پلانی ساڵی 2030
" پلانی ساڵی 2030" ستراتیژیای LafargeHolcim بۆ به‌رده‌وامبوون |
|
بونیادنانی ئاینده ئێمه وه‌ك LafargeHolcim خوازیارین به‌ره‌و به‌رده‌وامبوون پێشڕه‌وی بكه‌ین و پێوه‌ری نوێ دابمه‌زرێنین. ده‌مانه‌وێت ئه‌و شێوازه‌ی كه پیشه‌سازییه‌كه‌مان كاری پێده‌كات بگۆڕین و تێكڕای كه‌رتی بیناسازی هانبده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی ببینێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه گه‌وره‌كانی هه‌ساره‌كه‌مان. وه‌ك رابه‌رێكی جیهانی له بواری پیشه‌سازی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی، ئێمه ده‌رفه‌ت و لێپرسراوێتیمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری پۆزێتیڤ ئه‌نجام بده‌ین.
چۆن ده‌توانین ئه‌مه ئه‌نجام بده‌ین؟
"پلانی ساڵێ 2030" "پلانی ساڵی 2030 بایه‌خ ده‌دات به چۆنییه‌تی چاككردنی به‌رده‌وامی پرۆسه‌كانمان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری داهێنه‌ر و به‌رده‌وام له پێناو دروستكردنی بیناو ژێرخانێكی باشتر. هه‌روه‌ها پلانه‌كه‌مان ده‌ڕوانێته پشت چالاكییه بازرگانییه‌كانمان بۆ ئاسۆیه‌كی فراونتری پیشه‌سازییه‌كه‌مان. ئێمه پابه‌ندین به كاركردنی هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تێكڕای زنجیره‌ی به‌هاكان داهێنه‌ر تر و به‌ئاگا تر بكه‌ین له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كان و كاریگه‌رییان له سه‌ر سروشت. پابه‌ندین به چاككردنی ژیانی كۆمه‌ڵگاكان به پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. له كۆتاییدا، بڕوامان وایه كه "پلانی ساڵی 2030" یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێت بۆ پێشكه‌شكردنی باشتر - بۆ كۆمه‌ڵگه و هه‌ساره‌كه‌مان، و هه‌روه‌ها بازرگانییه‌كه‌مان یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ بونیادنانی ئاینده
رابه‌رایه‌تی داهێنان
ئاواتمان
رێی داهێنان ده‌گرینه به‌ر و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ره‌كان په‌ره‌پێدێنین له گه‌ڵ به‌هێزكردنی ئه‌دای ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا. ده‌بینه رابه‌رێكی بیرمه‌ند له كه‌رته‌كه‌ماندا و رابه‌رایه‌تی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه ده‌كه‌ین له میانه‌ی زنجیره‌ی به‌های بیناسازی. هه‌ڵده‌ستین به دیاریكردن و په‌ره‌پێدان و پاداشتی پێشكه‌وتووترین بیرۆكه له پیشه‌سازی بینادا له رێی دامه‌زراوه‌ی LafargeHolcim بۆ بیناسازی به‌رده‌وام. خوازیارین 1/3 داهاتمان له "چاره‌سه‌ره‌كانی ساڵی 2030" به‌رهه‌م بهێنین - كه گورزێكه له به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانمان له گه‌ڵ به‌هێزكردنی ئه‌دای به‌رده‌وامبوون.
كه‌ش و هه‌وا پیشه‌سازییه‌كه‌مان زۆر گرنگه - له به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به‌شێكه له ژێرخان و نیشته‌جێبوونی گشتی وبینای بازرگانی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
ئاواته‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌ركه‌كانمان بۆ كه‌مكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن CO2 بۆ هه‌ر ته‌نێك چیمه‌نتۆ. هه‌روه‌ها یارمه‌تی كڕیاره‌كانمان ده‌ده‌ین بۆ خۆلادان له به‌رزبوونه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربون CO2 كه له بیناو ژێرخانه‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه به درێژایی ژیان له رێی به‌كارهێنانی زنجیره‌ی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه به‌رده‌وامه‌كانمان. به‌هاتنی ساڵێ 2030 وه، خوازیارین ریژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربون CO2 كه‌م بكه‌ینه‌وه به رێژه‌ی 40 بۆ هه‌ر ته‌نێك له‌وه‌ی كه له ساڵی 1990 ئه‌نجامان داوه - كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌ركێكی سه‌رباری دیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌گاته 19 به دانانی ساڵی 2014 وه‌ك سه‌رچاوه. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ببینه كاریگه‌رترین پرۆژه‌ی بازرگانی له كه‌مكردنه‌وه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربون CO2 له كه‌رته‌كه‌مان. وه‌ك هه‌ماهه‌نگییه‌ك له گه‌ڵ گرێبه‌ستێكی جیهانی ده‌رباره‌ی كه‌ش و هه‌وا كه له خولی 21 كۆنفرانسی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا COP21 په‌سه‌ندكرا، پابه‌ندین به پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م ئامانجه هه‌ر پێنج ساڵ جارێك به مه‌به‌ستی خۆگونجاندن له گه‌ڵ داهێنانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و گۆڕانكارییه‌كان له یاساكانی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وادا. به‌هاتنی ساڵی 2030 وه، ده‌مانه‌وێت یارمه‌تی كڕێاره‌كانمان بده‌ین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی 10 ملیۆن ته‌ن له گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن CO2 كه ساڵانه له بنا و ژێرخانه‌كانه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش له رێی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ره داهێنه‌ره‌كانمان.
