سودەکان:
گیراوەى چیمەنتۆى بەهێز لە کارگەى کۆنکریتى لافارجەوە باردەکرێت و ڕاستەوخۆ دەبرێت بۆ شوێنکار.
ئەو بڕو هێزە چڕەى گیراوەى چیمەنتۆى بەهێز گەرەنتى دەکرێت کاتێک کە دروست دەکرێت لە کارگەکانى لافارجدا، ئەوەش لەڕێى سیستمێکى جیاکردنەوەى کۆمپیوتەرى پێشکەوتوەوە.
-
کاتى پێویست بۆ کارى بنیاتنان کەمدەکاتەوە.
گیراوەى چیمەنتۆى بەهێز یارمەتیدەرە بۆ سود گەیاندنێکى تەواو لەڕووى کەمى هێزى کارەوە چونکە لە شوێنکاردا پێویستى بە پرۆسەى تێکەڵکردن نییە.
کەرەستەى بەفیڕۆچوو لە شوێنکاردا بە تەواوى کەمدەکاتەوە. بە پێچەوانەى چیمەنتۆى تێکەڵکراوى ئاسایى لە شوێنکاردا ئەم بەرهەمە تواناى ئەوەى هەیە کە بۆ ماوەى تا 36 سەعات کارى پێبکرێت و دەشتوانرێت بگوێزرێتەوە بۆ هەر شوێنێکى تر لە شوێنکاردا.
-
ڕادەى بەرهەمهێنانێکى زۆر و کەمکردنەوەى بڕى تێچوون.
تێکەڵکردنى ئاسایى و بڕى تێچوونى گواستنەوەى کەرەستەى خاو (لم ، کیسە چیمەنتۆ ، تد) دەگێڕێتەوە.
کەمکردنەوەى برى تێچوون هاوکاتە لەگەڵ کەمکردنەوەى تێچوونى دیکەى وەک کارەبا و ئاو و بەفیڕۆچوونى کەرەستە و کات.
-
کەمکردنەوەى شوێنگرتن لە شوێنکاردا سودێکى ترە.
شوێنى هەڵگرتنى چیمەنتۆ و لم و کەرەستەى تر لە شوێنکاردرا پێویست نییە چونکە پێویست بە عەمبارکردنى کەرەستەکان ناکات. دروستبوونى شوێنى زیادە بۆ پرۆژەکە و ئەنجامدانى چالاکییەکان یارمەتیدەرە بۆ بەڕێوەبردنى کاروبارى پرۆژەکە بەپێى سیستمە ناوخۆییەکان.
-
ڕێگرتن لە دزیکردن لە کەرەستەکاندا.
ئەوەش بەهۆى ئەوەوەیە کە پێویست بە عەمبارکردنى کەرەستە ناکات لە شوێنکاردا.
گیراوەى چیمەنتۆى بەهێز دەتوانرێت دابین بکرێت بەو بڕەى کە داوا دەکرێت تەنانەت بۆ بڕى 1 م 3.
لافارج دەتوانێت چیمەنتۆ بە دەبەى پلاستیکى دابینبکات کە بە تایبەت دیزاینکراوە بۆ بەرهەمەکانى گیراوەى چیمەنتۆ. قەبارەى ئەو دەبە پلاستیکیانەى چیمەنتۆ بریتیە لە 0.33 م3 بۆیە دەتوانرێت بە ئاسانى بەرزبکرێتەوە بەبێ بەکارهێنانى کرێن.