کۆنکریتى کەف

 
 
کۆنکریتى کەف

پێناسە:

ئەم جۆرە کۆنکریتێکە کە کێشەکەى سوکە، ئەوەش لەڕێى زیادکردنى هەوایەکى پرۆتینی یان دەستکرد کە دەخرێتە پاڵ کۆنکریتەکە لەڕێى بەکارهێنانى دروستکەرى کەفەوە. ئەو پێکهاتەیە دەبێتە هۆى دروستبوونى بڵق لەناو کۆنکریتەکەدا بەوەش چڕى کۆنکریتەکە کەمدەبێتەوە.

ئەو کەفە دەشێت لە کارگە بۆى زیادبکرێت ئەگەر ماوەى دوورى شوێنکارەکە کەمتربێت لە 30 دەقیقە. بە هەرحاڵ واباشە کەوا ئەو کەفە لە شوێنکار بۆى زیادبکرێت. ئەگەر لە شوێنکار ئەو کەفە زیادبکرێت ئەوسا پێویست بە بوونى ئاو و کارەبا دەکات.

بوارى بەکارهێنان:

کۆنکریتى کەف دەشێت بەکاربهێنرێت لەم بوارانەدا:

  •     پڕکردنەوەى خەنەقى ڕێگاوبانەکان.
  •     پڕکردنەوەى تانکى پاشەڕۆ.
  •     پڕکردنەوەى بۆشایى.
  •     پڕکردنەوەى بنى سیستمى گەرمى ژێر زەوى.
  •     چینەکان سەرەوە و چینە لێژەکان کە پێویستیان بە کێشى کەم هەیە.
  •     لێکدابڕین.
  •     چینەکانى ژێرەوە بە تایبەتى بەندرەکان.


 

سوودەکان:

  •     بەخێرایى دادەنرێت (دەتوانرێت بە شێوەیەکى وا خێرا بێت لەماوەى 4 سەعاتدا بگاتە بەشەکانى سەرەوە).
  •     چڕییەکى کەم.
  •     توانایەکى کارپێکردنى بەرز.
  •     پێویستى بە کوتانەوە نییە.
  •     (تایبەتمەندیى لێکدابڕینێکى بەرز ، گەیاندنى گەرمى (0.1 ــ 0.3 W/m.k.
  •     لە حاڵەتى خەنەق و شتى لەو جۆرە دواتر خراپ نابێت.
  •     تواناى پیادا ڕۆیشتنى هەیە.
  •     بە گشتیى بڕى تێچوونى ێیانەى کەمە.
  •     پێکهاتەیەکى هەرزان بەهایە.
  •     کات دەگێڕێتەوە لە مەسەلەى پڕکردنەوەدا.
  •     بەهۆى هەندێک جۆرى هێز و چڕییەوە دەشێت ڕاستەوخۆ توێژاڵى دژە ئاوى بۆ زیاد بکرێت بەبێ کارى پێویست بۆ پارێزگاریى.

ڕێنمایى گشتیى

تێبینى:

  •  پێویستە دروستکەرى کەف ڕێکبخرێت بەر لە 48 سەعات، بۆیە ئاگادار کردنەوە پێویستە بۆ ئامادەکردنى پەمپى تایبەت (پێویست بە ئاگادارکردنەوەى 48 سەعات پێشتر دەکات) ــ ئەوپەڕى بەرزى پەمپەکە پێویستە گفتوگۆى لەسەر بکرێت.
  •  ئەم گیراوەیە ناشێت بەکاربهێنرێت وەک بەشێکى ڕووکار چونکە پێویست بەوە دەکات کە دواتر دابپۆشرێت بە چینێکى پارێزگاریکردن یان بە توێژاڵى دژە ئاو.
  •  کۆنکریتى کەف پێویستە بەهۆی  ئاوەوە  بۆ ماوەى 3 ڕۆژ پارێزگارى لێبکرێت لەدواى دانانى.


ئاگادارکردنەوەى سەلامەتى:     

بەکارهێنانى چاویلکەى سەلامەتى دەستکێش پێویستە لە کاتى دانانى کۆنکرێتدا.

 
  •  بەپێى داخوازى دەشێت جۆرێکى بەرزتر لەڕووى هێز و چڕێتییەوە بەدەست بێت.


ئامۆژگارى گرنگ:

کۆنکریتى کەفى ئەڵترا گونجاو نییە بۆ ئەو بیناسازییانەى کە بەردەوام جوڵەیان لەسەرە.

دانانى جۆینت و کونى لێکبەستن پێویستى بە پەیڕەوکردنێکى زیاد هەیە.

دەتوانیت وردەکارى زیاتر وەربگریت لەلایەن نوێنەرى لافارجەوە.


بەرلەوەى کۆنکریتى کەفى ئەڵترا بەکاربهێنرێت پێویستە لێکۆڵینەوەى ورد ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەى کە دروستکراوەکە دژە ئاوە. پێویستە ئەمە پێکەوە لەگەڵ ئەندازیارى ڕاوێژکاردا ئەنجام بدرێت لەبەر ئەوەى لەوانەیە پێویست بە گۆڕانکارى بکات لە دیزایندا.       


" ئامانجمان بەدیهێنانى ئەزمونێکى نایابە لەگەڵ کڕیاردا لەڕێى خزمەتگوزارى و جۆرێتیى و بەرپرسیارێتیى و بەهاکانمانەوە".

 
 

Product & Services