ئابوری بازنه‌یی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ده‌گمه‌ن بوون. چاره‌سه‌ر له پاشماوه‌كان ده‌بینین. رێگای نوێ وبه‌رده‌وام په‌ره پێدێنین بۆ به‌كارهێنانی پاشماوه‌كان و دروستكردنی به‌رهه‌م كه زیاترله ئامانجه سه‌ره‌تاییه‌كانیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
ئاواتمان به‌های زیاتر دروست ده‌كه‌ین له پاشماوه‌كانه‌وه به گۆڕینیان بۆ سه‌رچاوه بۆ گشت پرۆسه‌كانی به‌رهه‌مهێنان - كه ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردنی پاشماوه‌كان. له ناوچه شارستانییه‌كاندا، پاشماوه‌ی بینا و روخاندن به‌كار ده‌هێنین بۆ دروستكردنی چه‌و ولمی سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنراو.
ئاو و سروشت كه‌می ئاو یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كان كه هه‌ساره‌كه‌مان رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه وئێمه‌ش پێویستمان به ئاو هه‌یه بۆ دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كانمان، هه‌ر بۆیه ده‌ستگرتن به ئاوی سازگار كه له سروشته‌وه به‌كاری ده‌هێنین و به‌كارهێنانی به ووریاییه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانمانه. له ناوچه ووشكانییه‌كاندا، ئاوی زیاتر پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگاكان و سیستمه ئیكۆلۆژییه‌كان ده‌كه‌ین وه‌ك له‌وه‌ی به‌كاری دێنین. و ئێمه بایه‌خ ده‌ده‌ینه هه‌مه‌ڕه‌نگی بایلۆژی له گشت ئه‌و ناوچانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ین.
ئامانجه‌كانمان به هاتنی ساڵی 2030 وه، ده‌مانه‌وێت ساڵانه 80 ملیۆن ته‌ن له سه‌رچاوه دروستكراوه‌كان له پاشماوه‌ی چالاكییه‌كانمان به‌كاربهێنین. به هاتنی ساڵێ 2030 وه، چه‌و ولم دابین ده‌كه‌ین به چوار هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یكه‌ین. Page 10
ئاواتمان ئاوی سازگاری كه‌متر به‌كار ده‌هێنین له گشت هێڵه‌كانی چالاكییه‌كانماندا. ئاوی زیاتر ده‌ده‌ینه سروشت و كۆمه‌ڵگاكان وه‌ك له‌وه‌ی لێیان وه‌ر ده‌گرین له‌و ناوچانه‌ی كه دووچاری كه‌می ئاو بوونه‌ته‌وه. ده‌مانه‌وێت بوونی گۆڕانكاری جیهانی پۆزێتیف بۆ هه‌مه‌ڕه‌نگی بایلۆژی له ناوچه‌ی كانه‌به‌رده‌كانمان بسه‌لمێنین. به هاتنی ساڵی 2030، خوازیارین به رێژه‌ی 30 كه‌مكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ین له بڕی ئاوی سازگاری وه‌رگیراو له سروشت بۆ به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆكه‌مان. ده‌مانه‌وێت گۆڕانكاری پۆزێتیف ئه‌نجام بده‌ین له سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌و ناوچانه‌ی كه دووچاری كه‌می ئاو بوونه‌ته‌وه. ده‌مانه‌وێت بوونی گۆڕانكاری پۆزێتیفی ته‌واو بسه‌لمێنین بۆ هه‌مه‌ڕه‌نگی بایه‌لۆژی به هاتنی ساڵی 2030. بارودۆخی ته‌ندروستی گونجاو بۆ گشت كرێكاره‌كان له ناوچه‌كانماندا دابین ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت دڵنیابین كه گشت كارمه‌ند و به‌ڵێنده‌ره‌كانمان ئاوی خواردنه‌وه و ئاوه‌ڕۆ و پاك وخاوێنییان پێ ده‌گات له گشت ناوچه‌كانی چالاكییه‌كانمان.
خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگاكان به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان وفراوانبوونی باژێرسازی گۆڕانكاری له شێوازی ژیان و كاركردنمان ئه‌نجام ده‌دات. ئێمه به‌رده‌وامین له دانانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌ت له دڵی هه‌موو كارێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ئێمه جیاوازی دروست ده‌كه‌ین له رێی پێدانی په‌ناگه‌ی سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست له رێی دابینكردنی نیشته‌جێكردن به نرخی گونجاو. و ئێمه ده‌چه‌نگین له پێناو دادپه‌روه‌ری له رێی هه‌ڵویست وه‌رگرتن دژی به‌رتیل و نایه‌كسانی له شوێنی كاردا.
ئاواتمان هه‌روه‌ها ده‌بێت چاره‌سه‌ری نیشته‌جێكردن بۆ خه‌ڵك په‌ره‌پێبێنین و دابینی بكه‌ین به نرخێكی گونجاو بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه زۆر پێویستیان پێ یه‌تی. نمونه‌ی كاری گشتی و پرۆگرامی فێركردن و ته‌ندروستی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ پشتگیریكردنی گه‌شه‌پێدانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگاكانی ناوخۆ. و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێن دژی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل. شاره‌زایی بازرگانی لێپرسراو و به‌رده‌وام په‌ره دێنین و به‌كاردێنین له رێی زنجیره‌ی به‌هاكانمانه‌وه. به‌تایبه‌تی كار ده‌كه‌ین بۆ رێزگرتنی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ. به‌رگری له هه‌مه‌ره‌نگی ده‌گرین له كه‌رته‌كه‌ماندا. وبه‌رده‌وام ده‌بین له دانانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌ت له چه‌قی هه‌موو شتێك كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. ته‌ندروستی و سه‌لامه‌ت به‌های سه‌رتاسه‌ری LafargeHolcim ه.
ئامانجه‌كانمان به‌هاتنی ساڵی 2030 وه، ده‌مانه‌وێت یارمه‌تی 75 ملیۆن كه‌س بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی باشتر بژین له رێی چاره‌سه‌ره‌كانمان بۆ نیشته‌جێبوون به نرخی گونجاو، و ده‌ستپێشخه‌رییه بازرگانییه گشتییه‌كانمان و وه‌به‌رهه‌مهێنانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ده‌مانه‌وێت كار بكه‌ین له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ قه‌ڵاچۆڵكردنی به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی له گشت ووڵاته مه‌ترسیداره‌كان كه كاری تیادا ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت ده‌ستپێشخه‌ری كڕینی به‌رده‌وام ئه‌نجام بده‌ین له گشت ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه كاری تێدا ده‌كه‌ین. ده‌مانه‌وێت په‌ره به یه‌كسانی و هه‌مه‌ره‌نگی بهێنین له LafargeHolcim. وده‌مانه‌وێت هه‌مه‌ره‌نگی له هه‌ردوو ره‌گه‌زدا جێبه‌جێبكه‌ین به رێژه‌ی 30 له گشت ئاسته ئیدارییه‌كانمان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به هاتنی ساڵی 2030. به هاتنی ساڵی 2030 وه، ده‌مانه‌وێت ئامانجی نه‌بوونی گیان له‌ده‌ستدان، و رێژه‌ی 0.2 بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی زاماری كات به‌فیڕۆبه‌ر، و كه‌مكردنه‌وه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی زاماری گشتی به رێژه‌ی 50 ( به به‌راورد به ساڵێ 2015)، و ئه‌نجامدانی رێژه‌ی 0.1 بۆ نه‌خۆشییه پیشه‌ییه‌كان.
پێكه‌وه، ده‌توانین "پلانی ساڵی 2030" ئه‌نجام بده‌ین ئه‌مڕۆ "پلانی ساڵێ 2030" پێشبینی و نه‌خشه‌ی ریگایه. پاش زیاتر له ده ساڵ ئاواتمان دێته دی و ده‌بێته راستی. به‌ڵام ناتوانین به ته‌نها ئه‌م ئامانجه ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵكو پێویستمان به هاوكاری یه‌كتر هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م ئامانجه - هه‌ر كه‌س كه له LafargeHolcim كارده‌كات، و كه له گه‌ڵیدا به‌شدارین، و كه له بواری پیشه‌سازیدا كار ده‌كات. ده‌مانه‌وێت به‌شداربن له "پلانی ساڵی 2030" - ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ری LafargeHolcim به چیرۆكێك كه خوازیارن به‌شداری بكه‌ن، یان كڕیار بن به بیرۆكه‌ی چۆن بتوانین شتێكی باشتر ئه‌نجام بده‌ین، یان رێكخراوێك بن كه خوازیاره كارمان له گه‌ڵدا بكات. تكایه له په‌یوه‌ندیدابن له سه‌ر ئه‌م پێگانه‌ی لای خواره‌وه:
بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه‌ن:
www.lafargeholcim.com/2030-Plan
با پێكه‌وه ئاینده دروست بكه‌ین.
|
LafargeHolcim A5 Booklet AW Kurdish LR
(P.D.F - 2071 Kb)
|