سیاسەتی تەندروستی و سەلامەتی
سیاسەتی تەندروستی و سەلامەتی
لافارج هۆڵسیم پێشەنگی هەموو كۆمپانیاكانە لە بواری پیشەسازی كەرەستەی بیناسازیدا.
ئێمە كارەكانمان بە شێوەیەک ئەنجام دەدەین كە دەبێتە ڕێگە خۆشكەر بۆ دروستبوونی ژینگەیەكی تەندروست و سەلامەت بۆ گشت لایەنە پەیوەندیدارەكان لە (كارمەندان، بەڵێندەران، كۆمەڵگە خۆجێییەكان و كڕیاران) کە بنیات بنرێت لەسەر کەلتورێکی بەهێزی تەندروستی و سەلامەتی.
تەندروستی و سەلامەتی بەهای سەرەكیمانە. ئێمە بڕوامان بە سەرۆكایەتییەكی دیار و ڕوون و بەرپرسیارێتی كەسێتی هەیە بۆ بواری تەندروستی و سەلامەتی لەسەر هەموو ئاستەكان و لە سەرتاسەری ڕێكخراوەكەمان.
هەر كارێک ئەنجامی دەدەین نابێت ببێتە مایەی ئازار.
پابەندبوونمان
بریتین لە:
- ئەنجامدانی كارەكانمان بە ئامانجی نەبوونی زیان.
- دابینكردنی دۆخێكی پڕ سەلامەت و تەندروست و بێوەی كاركردن بۆ كارمەندان و بەڵێندەران.
- پاراستنی سیستمێكی بەڕێوەبردنی تەندروست و سەلامەتی گشتگیر كە ئامادەكراوە بۆ چاككردنی كارەكانمان بە بەردەوامی و کەمکردنەوەی مەترسییەكان بە شێوەیەكی كاریگەر لە كارەكانماندا.
- پابەندبوون بە ياساى گونجاو و ڕێكخراو وپیشەسازی بە گوێرەی پێویستییەكانی گروپەكەمان.
- پەیوەندیكردن بە شێوەیەكی كراوە و ڕاشكاو لەگەڵ گشت لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر ئەو بابەتانەی
- پەیوەندییان بە تەندروستی و سەلامەتییەوە هەیە.
- هەموو كارمەند و بەڵێندەرێک بۆی هەیە بڕیار بدات بە ڕاگرتنی هەر كارێک كە سەلامەت نەبێت.
یان جینیش ماگالی ئەندرسۆن
بەڕێوەبەری جێبەجێكار سەرۆكی بەشی تەندروستی و سەلامەتی