پێگەى www.lafarge.com لەلایەن کۆمپانیاى لافارجەوە خاوەندارێتیى دەکرێت کە" کەسێتییەکى مەعنەوى " خۆى هەیە و سەرمایەکەى 682.952.368 یورۆیە و لە فەرمانگەى تۆمارکردنى بازرگانى و کۆمپانیاکان لە پاریس بە ژمارە 572 105 542 تۆمارکراوە. نوسینگەى تۆمارکراوى لافارج لەم ناونیشانەیە: 61 رو داس بیل ڤیولى ، 751 پاریس، فەرەنسا.
بەڕێوەبەرى بڵاوکردنەوە: سارا راڤێلا جێگرى پێشکەوتووى سەرۆکى پەیوەندییەکانى گروپەکە ، کۆمپانیاى لافارج خانەخوێ: خزمەتگوزارییە دەرەکییەکان- کاپ جیمنى.
55 quai Marcel Dassault
92212 Saint-Cloud Cedex
www.capgemini.com
ناشێت هیچ شتێکى ئەم پێگەیە بەو جۆرە لێکبدرێتەوە کە گوایە پێشنیارە سەبارەت بە کڕین و فرۆشتن. گشت پرۆسەکانى بەرهەمهێنان و ئەو پرۆگرامانەى کە لە پێگەى www.lafarge.com دا خراونەتەڕوو مەرج نییە لە گشت وڵاتەکاندا هەبن. لە ئەنجامى ئەوەشدا پێویستە لەسەر بەکارهێنەرى پێگەکە ڕەزامەندى پیشانبدات لەسەر گرتنەئەستۆى بەرپرسیارێتیى کاتێک ئەو زانیارییانە بەکاردەهێنێت. لافارج تەنیا پابەندە بەوەى کە باشترین هەوڵ بدات سەبارەت بە دابینکردنى زانیاریى بۆ ئەو کەسانەى کە سەردانى پێگەى www.lafarge.com دەکەن.
لە کاتێکدا کە لافارج گشت هەوڵەکانى دەخاتە گەڕ بۆ دابینکردنى متمانەکردن بەو زانیارییانەى کە لە پێگەکەدا هەن، لە هەمان کاتدا هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگرێتەئەستۆ بۆ هیچ هەڵەیەک یان لابردنێک یان بۆ ئەو دەرئەنجامانەى کە بەهۆى بەکارهێنانى زانیارییەکانەوە سەرهەڵدەدەن. بە تایبەتى دەشێت لینکى تێکستە زیادەکان کە لەسەر پێگەکەمانە ببێتە هۆى ئەوەى بەکارهێنەران بگەن بەو زانیاریانەى کە لەلایەن پێشکەشکەرانى خزمەتگوزاریى ترەوە دابین دەکرێن و لە ژێر ڕکێفى کۆنترۆڵى لافارجدا نین.
ئەو داتایانەى تایبەتن بە بۆرێەوە و لە بەشى هاوپشکەکاندا هەیە لەلایەن لایەنێکى دەرەکیی سێیەمەوە دابیندەکرێن نابێت هیچ بەرپرسیارێتییەکیان بخرێتە ئەستۆى لافارج لەڕوى نادروستى داتاکانەوە یان ئەو پچڕ پچڕییەى کە تایبەتە بە نرخى بۆرێە و لافارج وەریگرتووە بۆ دەرخستنى لە پێگەکەیدا.
دەتوانرێت بە شێوەیەکى ئاسایى و لە هەر 24 سەعاتێکى ڕۆژدا و لە گشت ڕۆژانى هەفتەدا سەردانى پێگەى www.lafarge.com بکرێت . لە بارودۆخێکدا کە بەدەربێت لە تواناى لافارج و بەهۆى ئەو ئاستەنگانەوە کە تایبەتن بە سیستمى زانیارییەوە یان ئەوانەى کە پەیوەندییان بە تۆڕى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان یان بە مەسەلە تەکنیکییەکان و بەردەوامى پێدان و ــ شتى دیکەى لەو جۆرە ـ ەوە هەیە ئەوا لافارج بڕیار لەوە دەدات کە بۆ ماوەى کاتى چوونە ناو بەشێک لە پێگەکە یان هەمووى ڕابگیرێت یان بە تەواوى ببەسترێت. پێگەى تۆڕى ئینتەرنێتەکە بەبێ ئاگادارکردنەوەیەکى پێشکات دەشێت بگۆڕێت.
