ئەلجسر

 

ئەلجسر، چیمەنتۆی پۆرتلاندی دژەخوێی کبریتات

cڕێژەیەکی دیاریکراو لە سێیەمین کالیسیۆمی ئەلومیناتی (C3A) تێدایە لە 3.5 زیاتر نییە

بەکارهێنانی:

·          بەکاردێت بۆ دروستکردنی ئەو کۆنکریتانەی کە راستەوخۆ لە زەویدان یان لە ناوی ژێر زەویدان کە خوێی کبریتاتیان تێدایە.

·          بەکاردێت لە پرۆژەی چارەسەرکردنی ئاو و ئاوەڕۆ.

·          بەکاردێت لە ئیشی کۆنکریتی گەورە و بەنداو.

·          زۆر گونجاوە بۆ ئیشی کۆنکریتی لە ئاو و دەریا.

·          بەکاردێت بۆ هەموو جۆرە کارێکی بناغە و پایە و بۆری کۆنکرێتیی ئاوی ئاوەڕۆ.

 

ڕەوشەکانی:                                                                      

·          چیمەنتۆی پۆرتلاندی دژەخوێی کبریتات هاوڕێکە لەگەڵ پێوەری عێراقی ژمارە 5ی ساڵی 1984 لە جۆری پێنجەم.

·          هاوڕێکە لەگەڵ پێوەری ئەوروپی EN197-1:2011 پۆلی CEMI 42.5R-SR

 

تایبەتمەندییەکانی:

ئەم جۆرە چیمەنتۆیە جیاوازە لە چیمەنتۆکانی تر بەهۆی ڕێژەیەکی کەم و دیاریکراوە لە سێهەم کالیسیۆمی ئەلومیناتی تیدایە. کاریگەری پێکهاتە کبریتییەکانی کە لە زەوی و ئاوی ژێر زەوی دا هەیە کەمی دەکاتەوە یان نایهێڵێت و کۆنکریتەکە لە داخوزان درز دەیپارێزێت.

 

 

ڕێنماییەکانی بەکارهێنان:

پێویستە بە تەواوەتی دڵنیا بین لە پێکهاتەکانی کۆنکرێتەکە (چەو، لم، ئاو، چیمەنتۆ، کەرەستەی زیادکراو) و دەبێت پێکهاتەکان هاوشێوەی رەوشی پێوەری ناوخۆیی یان جیهانی بن بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لە کاتی بەکارهێنانیدا، هەروەها پێویستە دڵنیابین لە رێژە و چۆنێتی بەکارهێنانی پێکهاتەکان وەک (جۆری چیمەنتۆ، بڕی چیمەنتۆ، بڕی ئاوی بەکارهاتوو، هێزی داواکراو) بە پێی جۆری جێبەجێکردنی کاری کۆنکریتی داواکراو.

 

ئاو:

زیادکردنی ئاوی بەکارهاتوو بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی لە کۆنکریتەکەدا، ئەمەش هۆیەکە بۆ بێهێزکردنی بەرهەمە کۆنکریتیەکە. لەبەر ئەوە پێویستە رێژەیەکی گونجاوی ئاو بەکاربهێنرێت تاکو کۆنکرێتەکە گونجاو بێت بۆ ئیشکردن و هێزی داواکراو تیایدا دەستەبەر بێت و بە پتەوی و بەهێزی بمێنێتەوە بە تێپەڕبوونی کات.

 

تێکەڵکردن:

وا باشترە لە کارگەی ئۆتۆماتیکی تایبەت بە گرتنەوەی کۆنکریت ئامادە بکرێت. بەڵام ئەگەر گرتنەوەی کۆنکریتەکە بە دەست یان خەباتەی دەستی بوو، دەبێت کۆنتەینەری گونجاوی وەک (عەرەبانەی دەستی یان سەتڵ) بەکاربێت. هەروەها دەبێت وردی رێژەی پێکهاتەکان و رێژەی ئاوی بەکارهاتوو دیاری بکرێن و دڵنیابین لە باش تێکەڵبونیان تا رەنگ و شێوەی خۆی وەردەگرێت و پێویستیشە دووربین لە بەکارهێنانی ئاوی زیادە بۆ گرتنەوەی.

 

ئاوڕشێن:

پێویستە بەرهەمە کۆنکریتیەکە ئاوڕشێنی تەواو بکرێت و بۆ ماوەی ٧ رۆژ بەلایەنی کەمەوە لە کەشێکی شێداردا بهێڵرێتەوە. هەر بەرهەمێکی کۆنکرێتی کە روویەکی ئاسۆیی هەبێت وەک (سەقف) باشترە کە ماددەی تایبەت بە ئاوڕشێنی پێوە بکرێت یان رووەکەی دابپۆشرێت. ئەمەش بۆ گەشەکردنی هێزی کۆنکریتەکە و دوورکەوتنەوەیە لە دروستبوونی درز تیایدا.

 

شێوازی بوونی لە بازاردا:

ئەم چیمەنتۆیە بەم شێوازانە دەست دەکەوێت:

  • فەل
  • کیسی ٥٠ کیلۆگرامی
  • کیسی گەورەی پلاستیکی 1.5 تەن

 

چۆنێتی هەڵگرتن:

  • وا باشە کیسی چیمەنتۆ لەسەر یەک بکرێت لەسەر رووپەلێکی تەختە بۆ دوورکەتنەوە لە شێ.
  • باشتر وایە لە 10 کیس زیاتر لەسەر یەک دانەنرێت.
  • چیمەنتۆی فەل پێویستە لە سایلۆی تایبەت بە چیمەتۆدا هەڵبگیرێت کە شێی نەبێت.

     

 

تەندروستی و رێنمایی:

  • بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر چیمەنتۆ و کۆنکرێت بەر پێست یان چاو بکەوێت. ئەوا زیانی تەندروستی دەبێت. لەبەرئەوە پێویستە لە کاتی بەکارهێنان و کارکردندا چاویلکەی تایبەت و دەستکێش بەکاربهێنرێت.
  • لە کاتی بەرکەوتنی چیمەنتۆ و کۆنکرێت بە پێست یاخود چاو، دەبێت ڕاستەوخۆ شوێنە بەرکەوتووەکە بە ئاو بشۆردرێت و سەردانی پزیشک بکرێت لە کاتی بوونی کاریگەری زیاتردا.

 

یارمەتیدانی تەکنیکی:

زانیاری زیاتر و ڕێنمایی وردتر لەسەر ئەم بەرهەمە و تێکڕای بەرهەمەکانی چیمەنتۆی لافارج دەست دەکەوێت لەسەر ئەم پەیوەندییانەی کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە: