OPC

 

چیمەنتۆی پۆرتلاندی ئاسایی تاسڵوجە Type l CEM l 42.5R

چیمەنتۆی پۆرتلاندی ئاسایی تاسڵوجە، یەکێکە لە خۆری چیمەنتۆ فرە بەکارهێنراوەکان، بەپێی رەوشی پێوەری ژمارە 5ی ساڵی 1984، هەروەها پێوەری ئەوروپی ژمارە EN197-1:2011.

 

بەکارهێنانی:

  • دروستکردنی هەموو جۆرە کۆنکریتێکی بەهێز و کارا (شیشدار و بێ شیش)
  • دروستکردنی بەرهەمی کۆنکریتی پێش کات دارێژراو
  • دروستکردنی پرد و تەلارە بەرزەکان
  • کۆنکریتی شل بۆ ڕشاندن
  • کۆنکریتی گیراوەی ئامادەکراو

 

رەوشەکانی:

  • چیمەنتۆی پۆرتلاندی ئاسایی هاوڕێکە لەگەڵ پێوەری عێراقی ژمارە 5ی ساڵی 1984 لە جۆری یەکەم
  • هاوڕێکە لەگەڵ پێوەری ئەوروپی ژمارە: EN197-1:2011 پۆلی CEMI I 42.5R

 

سوودەکانی:

  • گەشە و بەدەستهێنانی هێزی بەرگەگرتن لە کۆنکریتدا لە ماوەیەکی کەم و دوای رۆژێک یان دووان
  • زۆر کارایە و تەواو گونجاوە بۆ هەر ماددەیەک کە لەسەر خواست تێکەڵ بە کۆنکریتەکە بکرێت
  • بەدەستهێنانی تەمەنی درێژخایەنی کۆنکریتەکە
  • بەرگری مامناوەندی لە دژی خوێی کبریتات
  • رەوشێکی خۆش بەدەستهاتووی هەیە لە کاتی کارپێکردنی
  • باشترین هەڵبژاردەیە بۆ هەر کارێکی کۆنکریتی لە کەش و هەوای نەگونجاویشدا
  • کەمترین رێژەی بە فیڕۆچوون، زیادکردن لە بەرهەمە کۆنکریتییەکاندا (دەستی بێت یان ئالی)

 

ئەم رێژانەی کە لەم خشتەیەی سەرەوەدا باسکراون:

  • رێژەی قەبارەیی و رێنماییە لە کاتی نەبوونی رێژەی دیاریکراوی تایبەت بە تێکەڵکردنی پێکهاتەکان لەلایەن ئەندازیاری پسپۆرەوە.
  • رێژەی ئاوی دیاریکراو بۆ رێنماییە و رێژەکەی دەگۆڕێت بە پێی گۆڕانی پلەی گەرمی کەش و هەوا و هەروەها رێژەی شێداری و هەڵمژینی ئاو لەلایەن چەو و لمی بەکارهاتوو.

 

ڕێنماییەکانی بەکارهێنان:

پێویستە بە تەواوەتی دڵنیا بین لە پێکهاتەکانی کۆنکرێتەکە (چەو، لم، ئاو، چیمەنتۆ، کەرەستەی زیادکراو) و دەبێت پێکهاتەکان هاوشێوەی رەوشی پێوەری ناوخۆیی یان جیهانی بن بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام لە کاتی بەکارهێنانیدا، هەروەها پێویستە دڵنیابین لە رێژە و چۆنێتی بەکارهێنانی پێکهاتەکان وەک (جۆری چیمەنتۆ، بڕی چیمەنتۆ، بڕی ئاوی بەکارهاتوو، هێزی داواکراو) بە پێی جۆری جێبەجێکردنی کاری کۆنکریتی داواکراو.

 

ئاو:

زیادکردنی ئاوی بەکارهاتوو بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشایی لە کۆنکریتەکەدا، ئەمەش هۆیەکە بۆ بێهێزکردنی بەرهەمە کۆنکریتیەکە. لەبەر ئەوە پێویستە رێژەیەکی گونجاوی ئاو بەکاربهێنرێت تاکو کۆنکرێتەکە گونجاو بێت بۆ ئیشکردن و هێزی داواکراو تیایدا دەستەبەر بێت و بە پتەوی و بەهێزی بمێنێتەوە بە تێپەڕبوونی کات.

 

تێکەڵکردن:

وا باشترە لە کارگەی ئۆتۆماتیکی تایبەت بە گرتنەوەی کۆنکریت ئامادە بکرێت. بەڵام ئەگەر گرتنەوەی کۆنکریتەکە بە دەست یان خەباتەی دەستی بوو، دەبێت کۆنتەینەری گونجاوی وەک (عەرەبانەی دەستی یان سەتڵ) بەکاربێت. هەروەها دەبێت وردی رێژەی پێکهاتەکان و رێژەی ئاوی بەکارهاتوو دیاری بکرێن و دڵنیابین لە باش تێکەڵبونیان تا رەنگ و شێوەی خۆی وەردەگرێت و پێویستیشە دووربین لە بەکارهێنانی ئاوی زیادە بۆ گرتنەوەی.

 

ئاوڕشێن:

پێویستە بەرهەمە کۆنکریتیەکە ئاوڕشێنی تەواو بکرێت و بۆ ماوەی ٧ رۆژ بەلایەنی کەمەوە لە کەشێکی شێداردا بهێڵرێتەوە. هەر بەرهەمێکی کۆنکرێتی کە روویەکی ئاسۆیی هەبێت وەک (سەقف) باشترە کە ماددەی تایبەت بە ئاوڕشێنی پێوە بکرێت یان رووەکەی دابپۆشرێت. ئەمەش بۆ گەشەکردنی هێزی کۆنکریتەکە و دوورکەوتنەوەیە لە دروستبوونی درز تیایدا.

 

شێوازی بوونی لە بازاردا:

ئەم چیمەنتۆیە بەم شێوازانە دەست دەکەوێت:

  • فەل
  • کیسی ٥٠ کیلۆگرامی
  • کیسی گەورەی پلاستیکی 1.5 تەن

 

چۆنێتی هەڵگرتن:

  • وا باشە کیسی چیمەنتۆ لەسەر یەک بکرێت لەسەر رووپەلێکی تەختە بۆ دوورکەتنەوە لە شێ.
  • باشتر وایە لە 10 کیس زیاتر لەسەر یەک دانەنرێت.
  • چیمەنتۆی فەل پێویستە لە سایلۆی تایبەت بە چیمەتۆدا هەڵبگیرێت کە شێی نەبێت.

 

تەندروستی و رێنمایی:

  • بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر چیمەنتۆ و کۆنکرێت بەر پێست یان چاو بکەوێت. ئەوا زیانی تەندروستی دەبێت. لەبەرئەوە پێویستە لە کاتی بەکارهێنان و کارکردندا چاویلکەی تایبەت و دەستکێش بەکاربهێنرێت.
  • لە کاتی بەرکەوتنی چیمەنتۆ و کۆنکرێت بە پێست یاخود چاو، دەبێت ڕاستەوخۆ شوێنە بەرکەوتووەکە بە ئاو بشۆردرێت و سەردانی پزیشک بکرێت لە کاتی بوونی کاریگەری زیاتردا.

 

یارمەتیدانی تەکنیکی:

زانیاری زیاتر و ڕێنمایی وردتر لەسەر ئەم بەرهەمە و تێکڕای بەرهەمەکانی چیمەنتۆی لافارج دەست دەکەوێت لەسەر ئەم پەیوەندییانەی کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێ کراوە:

tasluja.png