وه‌ك به‌شێك له چالاكی ساڵانه‌ی لێخوڕینی ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت، لافارج-عێراق هه‌ڵمه‌تی "لێخوڕینی سه‌لامه‌ت"ی ده‌ستپێكرد كه 10 تراكی سی دی به ده‌نگی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵوێست له خۆ ده‌گرێت و په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌لامه‌تی به‌رجه‌سته ده‌كات. ئه‌مڕۆ لافارج- عێراق هه‌ڵمه‌تی لێخوڕینی سه‌لامه‌تی له ئوتێل گراند میلینیۆم له سلێمانی ده‌ستپێكرد. هه‌ڵمه‌ته‌كه سی دی یه‌كی گۆرانی بێژی كوردی ناسراو هه‌ڵوێست عبدالله ده‌گرێته خۆ، كه په‌یامه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌لامه‌تی ده‌خوێنێته‌وه له نێو تراكهكاندا. زیاتر له 1000 كۆپی له سی دی یه‌كه ده‌ركرا و پێشكه‌ش به گشت شۆفێره‌كانی لافارج و كارمه‌نده‌كانی تر ده‌كرێت وهه‌روه‌ها به خاوه‌ن پشكه ده‌ره‌كییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ش.
له ووته‌كه‌یدا له میانه‌ی خوانی نیوه‌ڕۆدا، رشید بن یخلف، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری لافارج-عێراق ووتی: " ئێمه له لافارج پابه‌ندین به هاندانی شاره‌زاییه به‌سووده‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له نێوان گشت كارمه‌ندانمان. هه‌ستمانكرد به گرنگی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تێك بۆ بایه‌خدان به سه‌لامه‌تی رێگا وبان و شۆفێره‌كان. به داخه‌وه عێراق ئاستێكی زۆر به‌رزی هه‌یه له رووداوه‌كانی هاتووچۆودا".
جگه له سی دی یه‌كه، هه‌ڵمه‌ته‌كه له رێی چه‌ندین پۆسته‌ری دیاریكراوه‌وه پشتگیری لێده‌كرێت كه په‌ره به شاره‌زاییه‌كانی لێخوڕینی باش ده‌دات، كه "10 یاسا ئاڵتونییه‌كه‌ی لێخوڕینی سه‌لامه‌ت" له خۆ ده‌گرێت وه‌ك: هه‌میشه به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی، وملكه‌چبوون بۆ سنووری دیاریكراوی خێرایی وبهكارنههێنانی مۆبایل له كاتی لێخوڕیندا. ئه‌م سێ نموونه یاسایانه به ته‌نها رێژه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له عێراقدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو گشت شۆفێره‌كان پابه‌ندبوون پێوه‌یان.
هه‌ڵوێست، كه كات و گۆرانییه‌كانی به بێ به‌رامبه‌ر به‌خشییه پرۆژه‌كه، هۆكاری به‌شداربوونی له پرۆژه‌كه‌دا روونكرده‌وه " له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌مان ڕۆژانه به‌شێكی زۆر به لێخوڕینی ئۆتۆمبێل له سه‌ر رێگاكاندا ده‌به‌ینه سه‌ر بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت یان بۆ مه‌به‌ستی ئیش وكار. هه‌ندێك جار خێزان و ماڵ منداڵ و هاوڕێكانمان ده‌گه‌یه‌نین به‌مه‌ش لێپرسراوێتییه‌كی قورسی ژیانیان ده‌گرینه ئه‌ستۆ. له كاتێكدا هه‌موومان ده‌زانین كه ئه‌مه له‌وانه‌یه زۆر مه‌ترسیدار بێت ئه‌گه‌ر هاتوو یاساكانی لێخوڕینی سه‌لامه‌ت په‌یڕه‌و نه‌كه‌ین، هه‌ر بۆیه حه‌زم كرد شتێك بكه‌م بۆ گۆڕینی ئه‌م كه‌لتوره".
كاردانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی لافارجه‌وه ئه‌رێنی بوو. فه‌رهاد كریم، كه شۆفێرێكی كۆمپانیاكه‌یه خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م پرۆژه‌یه و ڕایگه‌یاند كه حه‌زی له بیستنی په‌یامه‌كانی سه‌لامه‌تی لێخوڕین ده‌كات به‌م شێوه جوانه له كاتی لێخوڕیندا. "بینینی نامه‌كان له سه‌ر پۆسته‌ره‌كان له ئۆفیسدا شتێكه، به‌ڵام بیستنیان كاتێك كه به‌ڕاستی ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕیت بیرت ده‌خه‌نه‌وه بۆ شوێنكه‌وتنیان!"
تێبینی بۆ سه‌رنووسه‌ر
لافارج عێراق ئه‌ندام له گروپی لافارج هۆڵسیم، دوو كارگه‌ی چیمه‌نتۆی له عێراقدا ئیش پێده‌كات كه بریتین له: كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان له سلێمانی (به هاوبه‌شی بازرگانی له گه‌ڵ گروپی فاروق) و كارگه‌ی چیمه‌نتۆی كه‌ربه‌لا نزیك پارێزگای كه‌ربه‌لا. هه‌روه‌ها ئیش به 15 شوێنی دروستكردنی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو ده‌كات له باكوور و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق. لافارج عێراق كۆمپانیایه‌كه كه كڕیار و به‌كارهێنه‌ری كۆتا به كرۆكی كاره‌كانی ده‌زانێت. هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌ری بیناسازی كوالێتی به‌رز بۆ كڕیاره‌كانی پێشكه‌ش بكات جگه له دروستكردنی به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بۆ كۆمه‌ڵگه ناوخۆییه‌كانی.
گروپی كۆمپانیاكانی فاروق (FGH)
گروپی كۆمپانیاكانی فاروق FGH له 27 كۆمپانیا پێكدێت كه له 12 كه‌رتی چالاكی جیاواز بۆ نۆژنكردنه‌وه‌ی عێڕاق كارده‌كات: په‌یوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و چیمه‌نتۆ و بیناسازی و پیشه‌سازی و ووزه و دڵنیایی وخزمه‌تگوزاری پزیشكی ومیوانداری وخانوبەرە و كشتوكاڵ و ئیداره‌كردنی پرۆژه‌و بازرگانی.
فاروق گروپ FGH له ساڵی 2008 دامه‌زرا به مه‌به‌ستی به‌رێوه‌بردنی ئەو کۆمپانیانەی کە بەڕێز فاروق مصطفی رسول پشکی تێدا هەیە یان ١٠٠% خۆی خاوەنێتی . هه‌ر له دامه‌زراندنییه‌وه، گروپی فاروق نموونەی زیندوی گهشهپێدانە له ناو عێڕاقدا له هه‌ردوو كه‌رتی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی. |
![]() ![]() |
لافارج-عێراق یه‌كه‌م سی دی "لێخوڕینی سه‌لامه‌ت" – ئه‌ستێره‌ی گۆرانی كوردی هه‌ڵوێست ده‌رده‌كات
08.06.2017