روانگە و بەهاکان
LafargeHolcim گهشه دهكات له ژینگهیهكی خێرای كار كه خۆی له سێ بۆچوونی زهبهلاح دهبینێتهوه: گهشهی دانیشتوان، باژێرسازی خیرا، و كهمبوونی سهرچاوهكان و گۆڕانی كهش و ههوا. گروپهكه بڕوای وایه كه دهتوانێت رۆڵێكی سهرهكی ببینێت له بهرهنگاربوونهوهی ئهم بهربهستانه. ئێمه پهره به بهرههمی داهێنهر دهێنین و له یهك سهرچاوهوه چارهسهری تهواو پێشكهش دهكهین، و ئامانجی روون بۆ چالاكییهكانمان دادهمهزرێنین. ئهم پهڕهیه گهشتێكی كورتی بینهییتان پێدهكات له نێو ئهم جیهانهدا وتیشك دهخاته سهر ههندێك له دهستپێشخهرییهكانمان.
برۆنو لافۆن: بەڕێوەبەر و کارمەندى جێبەجێکارى سەرەکى گروپى لافارج
بژاردەى سەرەکى لافارج : گەشەپێدانى بەردەوام
گروپى لافارج پێى وایە کە گەشەکردنى ئابووریى بەردەوام ناشێت سەرهەڵبدات بەبێ پێشکەوتنى کۆمەڵایەتى و بەبێ پاراستنى ژینگە و ڕێزگرتنى کۆمەڵگەکانى ناوخۆ.
گروپى لافارج دابینکارێکى سەرەکیى بەرهەمەکانى بیناسازى و خزمەتگوزارییەکان و کەرەستە پێویستەکانە بۆ بنیاتنانى شارانێک کە تواناى ژیان و بەردەوامییان هەبێت.
یەکێک لە ئامانجەکانى ئەم گروپە یارمەتیدانى مرۆڤە بەبێ گوێدان بە ئاستى دارایى و کەلتور و شوێنى جوگرافی ئەوان بەمەبەستى بەدەستهێنانى نیشتەجێیەکى باشترو بە بڕە تێچونێکى کەمتر بەو جۆرەى کە گشت تاکێک بتوانێت بەدەستیبهێنێت. بەئامانجى ئەوەى تاوەکو ساڵى 2020 لافارج بتوانێت بەشدارییەکى ئەرێنى تەواوى هەبێت لە کۆمەڵگەدا.
کارەکانى گروپى لافارج ئامانجیان بەرزکردنەوەى ئاستى بەکارهێنانى سەرچاوە سروشتییەکانە لەگەڵ پاراستنى ژینگە ، ئەم گروپە دەیەوێت لە نێو کۆمپانیا پێشەنگەکانى بوارى تەندروستى و سەلامەتیدا بمێنێتەوە و هانى فرەیى و مافەکانى مرۆڤـ بدات، هەروەها بەکارهێنانى بنەماى بەهێز بۆ کارگرتنە دەست و خەریکبوون لە بوارى گفتوگۆیەکى فرە ڕەهەند و ڕووندا لەگەڵ خاوەن پشکەکاندا.
ئامانجی یەکەممان: تەندروستى و سەلامەتى دەستەبەرکردنى پاراستنى تەندروستى و سەلامەتى کارمەندان بە یەکەمین ئامانجی لافارج دادەنرێت و دەبێتە بنەمایەکى سەرەکى بۆ گشت کارمەندانى گروپەکە لە بەرزترین ئاستەکانییانەوە. ئێمە بە درێژایى چەندین ساڵ ئەوپەڕى هەوڵمان داوە کارێکى پیشەسازى ئەوتۆ ئەنجام بدەین کە تا ئەوپەڕى سەلامەتى تێدابێت، ئەوەش لەڕێى دانانى چەندین ڕێنمایى و پێوەرى ڕوون بۆ گشت کارمەندان. هەروەها هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى ئەوان و هۆشیاریى ئەو بەڵێندەرانەش کە گرێبەست لەگەڵ گروپەکەماندا دەکەن. لاى ئێمە دروشمى " ژیان خستنە بەر مەترسى لە پێناوى ئەنجامدانى کاردا پەسەند نییە " بوەتە ئامانیج سەرەکییمان و لەو بوارەدا سنورێک بۆ ئاواتەکانمان نییە چونکە بەرپرسیارێتى ئێمە باڵ بەرەو ئەو دیوى کارمەندان و شوێنەکانى کارکردنمان دەکێشێت. |
|
ئێمە بایەخ بە کۆمەڵگە ناوخۆییەکانمان دەدەین
یاساى ڕەفتارکردن لە کاردا
بنیاتنانى بەردەوام و نوێکردنەوە
ئێمە ڕێز لە ژینگەکەمان دەگرین |
|||||||||||||
هەروەک گشت جۆرە پیشەسازییەکان ئێمەش لە چوارچێوەى سیستمێکى ژینگەیى ئەوتۆدا کاردەکەین کە کۆمەڵێک خزمەتگوزارى بۆ مرۆڤـ دابین دەکات وەک ئاوى خاوێن و خۆراک و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان. هەروەها سیستمە ژینگەییەکان بەشدارن لە سەقامگیرکردنى ئاو و هەوا و کەمکردنەوەى لافاو و پیسبوونى هەوادا. بۆیە پێویستە لەسەر کۆمپانیاکان، هەروەک چۆن پێویستە لەسەر لافارج؛یش ، کە ڕۆڵێکى پێشەنگییان هەبێت لە پێناو پاراستن و گەشەپێدانى جۆراو جۆرێتیى زیندەوەر و پاشان بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەى ئاستى سیستمە ژینگەییەکاندا.
|
|
خەڵک گرنگترین سامانمانن |
|
خەڵک گرنگترین سامانە بۆ لافارج ، هەروەها گەشەکردنىان یەکێکە لە ئامانجە ستراتیجییەکانى ئەم گروپە و ئێمە گشت هەلێک دابین دەکەین کە لە توانادا بێت بە مەبەستی گەشەپێدانى پیشەیى و تایبەتیى تاکەکانى کۆمەڵگە. |