LafargeHolcim Group

 

كورته‌یه‌ك له‌ سه‌ر لافارج هولسیم

وه‌ك پێشه‌نگێكی نوێ له‌ پیشه‌سازی بیناسازیدا، LafargeHolcim خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی پێویسته‌ بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشمه‌كانی جیهانێكی نوێ. به‌ بوونی له‌ 80 ووڵاتدا، وداهێنه‌رترین چاره‌سه‌ره‌كانی چیمه‌نتۆ و كۆنكرێت و چه‌و ولم بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانی كڕیاره‌كانمان، و پابه‌ندبوون به‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌رده‌وامی، ئێمه‌ نمونه‌ی كاریگه‌رترین بازرگانی و باشترین نمونه‌ و تیمه‌كانی ئیشپێكردنمان     

ڕاستییه‌كان به‌ ژماره‌

  • 80 ووڵات
  • 75,000كارمه‌ند
  • 27.5ملیار فره‌نكی سویسری وه‌ك پوخته‌ی فرۆشرتن
  • 374.0 ته‌نی مه‌تری له‌ توانای دروستكراو له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان
  • 2,300 كارگه‌ 
  • چاره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كانمان: چاره‌سه‌ره‌كانی چیمه‌نتۆ و كۆنكرێت و چه‌و ولم بۆ ئه‌م كارانه‌: بینا و ژێرخان و دابه‌شكردن ونه‌وت و غاز ونیشته‌جێبون به‌ نرخی گونجاو و سیستمی بیناسازی.
  • به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردن: یان یانیش
  • ساڵی 2015 دامه‌زراوه‌ پاش یه‌كگرتنی Lafarge و Holcim.


    ئێمه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكدا كار ده‌كه‌ین
  • بوونی هاوسه‌نگ له‌ 80 ووڵاتدا
  • پێگه‌ی پێشه‌نگ له‌ گشت ناوچه‌كانی جیهان، به‌ تایبه‌تی له‌ بازاره‌ تازه‌ پێگه‌یشتوه‌كان.



داهێنان ده‌كه‌ین بۆ كڕیاره‌كانمان

  • پێشبینی و هێنانه‌ دی زۆر له‌ خواسته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی كڕیاره‌كانمان  له‌ گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر كه‌ كاریگه‌ری و متمانه‌ و تێچوون ئاڕاسته‌ی ده‌كات. توانای جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كانی ئێستا و ئاینده‌: كه‌ بۆ داهێنان ئاماده‌ كراوه‌ و بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ شاره‌زایی ئێستا و روبه‌روبوونه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستا.
  • پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر به‌ پێی پێویست و پێشنیاری كه‌رتییانه‌ كه‌ له‌ ئاستی پێویستی تاكی و پیشه‌یی و پیشه‌سازی به‌كارهێنه‌ره‌ كۆتاییه‌كاندا ده‌بێت بۆ كواڵیتی ته‌كنه‌لۆژی به‌رز و به‌رده‌وامبوون له‌ گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی فراوه‌نترین جۆر له‌ چاره‌سه‌ر و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری و پێشنیاری تایبه‌ت.
  • گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی پیشه‌سازی و گه‌شه‌پێدان له‌ جیهاندا له‌ گه‌ڵ تۆڕێك له‌ تاقیگه‌كانی گه‌شه‌پێدان له‌ ناوچه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا.


پێوه‌ری نوێمان بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌رده‌وامی دامه‌زراند

  • پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می داهێنه‌ر له‌ چیمه‌نتۆ و كۆنكریت و چه‌وولم بۆ یارمه‌تی كڕیاره‌كانمان بۆ باشكردنی كاریگه‌ری بیناكانیان له‌ روی ووزه‌وه‌ و زیادكردنی سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كان.
  • پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی درێژخایه‌نی به‌رزبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن CO2 بۆ هه‌ر ته‌نێك له‌ چیمه‌نتۆ له‌ پرۆسه‌كانی پیشه‌سازیمان (ته‌كنه‌لۆژیای به‌رهه‌مهێنانی داهێنه‌ر و سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی به‌دیل، پرۆگرامی ئیداره‌كردنی پاشماوه‌ و پارێزگاریكردن له‌ سه‌ر سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان ..هتد).
  • دروشمی " زیان نه‌گه‌یاندن به‌ خه‌ڵك". ئێمه‌ گرنگی ده‌ده‌ین  به‌ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی كات به‌فیڕۆدان بۆ كارمه‌ندانمان و به‌ڵینده‌ران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.



توانای زانستی جیهانیمان دێنینه‌ ئاستی خۆماڵی له‌ گه‌ڵ نمونه‌یه‌كی كاركردنی ناوازه‌

  • مه‌نهه‌جی نوێ و راده‌كه‌می سه‌رمایه‌دار بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنان. له‌ گه‌ڵ شوێن په‌نجه‌ی جیهانیمان پێویستیمان به‌ خاوه‌نێتی گه‌وره‌ نییه: توانامان ده‌بێت له‌ وه‌به‌رهه‌مهێنان به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌ییانه‌ له‌ زیاترین بازاره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان.  
  • توانای بڵاوكردنه‌وه‌ی باشترین شاره‌زاییه‌كانمان (سازگاری و جۆرێتی و داهێنانی به‌رهه‌مه‌كانمان له‌ چیمه‌نتۆ و كۆنكریت و چه‌وولم) له‌ زیاترین ووڵاتانی جیهاندا.
  • پاشه‌كه‌وت له‌ سه‌ر ئاستێكی فراوان له‌ رێی كڕین (كیسه‌ و پارچه‌ی یه‌ده‌ك وكه‌ره‌سته‌ی كیمیاوی و دڵنیایی .. هتد) وقه‌باره‌یه‌كی گرنگ له‌ به‌رێوه‌بردنی پاشماوه‌ و سوته‌مه‌نی به‌دیل.


ئێمه‌ دڵنیایی ده‌دوین كه‌ كارمه‌ندانمان ده‌توانن ئه‌وپه‌ڕی توانایان هه‌لسورێنن

  • 75,000 كارمه‌ند كارده‌كات له‌ كارگه‌كانماندا له‌ گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی هه‌لی كاركردنی نایاب كه‌ له‌شوێنی تردا به‌دی ناكرێت.
  • باشترین پیشه‌وه‌رانمان هه‌یه‌ له‌ گشت بواری كاره‌كانماندا: به‌شی چالاكییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن و هتد.
  • شوینی كاركردنی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست كه‌ تیایدا ئه‌وپه‌ری گرنگی به‌ كارمه‌ند ده‌درێت و ‌پێشوازی له‌ بیرۆكه‌ی جۆراوجۆر و نوێ ده‌كریت.

به‌های به‌رزو مه‌تیین: چاندنی به‌های متمانه‌یی و ده‌ست پاكی و هه‌لكه‌وتووی و توانای داهینان له‌ نێوان كارمه‌نده‌كاندا.