تێبینى تایبەت بە بەکارهێنەرە ئەمریکاییەکانى پێگەى تۆڕى www.lafarge.com :
یاساى پاراستنى نهێنى پەیوەندیی ئۆنلاین بە تۆڕى ئینتەرنێتەوە تایبەت بە منداڵان بۆ ساڵى 1998 (C.O.P.P.A.) پارێزگارى دابیندەکات بۆ پاراستنى ئەو منداڵانەى ئینتەرنێت بەکاردەهێنن، ئەوەش لەڕێى ڕێکخستنى کۆکردنەوەى زانیاریى کەسیى تایبەت لەو منداڵانەى کە تەمنیان کەمترە لە 13 ساڵ لەڕێى ئۆنلاینەوە. بەپێى ئەو یاسایە " (....) ئەگەر تۆ پێگەى تۆڕى ئینتەرنێت بۆ جەماوەرێکى گشتیى بخەیتەکار و دڵنیابیت لەوەى کە زانیاریى کەسى تایبەت بە منداڵان کۆدەکەیتەوە ئەوا پێویستە لەسەرت کە پابەندبیت بە یاساى پاراستنى نهێنیى ئۆنلاین بە تۆڕى ئینتەرنێتەوە تایبەت بە منداڵان (C.O.P.P.A.) ".
لافارج بە نیازنییە هیچ جۆرە زانیارییەکى دەستنیشانکردنى تایبەت بەو منداڵانەى کە تەمەنیان لە 13 ساڵ کەمترە کۆبکاتەوە. بە هەرحاڵ لە کاتێکدا ئەو منداڵانەى کە تەمەنیان لە 13 ساڵ کەمترە زانیاریى کەسیى دەستنیشانکردنى تایبەتمان بۆ دابینبکەن ئەوا کەسوکارە لێپرسراوەکانیان دەتوانن داوامان لێبکەن ئەو زانیارییانە لە فایلەکانماندا بسڕێنەوە ئەوەش لەڕێى ناردنى ئیمەیڵێک بۆ ئەم ناونیشانە webmaster.lafarge@lafarge.com . ئێمە گشت هەوڵێکى خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ سڕینەوەى زانیارییەکانى تایبەت بە منداڵان لە فایلەکانماندا.
دەشێت زانیارى زیاتر هەبێت سەبارەت بە یاساى پاراستنى نهێنى ئۆنلاین لەگەڵ تۆڕى ئینتەرنێت تایبەت بە منداڵان بۆ ساڵى 1998 (C.O.P.P.A.) لەسەر پێگەى تۆڕى ئینتەرنێتى کۆمسیۆنى بازرگانى فیدراڵى (www.ftc.gov).
ئاگاداری یاسایی
لافارج گشت مافێکى هەیە سەبارەت بەو ناونیشان و بەرژەوەندییانەى پەیوەندییان هەیە بەناوى لافارجەوە بۆیە بەکارهێنانى ناوى لافارج بەبێ وەرگتنى ڕێپێدانێکى پێشکات قەدەغەیە. ئەم پێگەیە و گشت ناوەڕۆکەکانى پارێزراون بەپێى یاساى خاوەندارێتیى بیر بەتایبەتى هێندەى کە پەیوەندى بە مارکە بازرگانییەکان و مافى بڵاوکردنەوە و وێنە و نموونەکانەوە هەیە.
بەپێى یاساى فەرەنسایى تایبەت بە خاوەندارێتیى بیر و بە شێوەیەکى فراوانتریش بەپێى ئەو ڕێکەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییانەى کە مەرجەکانى پاراستنى مافى بڵاوکردنەوەوە تێدایە سەر لەنوێ بەرهەم هێنانەوە و فرۆشتن و دابەشکردن و دەرکردن و بڵاوکردنەوە و گونجاندن و هەموارکردنى بەشێک یان گشت زانیارییەکان بە هەر شێوەیەک بێت قەدەغەیە (تەنیا بۆ مەبەستى بەکارهێنانى تایبەت نەبێت) هەروەها خستنەڕو و ڕێکخستنى ئەو پێگەیەى کە لەڕێى پێگەى لافارجەوە www.lafarge.com پیشاندراوە قەدەغەیە بەبێ وەرگرتنى ڕەزامەندییەکى پێشکات بە نوسین لەلایەن خاوەنى مافى بڵاوکردنەوەکەوە کە پەیوەندى بە کارو خستنەڕو و ڕێکخستن و یان ئەو زانیارییانەوە هەیە کە سەر لەنوێ بەکاردەهێنرێنەوە.
هەروەها پێشکەشکردنى زانیارى بە هەر شێوەیەک بێت قەدەغەیە لەڕێى پێگەى لافارجەوە www.lafarge.com کە بشێت ببێتە هۆى گۆڕانکاریى یان گۆڕینى ناوەڕۆک یان شێوەى زانیارییەکان یاخود گۆڕینى خستنەڕو و ڕێکخستنى پێگەکەو ئەو کارانەى کە لەسەر پێگەى لافارج دەردەکەون.
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندى بکە بە بەرپرسى پێگەکەوە لەم ناونیشانە: webmaster.lafarge@lafarge.com
لافارج ئەو ڕاپرسییە بەکاردەهێنێت کە لەسەر پێگەى تۆڕى www.lafarge.com.eg هەیە بۆ کۆکردنەوەى داتاى تایبەت بە بەکارهێنەرانى پێگەکە. ئەو داتایانە یارمەتیمان دەدەن کە بەدەم ئەو داواکارییانەتانەوە بچین کە تایبەتن بە زانیارى. ئەو داتا کەسییە تایبەتانەى کە بەو شێوەیە کۆدەکرێنەوە سنوردارکراون بەتەنیا بۆ داتا بنەڕەتییەکانى تایبەت بە پەیوەندى (نازناو ، ناو ، ناونیشانى کار ، ناوى کۆمپانیا و ناونیشانەکەى ، ناونیشانى ئیمەیڵ ، ژمارەى تەلەفۆن و فاکس).
دەتوانیت ئیمەیڵێک بنێریت بۆ ئەو ناونیشانانەى کە لەسەر پێگەکە نیشاندراون و هەر نامەیەکیش ناونیشانى ئیمەیڵەکەى تۆ دەگرێتە خۆى هەروەها هەر زانیارییەکى تر کە بتەوێت لە ئیمەیڵەکەدا هەبێت.
دەتوانرێت تەکنیکى بەدواداچوون بەکاربهێنرێت لەسەر پێگەى تۆڕەکەمان وەک ڕێگایەک بۆ پەرەپێدانى ئەزموونى خۆت لە گەڕاندا، هەروەها تۆ مافى ئەوەت هەیە کە بگەیتە هەر داتایەک کە بەو شێوەیە کۆکراوەتەوە یان بیسڕیتەوە یاخود گۆڕانکارى تێدابکەیت. هەر داتایەکى کەسیى تایبەت کە کۆدەکرێتەوە دەشێت لەلایەن لافارج و ئەو لایەنانەى کە سەر بە لافارجن بەکاربهێنرێت. لافارج هەرگیز لایەنێکى سێهەم بەشدار ناکات لەو داتا کەسییە تایبەتانەدا گەر کەسى بەکارهێنەر بەدیاریکراوى داواى ئەو کارە نەکات. لەدواى تێپەڕبوونى 6 مانگ بەسەر دواین بەکارهێنانى پێگەکەدا لافارج گشت ئەو ناونیشانى داتا کەسییە تایبەتانەى بەکارهێنەراون دەسڕێتەوە.
لەکاتى بەکارهێنانى پێگەى www.lafarge.com.eg فایلێک ڕێکخدەخرێت ، ئەو فایلانە ئەو زانیارییانە لەسەر هاردى کۆمپیوتەرەکەت تۆماردەکەن کە تایبەتن بە بەکارهێنانى پێگەکەمانەوە (ئەو لاپەڕانەى سەردانکراون ، بەروارو کاتى بەکارهێنانەکە ، تد ...). دەشێت ئەو زانیارییانە لەکاتى بەکارهێنانى پێگەکەدا بۆ جارى داهاتوو بەکاربهێنین. ئەو فایلە بۆ ماوەى 30 دەقیقە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت دەمێنێتەوە. دەتوانیت ڕێگرى لەو فایلانە بکەیت لەڕێى گۆڕانکارى لە پرۆسەى پاراستندا کە تایبەتە بە کردنەوەوە (وەک ئامرازەکان / بژاردەکان لەسەر دۆزەرەوەى مایکرۆسۆفت 6).
پێگەى تۆڕى www.lafarge.com.eg لەلاى (C.N.I.L.) تۆمارکراوە بە ژمارە 781056 و کارى نوێکردنەوەش بەردەوام ئەنجام دەدرێت. خزمەتگوزارییەکانى " هاوپشک " لەلاى (C.N.I.L.) تۆمارکراون بە ژمارە 1266566 ، هەروەها ئەو زانیارییانەى کە تایبەتن بە لیژنەى ڕاوێژکارى تایبەت بە کەسى هاوپشک بە ژمارە 1266574 تۆمارکراون.
بەوپێەى کە تۆ سەردانى پێگەى لافارج دەکەیت دەبێت پابەندبیت بە ڕێزگرتن لە مەرجەکانى یاساى فەرەنسایى تایبەت بە زانیارى کە لە 6 ى کانونى دووەمى 1978 دا دەرچووە (no 78-17) ، هەر کەسێکیش ئەو یاسایە پێشێل بکات خۆى ڕووبەڕووى سزاى یاسایى دەکاتەوە.
تۆ بەپێى یاساى فەرەنسایى (no 78-17) کە تایبەتە بە زانیارى، مافى ئەوەت هەیە بەو زانیارییانە بگەیت کە پەیوەندییان بە خۆتەوە هەیە و ڕاستیان بکەیتەوە یان بیان سڕیتەوە. گەر ویستت داتایەکى دیاریکراو ڕاست بکەیتەوە یان بیسڕیتەوە تکایە ئیمەیڵێک سەبارەت بە داواکارییەکەت بنێرە بۆ:
privacy@lafarge.com.