بۆچى لافارج ؟

 
 
 

سەرکەوتنى لافارج وەک کۆمپانیاییەکی پێشەنگ لە جیهاندا لە بوارى کەرەستەکانى بینسازییدا بەندە بەو لە ئەستۆ گرتنانەى کە هەیەتى بەرامبەر بە 65.000 لە کارمەندەکانى. ئەى تۆ بۆچى نابیتە کارمەند لەلامان؟ گروپەکەمان ناسراوە و وەک کۆمپانیاییەکی پێشەنگ دانى پێدانراوە هەروەها وەک هێزێکى کێبڕکێکار لە بوارى تایبەتمەندییەکەى خۆیدا.

 

جەخت کردن لەسەر چالاکى

هەر لە ساڵى 1997 ەوە ئەم گروپە چۆتە ناو پتر لە 25 وڵاتەوە لە ئەنجامى ئەوەشدا گەلێک لە بەڕێوەبەران هەلى ئەوەیان بۆ ڕەخساوە کە لە دەرەوەى وڵاتى خۆیاندا کاربکەن. گروپەکە پتر لە 1200 شارەزاى خستۆتە کار کە نیوەى ئەو ژمارەیە وەک شارەزاى تەکنیکى کاردەکەن.

 

گروپێکى جیهانى ، تیمى کارکردنى پێکەوە گرێدراو

نزیکەى 55.000 کارمەند لە زیاتر لە 64 وڵاتدا بەشداریى لە کارەکاندا دەکەن بۆ سەرخستنى ئەرکەکانى گروپى لافارج. گروپەکە پێکهاتەیەکى ئۆتۆنۆمى هەیە کە لە چەند قەوارەیەکى بچووک پێک دێت بۆیە تۆش هەلت لەبەردەستدایە کە بەرپرسیارێتییەرکى نوێ بە زوترین کات بگریتە دەست.

 

کەسانێکى پێشکەوتوو

لافارج زۆر بە وریاییەوە لەگەڵ مەسەلەى گەشەکردنى کەسێتیى و ئەنجامدانى کاری کارمەندەکان مامەڵە دەکات. کارمەندانى گروپەکە ئەوە بەرچاو دەگرن کە کەسێتیى تایبەت گەشە پێبدەن و بەرەو پێشى ببەن بە تایبەتى کاتێک کە لافارجیش یارمەتیدەرە بۆ بەدیهێنانى ئەو کارە.

 

بارودۆخێکى سەرنج ڕاکێش

سیاسەتێکى سەرنج ڕاکێش هەیە سەبارەت بە مووچە و سەرمووچە لەسەر بنەماى کار ئەنجامدان هەروەها پلانى پشکى فەرمانبەر ... لافارج دەیەوێت تۆش لەسەرخستنەکەیدا بەشداربیت

 

هەڵبژاردنى لافارج

هەڵبژاردنى لافارج واتا هەڵبژاردنى کۆمپانیاییەکی پێشەنگ لە جیهاندا لە بوارى کەرەستەى بیناسازیدا. پێشەنگێتیى ئێمە لەڕێى ئەو وەبەرهێنانە قەبارە گەورانەوەیە کە لە چوارچێوەى پرۆگرامى فێرببە ــ چۆن دا کە پرۆگرامێکى ناوازەیە لە بوارى توێژینەوە و گەشەپێدان و پشکداریدا لەگەڵ دامودەزگا بەناوبانگەکاندا. وەرە ڕیزى ئێمە !

 

پێشەنگێکى جیهانى لە بوارى کەرەستەکانى بیناسازیدا

هاتنەڕیزى لافارج واتا هەڵبژاردنى گروپێکى سەرکەوتوو کە ستراتیژى کارەکانى بە شێوازێک دادەڕێژێت کە شان بەشانى نوێکردنەوەى بەرهەمەکان بڕوات. ئێمە وەک پێشەنگێکى جیهانى لەو بوارەدا ڕۆڵێکى کاریگەر دەبینین لە داهاتووى ئەو بوارەدا هەروەها بوارەکانى تر کە پەیوەندییان پێوە هەیە.

 

گەشەسەندنی بەردەوام

 

لة ضوارضيَوةيةكى طشتييدا لافارج لةنيَو كؤمةلَيَك لة بةها مرؤييةكاندا كاردةكات. هةروةها طروثةكة بةردةوام لة كاركردنداية بؤ طرتنةبةرى جؤرةها بةرِوودا وةستان: ثيَشكةوتنى ئابورى , ذينطة ثاريَزى , بةرثرسياريَتيى كؤمةلآيةتى. لافارج ثيَشةنطة بة ثيَضةوانةى ئةوانى ترةوة !