سوودەکان:
چیمەنتۆى لەبخى بەهێز لە کارگەى کۆنکریتى لافارج جیادەکرێتەوە و یەکسەر دەنێرێت بۆ شوێنکار.
-
جۆرێتییەکى بەرزە لەڕووى گونجانەوە:
بڕو هێزى فراوانى ئەم جۆرە چیمەنتۆیە گەرەنتى دەکرێت کاتێک کە لە کارگەکانى لافارج دروست دەکرێت لەڕێى بەکارهێنانى سیستمێکى کۆمپیوتەرى پێشکەوتوەوە.
-
کاتى بنیاتنان کەم دەکاتەوە:
چیمەنتۆى لەبخى بەهێز یارمەتیدەرە بۆ گەیاندنى سودێکى تەواو لەڕووى کەمکردنەوەى هێزى کارەوە لەبەر ئەوەى لە شوێنکاردا پێویستى بە تێکەڵ کردن نییە.
بە فیڕۆچوون بە شێوەیەکى وەبەرچاو لە شوێنکاردا کەم دەبێتەوە چونکە بە پێچەوانەى ئەو چیمەنتۆ ئاساییەوە کە لە شوێنکاردا تێکەڵ دەکرێت ئەم بەرهەمە ئامادەیەو تواناى کارپێکردنیشی دەمێنێت تا ماوەى 36 سەعات، هەروەها دەتوانرێت بگوێزرێتەوە بۆ هەر لایەکى ترى شوێنکار.
-
کەمکردنەوەى بڕى تێچوونى شاراوە و گلدانەوەى ئاستى بەرزى بەرهەم:
بەهۆى ئەم جۆرە بەرهەمەوە بڕە پارەى تێچوونى گواستنەوەى کەرەستەى خاو (لم ، کیسە چیمەنتۆ ، تد) ناهێڵرێت.
کەمکردنەوەى نرخە شاراوەکان پەیوەستە بە بڕى تێچوونى تێکەڵکردن لە شوێنکاردا وەک کارەبا و ئاو بە فیڕۆچوون و گلدانەوەى کات.
-
سوودى دەستەبەرکردنى شوێن لە شوێنکاردا:
عەمبارى کیسە چیمەنتۆ و لم و کەرەستەى خاوى تر پێویست نابێت. ئەوەش دەبێتە هۆى دروستبوونى شوێنێکى زۆرتر بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکانى پرۆژەکە و ڕێگە بە بەڕێوەبەرانى پرۆژەکە دەدات کە بەپێى ڕێنماییە ناوخۆییەکان کارى خۆیان ئەنجام بدەن.
-
ڕێگرتن لە دزیکردن لە کەرەستەدا:
ئەوەش بەهۆى ئەوەوە کە پێویست بە عەمبارکردنى کەرەستە ناکات لە شوێنکاردا.
گیراوەى چیمەنتۆى بەهێز دەتوانرێت دابین بکرێت بەو بڕە کە داوا دەکرێت تەنانەت بۆ بڕى 1 م 3.
لافارج دەتوانێت چیمەنتۆ بە دەبەى پلاستیکى دابینبکات کە بە تایبەت دیزاینکراوە بۆ بەرهەمەکانى گیراوەى چیمەنتۆ. قەبارەى ئەو دەبە پلاستیکیانەى چیمەنتۆ بریتیە لە 0.33 م3 بۆیە دەتوانرێت بە ئاسانى بەرزبکرێتەوە بەبێ بەکارهێنانى کرێن.
جؤرةكانى ضيمةنتؤ
|
ثؤليَنكردن بةثيَى
JS 10036 -1: 2007
EN 998-1:2003
|
هيَزيَكى ضرِ (Mpa) تا ماوةى 28 رِؤذ
|
ئةو سةعاتانةى دةتوانريَت كاري ثيَبكريَت.
|
ئةو بوارانةى كة وا باشة تيايدا بةكاربهيَنريَت
|
ضيمةنتؤى لةبخى بةهيَز M05
|
CSII (4 Mpa)
|
5 Mpa
|
12 سةعات
يان
36 سةعات
|
ناوةكى
|
ضيمةنتؤى لةبخى بةهيَز M07
|
CSIII (6 Mpa)
|
7 Mpa
|
دةرةكى
|
" ئامانجمان بەدیهێنانى ئەزمونێکى نایابە لەگەڵ کڕیاردا لەڕێى خزمەتگوزارى و جۆرێتیى و بەرپرسیارێتیى و بەهاکانمانەوە".