یاسا ستاندەردەکانى کارکردنى کۆنکریتى باش و دانانى پێویستە زۆر بە وردى ئاگادارى بکرێت هەروەها ئاگادارى پرۆسەى مامەڵەکردن بەهەمان ئەو شێوەیەى کە بۆ جۆرە کۆنکریتەکانى تر پێویستە.
دیزاین:
-
دوو هۆکار هەن کە بڕیار لە دیزاینى ئەستوورییەکەى دەدەن:
-
تایبەتمەندیی هایدرۆلیکى وەک توانای ئاو مژین و قەبارەى بۆشای.
-
تایبەتمەندییەکانى پێکهاتە وەک هێزى کشان.
-
ئەو کەرەستانە بەکاربهێنە کەلەرووى تایبەتمەندیی و ئەستوورییەوە گونجاوبن:
-
پێداویستییە هایدرۆجینییەکان.
-
باری پێشبینکراو
-
ئەم بەهایانە کاردەکەنە سەر دیزاین و ئەستووری.
-
ئامادەکاری کاری رێکخستنى زەوى و تێکەڵە:
-
راوێژکاریی ئەندازیاری تەکنیکیی زەوى.
-
پشتگیری لە هاوشێوەکردنى زەوى.
-
گەورەترینى دووبەها کاریگەریی لەسەر دیزاین و ئەستووری هەیە.
-
بناغەى ژێرەوە تا پلەى 90-95% بکوتریتەوە.
-
زیادکردنى کوتانەوە ئاو مژین کەمدەکاتەوە.
بنیاتنان:
-
ئاسانە بۆ کارپێکردن و دانان
-
شێوەیەکى جیاوازە ، بەبەراورد لەتەک جۆرە باوەکانى کۆنکریتدا.
-
گونجانى تەواو ، هەروەها کەمى ئەو کاتەى پێویستە بۆ دانانى . دانانى ئەم جۆرە بوونى کارمەندی تایبەتمەند دەخوازێت.
گواستنەوە:
-
گەیشتن بۆ شوێنکار دەبێت لەسەرەتاوە تێبینى لێبکرێت پێش گەیاندنەدەست لەبەر ئەوەى ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان دەبێت بتوانن بگەنە گشت شوێنەکان.
دانان ( بەکارهێنان):
-
پێویستە کۆنکریتەکە لەماوەى 90 دەقیقەدا بەکاربهێنرێت.
-
دەبێت ئاگاداریی گونجان بکرێت.
-
پێویستە بەکارهێنانەکە بەردەوام و خێرابێت.
-
دەشێت هێزەکەى ئامادەبکرێت.
پیاداکێشان :
-
پێویستە شێوازی ئاسایی بەکاربهێنرێت.
-
بەزۆری پارێزگاریکردن لە لەرینەوە بۆ پیاداکێشان بەکارئەهێنرێت.
-
پیاداکێشان دەبێت بە 15-20 ملم لەسەرووئەو شێوانەوە بێت کە رێگە بە کوتانەوە دەدات.
-
مەهێلە بەشی سەرەوە لەرادەبەدەر بلەرێتەوە.
کوتانەوە:
-
کوتانەوە بە رۆڵەى ئاسن بۆ شێوە بەرزەکان.
-
ئامێری کوتانەوەى دەستى بۆ ئەو شوێنانەى دەکەونە کەنارەوە یان رۆڵەکە پێیان ناگات .
-
کوتانەوە لە ماوەى 15 دەقیقەدا ئەنجام بدە دوای دانان.
-
پێویست بە تەختکردن و سافکردن ناکات
جۆینت (نێوانە ماوەدانان) :
-
پێویست بە بوونى 6ملم نێوانە ماوە هەیە.
-
قوولی جۆینتەکە 1/4 ی ئەستووری پارچە کۆنکریتەکە بێت
-
جۆینت یەکسەر لەدوی کوتانەوە( واباشە پێشکات شێوەى جۆینتەکان دابنرێت)
ئاگاداریکردن و پاراستن:
-
لەماوەی 20 دەقیقە لەدوای کوتانەوە ئاوپرژین بکرێت.
-
بە پارچە نایلۆنى تەنک دایپۆشە20 دەقیقە لەدوای کوتانەوە و با تا 7 رۆژ پێوەى بێت.
-
دەشێت گیراوە پارێزگاریکەرەکان بەکار بهێنرێن.
بەردەوامیپێدان 0 ێیانە)
-
شوێنکار بەوجۆرە دیزاین بکە کە کەمترین رۆچونى گڵ رووبدات و کارە دانراوەکان بمێننەوە.
-
خاوێنکردنەوە بە گسک بەشێوەیەکى ساڵانە یان هەرکات لەتوانادابوو ، یاخود هەوڵبدە شتنى تەوژم بەکاربهێنیت.
ئاگادارکردنەوەى سەلامەتى:
بەکارهێنانى چاویلکەى سەلامەتى دەستکێش هەروەها پێڵاوى تایبەت پێویستە لە کاتى دانانى کۆنکرێتدا.