خالد ده‌كانی

 

خالد ده‌كانی

سه‌رۆكی جێبه‌جێكار – لافارج عێراق

خالد ده‌كانی زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی - میسر له‌ ساڵی 1989 ته‌واوكردوه‌ به‌ پله‌ی به‌كالۆریۆس له‌ بازرگانی و ژمێریاری و نازناوی "ژمێریاری باوه‌ڕپێكراوی گشتی" له‌ دیلاوه‌یر له ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای پێبه‌خشراوه‌ له‌ ساڵی 1998 دا. 

ژیانی پیشه‌یی له‌ Coopers & Lybrand Deloitte  له‌ سوڵتان نشینی عومان ده‌ستپێكردوه‌ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ووردبینی له‌ ساڵی 1992 دا. پاشان وه‌ك به‌ڕیوه‌به‌ری دارایی له‌ كۆمپانیای ئه‌مریكی له‌ میسر ده‌ستبه‌كاربووه‌ له‌ ساڵی 1997.

له‌ ساڵی 1999 دا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی ده‌ستبه‌كاربوو له‌ كۆمپانیای Diamond Bort كه‌  باره‌گاكه‌ی له‌ به‌لجیكایه‌ و لێپرسراوێتی گشت چالاكییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو. پاشان له‌ ساڵی 2002 دا له‌ Cyber Center Egypt وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی ده‌ستبه‌كاربوو، كه‌ پرۆژەیەکی هاوبەشە لە نێوان Hewlett Packard وە Egyptian IT Corporate.  

خالد ده‌كانی له‌ ساڵی 2004 دا وه‌ك  به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی له‌ لافارج – ئه‌لجه‌زایر ده‌ستبه‌كاربوو. درێژه‌ی به‌ پیشه‌كاری خۆی له‌ گروپه‌كه‌دا دا‌ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی گه‌شه‌پێدان و ستراتیژیای كار  له‌‌ چالاكییه‌كانی لافارج بۆ كۆنكرێتی ئاماده‌كراو و چه‌و ولم  Lafarge RMX & AGGREGATE   له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا و رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ساڵانی 2010 – 2013.

له‌ ساڵی 2013 دا، خالد ده‌كانی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چالاكییه‌كان ده‌ستنیشان كرا له‌ كۆنكرێتی ئاماده‌كراو و چه‌و ولم و گه‌چ له‌ لافارج – عه‌ره‌بستانی سعودی Lafarge Saudi Arabia RMX & Aggregate and Gypsum.

پاش پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو گروپی لافارج و هۆڵسیم له‌ ساڵی 2015 دا، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ قه‌ته‌ر ده‌ستنیشانكرا و‌ لێپرسراوێتی چالاكییه‌كانی چیمه‌نتۆ و كۆنكرێتی ئاماده‌كراو و چه‌و ولم له‌ ئه‌ستۆگرت.

له‌ مانگی مارتی 2018 دا، خالد ده‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری لافارج عێراق ده‌ستنیشانكرا.

 
سه‌رۆكی جێبه‌جێكار
به‌رێوه‌به‌ری گشتی پیشه‌سازی – عێراق
بەرێوەبەرى جێبەجێکارى دارایى
به‌رێوه‌به‌ری گشتی – سه‌نته‌ری چالاكییه‌كانی چیمه‌نتۆ و باشووری عێراق
بەرێوەبەرى گشتى بازاڕکردنى وڵات
بەرێوەبەرى گشتى سەرچاوە مرۆیەکانى وڵات
به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن