کەرەستە

 

"کەرەستە" یەکێکە لە جۆری چیمەنتۆ فرە بەکارهێنراوەکان بە پێی رەوشی پێوەری EN197-1:2011 هەروەها پێوەری کارگەی ژمارە 3868، چیمەنتۆی کەرەستە لە مادەی سروشتی دروست دەکرێت بە نوێترین تەکنەلۆجیا.

 

بەکارهێنانی:

چیمەنتۆی کەرەستە لەم کارانەی خوارەوەدا بەکاردێت:

  • کۆنکرێتی پتەوی ئامادەکراو
  • کۆنکرێتی هێزی بەرگەگرتنی بەرز
  • کۆنکرێتی پێش وەخت دارێژراو (pre-cast)
  • کۆنکرێتی زۆر کارا و بەرز لەهێزدا
  • پرد، تەلاری بەرز و بەنداوەکان
  • هەموو کارێکی تەلارسازیی گشتی
  • دروستکردنی بلۆک و بۆری کۆنکریتی
nuvocormxformerlylafargeindialimitedrudrapur0qqwu.jpg

 

رەوشەکانی:

  • هاوڕێکە لەگەڵ پێوەری کارگەیی ژمارە 3868 کە لەلایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری عێراقی پەسەندکراو.
  • هاوڕێکە لەگەڵ پێوەری ئەوروپی ژمارە EN197-1:2011

 

تایبەتمەندی:

تایبەتمەندی کۆنکرێتی چیمەنتۆی کەرەستە جیاوازە لە کۆنکرێتی چیمەنتۆی ئاسایی لەم رووانگانەوە:

1.کۆنکریتی تازە گیراوە (شل) Fresh Concrete

  • رەوشێکی تەواو خۆش بەدەستەوەهاتووی دەبێت.
  • لە کاتی لەبغدا زۆر بەئاسانی بەسەر رووی دیواردا بڵاودەبێتەوە و کەمترین رێژەی بەفیڕۆ دەڕوات.
  • توانای لکاندن و نوساندنی بە دیواردا زۆر بەرزە.
  • روویەکی ساف دەبەخشێت بە رووە کۆنکریتیەکەوە.
  • ئاودانەوەیەکی کەمی هەیە.

 

2. کۆنکریتی رەقبوو Hardened Concrete

  • هێزێکی تەواو بەرچاوی هەیە.
  • کەمترین بۆشایی لە ناو لەسەر رووی کۆنکریتەکە.
  • کەمترین ئەگەری روودانی درز لە کۆنکریتەکەدا.


 

 

ئەم رێژانەی کە لەم خشتەیەی خوارەوەدا باسکراون:

  • رێژەی قەبارەیی و رێنماییە لە کاتی نەبوونی رێژەی دیاریکراوی تایبەت بە تێکەڵکردنی پێکهاتەکان لەلایەن ئەندازیاری پسپۆرەوە.
  • رێژەی ئاوی دیاریکراو بۆ رێنماییە و رێژەکەی دەگۆڕێت بە پێی گۆڕانی پلەی گەرمی کەش و هەوا و هەروەها رێژەی شێداری و هەڵمژینی ئاو لەلایەن چەو و لمی بەکارهاتوو.

 

 

سوود و باشییەکانی:

  • کۆنکریتێکی تەواو تەمەن درێژە بە هۆی کەمترین رێژەی کون لەسەر رووی کۆنکریتەکە.
  • کۆنکریتێکی تەواو خۆش بەدەستهاتووە لە کاتی ئیش پێکردنیدا.
  • کەمترین دانەوەی گەرمی لە کۆنکریتدا.
  • بەرزترین بەرگری کردن لە دژی چوونە ناوەوەی کاز یان شلەمەنی بۆ ناو کۆنکریتەکە.
  • بەهۆی وردی چیمەنتۆکەوە، بە بتەوترین شێوە چەو و لم و مادە پێکهاتەکانی ناو کۆنکریتەکە بەیەکەوە دەبەستێت.
  • بە هۆی کەم ویستی ئاو لە کاتی دروستکردنی کۆنکریتەکەدا، دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی هێزی زیاتری کۆنکریت.
  • بەهۆی کەمی ویستنی جۆرییەوە، یارمەتی دەرە بۆ زیادکردنی بەرهەمی کۆنکریتی بۆ یەک مەتر سێ جا.
  • بەرهەمهێنانی ژمارەی زیاتری بلۆک و بەرهەمە کۆنکریتیەکان بۆ یەک کیس و کەمترین رێژەی بەفیڕۆچوون.
  • گەشەکردنی خێرای بەرچاوی هێزی کۆنکریتەکە دوای رۆژێک.

