لافارجی عێراق پشتگیری له پیشانگایه‌كی نیگاركێشانی منداڵان ده‌كات كه له‌لایه‌ن خوێندنگه فه‌ره‌نسی یه‌كی سلێمانی كرایه‌وه
دیالۆگ، كۆمه‌ڵه‌ی فه‌ره‌نسی- كوردی كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی پشتگیری كردنی خوێندنگه فه‌ره‌نسی یه‌كی شاری سلێمانییه، پێشانگه‌یه‌كی نیگاركێشانی كرده‌وه به پشتگیری لافارج له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌كه.
پێشانگهاكه چه‌ند تابلۆیه‌كی نیگاركێشانی منداڵانی ته‌مه‌ن 5 بۆ 11 ساڵان كه له خوێندنگه فه‌ره‌نسێكه ده‌خوێنن نمایش كرا. پێشانگه‌كه به به‌شداربوونی باڵوێزی فه‌ره‌نسا و كونسولی گشتی فه‌ره‌نسا له حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری كردنی لافارج وبه‌رێوه‌به‌ری وڵاتی سه‌رچاوه مرۆیی یه‌كانی لافارج ونوێنه‌رانی دام و ده‌زگاكان به‌رێوه‌چوو. |
![]() |