لافارج ۆرکشۆپێکی بۆ بەشی جۆری دڵنیای لە حکومەتی عێراق سازدا

 
 
 
 
 

لافارج وۆکشۆپێکی فراوانی بۆ ٩ کارمەندی حکومی بۆ ناوەراست و باشوور و عێراق کردەوە، لە شارەکانی کەرکوک و بەغداد و نەجەفە هاتبوون و لە بەشی پێوەر و کواڵیتی کۆنترۆڵ  لە وەزارەتی پلاندان و هەروەها تاقیگەکان بۆ شیکاری کەرستەی بینا کە سەر بە وەزارەتی خانووبەرەیە. مەبەستی بۆنەکە بۆ تاوتوێکردنی زانیاری وئەزموون لە نێوان لافارجی عێراق و دەستەکانی حکومەت بوو کە پەیوەندیان بە پیشەسازی بیناسازییەوە هەیە بەتایبەتی چۆن سیستمی دڵنیایی جۆری پارێزراو دەبێت و دڵنیابوون لەوەی کە بەردەوامی هەمیشەیی وەک ئامانجێکی ستراتیژی کۆمپانیا بەرجەستەکراوە.