شلی باش بکە بەبێ ئەوەى ئاوى بکەیتە سەر:
لافارج ئەو بەرهەمانە پێشکەش بە کڕیاران دەکات کە دەبنە هۆى بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمى کارمەندانیان هەروەها بۆ پارێزگاریکردن لە جۆرێتیى کۆنکریت.
پرۆگرام:
ڕێگەیەکى ئاسان بەکار دەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانى گۆڕانکارى لە شێوەى کۆنکریتەکەتدا بۆ ئەوەى لەگەڵ بارودۆخى تایبەتى پرۆژەکەت و بیناسازییەکەتدا بگونجێت. لەڕێى کۆنکریتى شلەوە دەتوانیت داواى سێ ئاستى جۆراو جۆرى کۆنکریت بکەیت کە مەوداى هێزەکانیان جیاوازە.
بەکارهێنان:
کۆنکریتى شل دەبێتە هۆى ئەوەى کە پێکهاتەى فیزیایى کۆنکریتەکەت ئاسانکاربێت بۆ دانان بەبێ ئەوەى ئاوى تێبکرێت. کۆنکریتى شل بەکاربهێنە بۆ:
-
دیوارە ستوونییەکان و پایەکان.
-
ئەو بیناسازییانەى کە شیشبەندییەکى قورسییان پێویستە.
-
کاشى زەوى ناو بیناو کارە تەختەکانى دەرەوەى بینا.
-
کاشى زەوى بۆ ژێر سیستمى گەرمکردن.
سوودەکان:
نرخى تێچوونى ئەم جۆرە کەرەستە کۆنکریتییانە و دانانەکەى بەشێکى کەمى پێکهاتەى بڕى تێچوونى بیناسازییەکەتە. ئەگەرى بڕى تێچوونى چاککردنەوەى ناتەواوییەکان گەلێک زۆرن. کۆنکریتى شل بەکاربهێنە بۆ:
-
گلدانەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى ڕۆژانەى کارمەندان.
-
یارمەتیدان بۆ ڕێگرتن لە تێچوونى زۆرى چاککردنەوەى کەموکوڕییەکان.
-
کەمکردنەوەى ئەو بڕە کۆنکریتەى بەکاردەهێنرێت کاتێک لەگەڵ شیشدا بەکاردێت.
-
خێرایى لە دانانى کۆنکریتەکەدا بە شێوەیەکى گشتیى.
-
باشکردنى بەرگریکردنى زەوى و کاشییەکان.
-
جۆرێتییەکى بەرزى دواین ڕوخسارەکەى.
-
جۆرێتییەکى بەرزى دواین ڕوخسارى دەرەوەى داخەرەکان.
شێوە تەکنیکییەکان:
کۆنکریتى شل پارێزگارى لە تایبەتمەندیى گشت جۆرە کارە ئەنجامدراوەکان دەکات بەبێ ئەوەى جۆرێتییەکەى کەم بکات یان متمانە کەمبکاتەوە بەهۆى بەکارهێنانى ئاوى زۆرەوە.
-
پارێزگاریکردنێکى بەهێز لە کارە ئەنجامدراوەکە.
-
پارێزگاریکردن لە ئاو گرتنەخۆ هەروەها پێکهاتەی بەرگریکارى هەوا.
-
کەمکردنەوەى چوونە یەکى پلاستیکى و ئەگەرى لێک دابڕان.
-
کاریگەریى نییە لەسەر ڕەنگ و پێکهاتەى کلۆریدی.
ڕادەى بەرهەمهێنان باشبکە بەبێ ئەوەى جۆرێتیى بگۆڕیت:
کۆنکریت بەڕوونى دیاریکراوە لەسەر ئەو بنەمایەى کە کارئەنجامدانێکى باشى هەبێت لە بیناسازییەکەدا. ئەو هێزە چڕە و ڕێژەى کەمى هەوا گرتنەخۆ و قەبارەى بارستە و گەلێک شتى تر تایبەتمەندى ئەم کۆنکریتەن. کۆنکریتى شل یارمەتیت دەدات بۆ پارێزگاریکردن لە گشت ئەو تایبەتمەندییانەى کە پێویستن و دەبێتە هۆى ئەوەى بەرهەمى کارمەندان زیادبکات و ئەوەش دەستەبەربکات کە کارەکە هەر لە سەرەتاوە بە ڕاست و دروستى ئەنجام بدرێت.
طروثى بةرهةم
ديزاينى بنةرِةتى ثيَكهاتةكةى S4
(100 ــ 150 ملم)
|
شلى ــ ئاستى 1
F4: 550 > 490 > ملم
|
شلى ــ ئاستى 2
F5: 620 > 560 > ملم
|
شلى ــ ئاستى 3
F6: > 630 ملم
|
< 20 Mpa
|
ü
|
ــ
|
ــ
|
20 – 40 Mpa
|
ü
|
ü
|
ü
|
45 Mpa و زياتر
|
ü
|
ü
|
ü
|
پلەى گەرمى کاریگەریى هەیە لەسەر مانەوەى شلى هەروەها بۆ سەر تایبەتمەندییەکانى ترى کۆنکریت.