بەکارهێنان:
-
گشت کارێکى کۆنکریتى تەخت و ڕێڕەو.
-
تارمە و شوێنى دانیشتنى کۆنکریتى.
-
دەستپیاهێنانى ڕوخسارى تەلارسازى.
-
زەوى بینا (ناوماڵ و شوێنە گشتییەکان و مۆڵەکان)
سودەکان:
-
دیمەنێکى سروشتى تەقلیدى هەیە.
-
لەڕووى نرخەوە هەرزان بەهایە.
-
بەرگە دەگرێت (تایبەتمەندى بەردەوامبوونى بۆ ماوەى زۆر هەیە)
-
تا ئەوپەڕى پێویستى بە کەمترین ێیانە هەیە ــ خراپ نابێت.
-
ژمارەیەکى زۆر شێوە و نموونەى هەیە.
-
چەندین ڕەنگى جۆراو جۆرى هەیە.
-
مەترسى تێکچوونى ڕەنگەکانى نییە.
-
بۆ مەبەستى دیکۆر بەکاردێت و بەرگرى دەکات و ماوەیەکى زۆر دەمێنێتەوە.
-
تایبەتمەندى بەرگریکردنى تێکچوونى هەیە.
-
لە شێوەى بارستەى قەبارە 10 ملم و 20 ملم دا هەیە.
تایبەتمەندییە گشتییەکان:
-
ئارتیڤا تى ئێم باشترین جۆرى کۆنکریتى دیکۆرى لافارجە و مەودایەکى فراوانى جوانکارى و بەردەوامى و هەرزان بەهایى دەبەخشێتە تەلارسازان و بیناسازان و بەڵێندەران و تایبەتمەندان.
-
ئارتیڤا تى ئێم لە جۆرى نیشانکراو دەتوانرێت بۆ چەندین جۆر کارى کۆنکریتى بەکاربهێنرێت و بۆ زۆربەى کاروبارەکان گونجاوە هەر لە کاروبارى ناوماڵ و جۆرە بیناسازییەکانى دیکە و هەروەها لە کارى کۆنکریتى پێشکات داڕێژراودا.
-
پێکهاتەکانى ئارتیڤا تى ئێم نیشانکراو لەسەر ئاستێکى وەبەرچاوى جۆرەکانى بارستە داڕێژراوە هەروەها پێکهاتەى چیمەنتۆکەى ئەوەش بەو مەبەستەى کە شێوەیەکى نیشانکراوى باش ببەخشێت.
-
ئارتیڤا تى ئێم نیشانکراو بە تەواوى بە هەمان شێوەى ستاندەرى پلە کۆنکریتەکانى تر بەکاردەهێنرێت لەڕووى دانان و کاتى پێویست بۆ دامەزراندنى. بەهەمان شێوەى گشت جۆرەکانى کۆنکریت پێویستە مەرجى جوڵە ڕەچاوبکرێت بە دانانى توێژاڵى جۆینت بۆ کشان و چوونە یەک.
دڵنیابوون لە ڕەزامەندى جۆرەکەى:
بەهەمان شێوەى هەر کۆنکریتێکى تر، جۆرێتیى دواین بەرهەم بەندە بە جۆرێتیى و گونجانى لە کاتى بەکارهێنانیدا لە ئیش و کارەکاندا. ئێمە ئەم بەرهەمە پەسەند دەکەین لەڕووى متمانە پێکردنەوە و بەدەستهێنانى باشترین ئەنجام لە بەکارهێنانى جۆرى ئارتیڤا تى ئێم دا.
" ئامانجمان بەدیهێنانى ئەزمونێکى نایابە لەگەڵ کڕیاردا لەڕێى خزمەتگوزارى و جۆرێتیى و بەرپرسیارێتیى و بەهاکانمانەوە".