۆنکرێتدا.