دۆمینیك برۆجێر

 

به‌رێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی – عێراق

ده‌رچووی (په‌یمانگای نیشتمانی بۆ هونه‌ر و پیشه‌كان "Ecole National des Arts et Métiers")  له‌ پاریس- فه‌ره‌نسا بۆ ساڵی 1982.

ژیانی پیشه‌یی وه‌ك ئه‌ندازیاری توێژینه‌وه‌ (له‌ بواری میكانیك) دا له‌ تاقیگه‌كانی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێكرد كه‌ تیایدا بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ خزمه‌تی كرد، دواتر بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ وه‌ك زانایه‌كی راوێژكار له‌ (ئه‌لتران) كاری كرد.

له‌ ساڵی 1991 هاته‌ ناو ریزه‌كانی لافارج وه‌ك پسپوڕی میكانیك له‌ CTI له‌ لیۆن، و توانی له‌ میانه‌ی رێیه‌كی پیشه‌یی چر و ده‌وڵه‌مه‌ند وهه‌مه‌جۆر چه‌نده‌ها پۆست كارگێڕی به‌رز بگرێته‌ ده‌ست وه‌ك: له‌ ساڵی 1995 هاته‌ ناو تیمی یه‌كه‌م كارگه‌ی لافارج له‌ ووڵاتی چین، وبه‌ به‌رێوه‌به‌ری پرۆژه‌ بۆ یه‌كه‌م كارگه‌ی لافارج له‌ دوجیانغ یان ده‌ست نیشانكرا له‌ ساڵی 1998، ئه‌م كارگه‌یه‌ له‌ ساڵی 2002 به‌ سه‌ركه‌وتووی ده‌ست به‌كاربوو.

له‌ كۆتایی 2002 وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری كارگه‌ی چیمه‌نتۆ له‌ فه‌ره‌نسا ده‌ست نیشانكرا.

له‌ ساڵی 2005، گه‌رایه‌وه‌ بۆ چین به‌ مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی شوی ئۆن، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2006 بوه‌ به‌رێوه‌به‌ری پیشه‌سازی چیمه‌نتۆ له‌ سیچوان به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌كان (له‌ دوو كارگه‌ی نوێ) هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی توانا خۆماڵییه‌كان.

له‌ ساڵی 2009 هاته‌ ناو سنته‌ری ته‌كنه‌لۆژیا له‌ قاهیره‌ كه‌ وه‌ك لێپرسراوی DPP ناوچه‌ی به‌شی بیابان (صحراء) و وكاری كرد له‌ نزیكه‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌دا یان یه‌كه‌كانی به‌رهه‌م.

له‌ ساڵی 2013 بوه‌ به‌رێوه‌به‌ری IPMEA بۆ په‌ره‌پێدانی چالاكییه‌ پیشه‌سازییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌مه‌ندییه‌كان.

له‌ ناوه‌ڕاستی 2014 هاته‌ ریزه‌كانی رێكخراوی نوێی IPC  له‌ لیۆن (ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی جێبه‌جێكردن) وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌كان.

هه‌روه‌ها ئه‌ندام بوو له‌ كۆمیته‌ی به‌رێوه‌بردنی چیمه‌نتۆی ئه‌شاكا، چیمه‌نتۆی بامبوری وچیمه‌نتۆی تانزانیا.

 

له‌ حوزه‌یرانی 2015، ده‌ستنیشان كرا بۆ پۆستی به‌رێوه‌به‌ری پیشه‌سازی بۆ عێراق. 

دۆمینیك برۆجێر

دۆمینیك برۆجێر به‌رێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی – عێراق


دوایین تازه‌کردنه‌وه‌ 29/06/2015

 
بەڕێوبەری جێبەجێکاری لافارج لە عێراق
به‌رێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی – عێراق
به‌رێوه‌به‌ری گشتی – سه‌نته‌ری چالاكییه‌كانی چیمه‌نتۆ و باشووری عێراق
بەرێوەبەرى جێبەجێکارى دارایى
بەرێوەبەرى گشی فرۆشتن لە وڵات
بەرێوەبەرى گشتى بازاڕکردنى وڵات
بەرێوەبەرى گشتى سەرچاوە مرۆیەکانى وڵات