پرۆسەى دروستکردن

 

ئاو لەگەڵ چیمەنتۆ لەگەڵ بارستە وەک هاوکێشەیەکى سادە دێتە پێش چاو بەڵام دروستکردنى کۆنکریت لە ڕاستیدا کارێکى زۆر ئاڵۆزە. دانانى هاوکێشەى کۆنکریت پێویستى بە تواناى زانستى پێشکەوتوو هەیە چونکە جۆرى چیمەنتۆ و بارستەکان هەروەها بڕ و ڕێژەکانیان بەو هۆکارانە دادەنرێن کە کاریگەرییان لەسەر تایبەتمەندییەکانى کۆنکریتەکە هەیە.

concrete-operations-pic.jpg

 

پرۆسەیەکى سادە لەگەڵ گەلێک بگۆڕدا

کۆنکریت بە تێکەڵەیەکى چیمەنتۆ و بارستە و ئاو دادەنرێت کە بە شێوەیەکى ورد و هاوکێشە تێکەڵ بەیەک دەکرێن. چیمەنتۆى پۆرتلاند بۆ دروستکردنى کۆنکریتى بەهێز بەکاردەهێنرێت. هەروەها تێکەڵەى چیمەنتۆى پۆرتلاند بۆ کاشى و ڕێگاوبان بەکاردەهێنرێت. بەڵام ئەو کارانەى کە پێویستییان بە بەرگریکردنێکى زۆرى گەرمى نییە ئەوا جۆرەکانى دیکەى چیمەنتۆى تێدا بەکاردەهێنرێت.

بارستە: پێکهاتەیەکى سەرەکى ترى کۆنکریتە کە بریتیە لە بارستە کە ئەوەش تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکان بە کۆنکریتەکە دەدات بەپێى ئەو بەردانەى کە بنچینەى بەدەستهێنانیان بووە. تایبەتمەندییە فیزیایى و کیمیاییەکان هەروەها ڕەنگى بارستەکان کاریگەریى ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر بەردەوامێتیى و جوانى کۆنکریت سەرەڕاى تایبەتمەندییە میکانیکییەکانى.

بەرهەمهێنانى کۆنکریت

 

گۆڕانى پلاستیکى باڵا

زیادەکان بۆ بەدەستهێنانى کۆنکریتى کارا

دەشێت هەندێک زیادەکان بە بڕى کەم (کەمتر لە 10کگم / م3) بخرێتە نێو تێکەڵەکە تاوەکو هەندێک تایبەتمەندیى بدات بە کۆنکریتەکە.
ئەو ماددانەى کە بڕى ئاو کەمدەکەنەوە کاریگەرییان نییە لەسەر جۆرى کۆنکریتەکە بەڵام شلى کۆنکریتەکە زۆرتر دەکات و ڕێگەدەدات بەوەى کە بڕێکى کەمتر ئاو بەکاربهێنرێت.
ئەو ماددانەى یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى نەرمى کە بە ماددە شلکەرەوەکانیش ناودەبرێن دەبنە هۆى زۆرکردنى ڕادەى شلێتیى و بۆ بەرهەمهێنانى کۆنکریتى خود داڕشتن (Agilia®) بەکاردەهێنرێت هەروەها بۆ کۆنکریتى خود تەختکردن.
ئەو کۆنکریتەى کە ئاو دوور دەخاتەوە جۆرێکە لەو بەرهەمەى کە ئاوى پیادا ناڕوات هەروەها بەکارهێنانى ماددە یاریدەدەرە تایبەتەکان بۆ کەمکردنەوەى هەوا وادەکات کە کۆنکریتەکە بتوانێت بەرگرى لە بەستەڵەک و سەهۆڵ بکات. هەروەها زیادکردنى ماددە یاریدەدەرەکان ئاستى سەختى زیاد دەکەن بەجۆرێکى ئەوتۆ کە بتوانرێت پرۆسەى داڕشتن و دروستکردنى شێوە جۆراو جۆرەکان ئاسانتربن.
هەندێک لەو ماددانە وادەکەن کە ماوەى کارکردنى کۆنکریتەکە درێژتربکەن.

هەموو شتێک سەبارەت بە کۆنکریت

لافارج و گۆڕانکارى پلاستیکى باڵا