 

ڕێنماییەکانی بەکارهێنان:

پێویستە بە تەواوەتی دڵنیا بین لە پێکهاتەکانی کۆنکرێتەکە (چەو، لم، ئاو، چیمەنتۆ، کەرەستەی زیادکراو) و دەبێت پێکهاتەکان هاوشێوەی رەوشی پێوەری ناوخۆیی یان جیهانی بن بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لە کاتی بەکارهێنانیدا، هەروەها پێویستە دڵنیابین لە رێژە و چۆنێتی بەکارهێنانی پێکهاتەکان وەک (جۆری چیمەنتۆ، بڕی چیمەنتۆ، بڕی ئاوی بەکارهاتوو، هێزی داواکراو) بە پێی جۆری جێبەجێکردنی کاری کۆنکریتی داواکراو.

 

ئاو:

زیادکردنی ئاوی بەکارهاتوو بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی لە کۆنکریتەکەدا، ئەمەش هۆیەکە بۆ بێهێزکردنی بەرهەمە کۆنکریتیەکە. لەبەر ئەوە پێویستە رێژەیەکی گونجاوی ئاو بەکاربهێنرێت تاکو کۆنکرێتەکە گونجاو بێت بۆ ئیشکردن و هێزی داواکراو تیایدا دەستەبەر بێت و بە پتەوی و بەهێزی بمێنێتەوە بە تێپەڕبوونی کات.

 

تێکەڵکردن:

وا باشترە لە کارگەی ئۆتۆماتیکی تایبەت بە گرتنەوەی کۆنکریت ئامادە بکرێت. بەڵام ئەگەر گرتنەوەی کۆنکریتەکە بە دەست یان خەباتەی دەستی بوو، دەبێت کۆنتەینەری گونجاوی وەک (عەرەبانەی دەستی یان سەتڵ) بەکاربێت. هەروەها دەبێت وردی رێژەی پێکهاتەکان و رێژەی ئاوی بەکارهاتوو دیاری بکرێن و دڵنیابین لە باش تێکەڵبونیان تا رەنگ و شێوەی خۆی وەردەگرێت و پێویستیشە دووربین لە بەکارهێنانی ئاوی زیادە بۆ گرتنەوەی.

 

ئاوڕشێن:

پێویستە بەرهەمە کۆنکریتیەکە ئاوڕشێنی تەواو بکرێت و بۆ ماوەی ٧ رۆژ بەلایەنی کەمەوە لە کەشێکی شێداردا بهێڵرێتەوە. هەر بەرهەمێکی کۆنکرێتی کە روویەکی ئاسۆیی هەبێت وەک (سەقف) باشترە کە ماددەی تایبەت بە ئاوڕشێنی پێوە بکرێت یان رووەکەی دابپۆشرێت. ئەمەش بۆ گەشەکردنی هێزی کۆنکریتەکە و دوورکەوتنەوەیە لە دروستبوونی درز تیایدا.

 

شێوازی بوونی لە بازاردا:

ئەم چیمەنتۆیە بەم شێوازانە دەست دەکەوێت:

  • فەل
  • کیسی ٥٠ کیلۆگرامی
  • کیسی گەورەی پلاستیکی 1.5 تەن

 

چۆنێتی هەڵگرتن:

  • وا باشە کیسی چیمەنتۆ لەسەر یەک بکرێت لەسەر رووپەلێکی تەختە بۆ دوورکەتنەوە لە شێ.
  • باشتر وایە لە 10 کیس زیاتر لەسەر یەک دانەنرێت.
  • چیمەنتۆی فەل پێویستە لە سایلۆی تایبەت بە چیمەتۆدا هەڵبگیرێت کە شێی نەبێت.

 

تەندروستی و رێنمایی:

  • بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر چیمەنتۆ و کۆنکرێت بەر پێست یان چاو بکەوێت. ئەوا زیانی تەندروستی دەبێت. لەبەرئەوە پێویستە لە کاتی بەکارهێنان و کارکردندا چاویلکەی تایبەت و دەستکێش بەکاربهێنرێت.
  • لە کاتی بەرکەوتنی چیمەنتۆ و کۆنکرێت بە پێست یاخود چاو، دەبێت ڕاستەوخۆ شوێنە بەرکەوتووەکە بە ئاو بشۆردرێت و سەردانی پزیشک بکرێت لە کاتی بوونی کاریگەری زیاتردا.

 

یارمەتیدانی تەکنیکی:

زانیاری زیاتر و ڕێنمایی وردتر لەسەر ئەم بەرهەمە و تێکڕای بەرهەمەکانی چیمەنتۆی لافارج دەست دەکەوێت لەسەر ئەم پەیوەندییانەی کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە: