خه‌ڵاتی LafargeHolcim
خه‌ڵاتی LafargeHolcim |
|
وه‌ك رێزێك بۆ پرۆژه پێشه‌نگه‌كان، خه‌ڵاته‌كانی LafargeHolcim كێبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ڵده‌ستێت به پاداشتكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ر و چه‌مكی ئاینده ئامێز له سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی وجیهانی. ئه‌م خه‌ڵاتانه ئاماده‌كراوه بۆ هاندانی ته‌لارسازه‌كان، دیزاینه‌ر و ئه‌ندازیاران وخاوه‌ن پرۆژه‌كان بۆ به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی ئه‌دای ژینگه‌یی ولێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌كردنی ئابوری. ئه‌م بوارانه‌ی لای خواره‌وه رێپێدراون بۆ به‌شداربوون له كێبڕكێكه: ته‌لارسازی، وبیناسازی، ئه‌ندازیاری شارستانی، دیزاینی شارستانی و دیزاینی شوێن، كه‌ره‌سته و به‌رهه‌می ته‌كنیكی بیناسازی.
دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له پاره‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌درێت بۆ هه‌ر خولێك كه سێ ساڵ ده‌گرێته‌وه. كێبڕكێكه به دوو قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت. له ئاستی هه‌رێمیدا، گه‌ڕان بۆ باشترین پرۆژه‌كان ده‌كرێت له سه‌ر ئاستی هه‌ر پێنج كشوه‌ری جیهاندا: ئه‌وروپا وئه‌مریكای باكوور و ئه‌مریكای لاتینی و ئه‌فریقیا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وئاسیا و ئۆقیانۆسی ئارام. وله ئاستی جیهانیدا، هه‌ر 15 پرۆژه براوه‌كه‌ی ئاستی كشوه‌ره‌كان كه خه‌ڵاتی ئاڵتونی و زیوی و برۆنزییان به ده‌ستهێناوه به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاندید ده‌كرێن بۆ خه‌ڵاته جیهانییه‌كان.
ده‌سته‌یه‌كی سوێندخۆرانی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شدارێكان ده‌كات له كشوه‌ر و ناوچه‌كان، وده‌سته‌یه‌كی سوێندخۆرانی دیكه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شدارییه كۆتاییه‌كان ده‌كات له سه‌ر ئاستی جیهانی. ده‌سته‌ی سوێندخۆران كه له‌لایه‌ن زانكۆ به‌شداره‌كان میوانداری ده‌كرێت له ئه‌ندامی هه‌ڵكه‌وتوو وكارامه له بواره‌كانی زانست وبزنس و كۆمه‌ڵگا پێكدێت. زیاتر له 6000 به‌شدار له 152 ووڵات له گشت كشوه‌ره‌كان به‌شداری له كێبڕكێی چواره‌می ئێستا ده‌كه‌ن كه پرۆژه‌كانی بیناسازی و ئه‌و بوارانه‌ی ده‌گرێته‌وه كه ده‌بێت كاری بۆ بكرێت. له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی، 62 پرۆژه پاداشت كرا به خه‌ڵات، وسوپاس و پێ‌زانین یان خه‌ڵاتی "نه‌وه‌ی داهاتوو". هه‌روه‌ها خه‌ڵاته جیهانییه‌كانی ئاڵتونی و زیویی و برۆنزی له ساڵی 2015 درا به پرۆژه‌كانی كۆلۆمبیا و سریلانكا و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كان. زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی خه‌ڵاتی پرۆژه سه‌ركه‌وتووه‌كان بزانه له سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی: :
www.lafargeholcim-awards.org/facebook www.lafargeholcim-awards.org/twitter |