گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام

 
 

گه‌شه‌ پێدانی به‌رده‌وام كه‌ هه‌ر سێ لایه‌نه‌ سه‌ركییه‌كه‌شی ده‌گرێته‌وه‌ (كۆمه‌ڵگا و ژینگه‌ و بازرگانی) به‌ گرنگی یه‌كه‌می گروپی LafargeHolcim داده‌نرێت. گروپه‌كه‌ درك به‌وه‌ ده‌كات كه‌ گه‌شه‌پێدانی ئابوری به‌رده‌وام هه‌رگیز ئه‌نجام نادرێت به‌ بێ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی ژینگه‌و رێزگرتن له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ناوخۆییه‌كاندا. رۆژانه‌ تیمه‌كانی LafargeHolcim له‌ 90 ووڵاتدا به‌شداری له‌ چه‌ندین رێگا ده‌كات بۆ گۆڕینی گه‌شه‌پێدانی په‌رده‌وامی گروپه‌كه‌ و پابه‌ندبوون به‌ به‌ها بونیادنه‌ره‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ چالاكی راسته‌قینه‌. بیناسازی به‌رده‌وام و چاكردنی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و گۆڕینی كه‌ش و رێ وشوێنی ناوخۆیی سه‌رتاسه‌ری: كۆمه‌ڵێكی هه‌ڵبژێردراو له‌ چالاكییه‌كانمان له‌ زه‌مینه‌ی كاردا بدۆزه‌ره‌وه‌. 

خه‌ڵاتی LafargeHolcim

وه‌ك رێزێك بۆ پرۆژه‌ پێشه‌نگه‌كان، خه‌ڵاته‌كانی LafargeHolcim كێبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌ هه‌ڵده‌ستێت به پاداشتكردنی پرۆژه‌ی ده‌ستپێشخه‌ر و چه‌مكی ئاینده‌ ئامێز له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی وجیهانی. 

دامه‌زراوه‌ی LafargeHolcim بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام

ئامانجیLafargeHolcim دروستكردنی هۆشیارییه‌ له‌ نێو پیشه‌وه‌ران وجه‌ماوه‌ر ده‌رباره‌ی گرنگی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام. هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌گرێدانی زانیارییه‌كان به‌ ئاستێكی جیهانی وهانی به‌ته‌نگه‌وه‌چوونی به‌رده‌وامی ژینگه‌ی ئاوه‌دانكراو كه‌ ده‌بێته‌ هۆی باشتركردنی ژیان.

پلانی ساڵی 2030

ێمه‌ وه‌ك LafargeHolcim خوازیارین به‌ره‌و به‌رده‌وامبوون پێشڕه‌وی بكه‌ین و پێوه‌ری نوێ دابمه‌زرێنین. ده‌مانه‌وێت ئه‌و شێوازه‌ی كه‌ پیشه‌سازییه‌كه‌مان كاری پێده‌كات بگۆڕین و تێكڕای كه‌رتی بیناسازی هانبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی ببینێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ گه‌وره‌كانی هه‌ساره‌كه‌مان. وه‌ك رابه‌رێكی جیهانی له‌ بواری پیشه‌سازی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، ئێمه‌ ده‌رفه‌ت و لێپرسراوێتیمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری پۆزێتیڤ ئه‌نجام بده‌ین.