ئه‌كادیمیایی لافارج له عێراق بڕوانامەی پیشەیی بەخشییە کۆمەڵێک لە وەستاکانی بیناسازی
ئه‌مرۆ ئه‌كادیمیایی لافارج له‌ڕێو ره‌سمێكی تایبه‌ت وشایستەدا له شاری جوانی سلێمانی، بڕوانامەی پیشەیی بەخشییە ١١ وه‌ستای بواری بیناسازی پاش ئەوەی بەسەرکەتووی بەشداریان لە خولی راهێنانی پیشەی كرد.
بڕوانامەکان له‌لایه‌ن (جورج ئەلیاس) كه به‌رێوه‌به‌ری گشتی بەبازارکردنە دران، بەڕێزی وتی کە ئامانجی سەرەکی له كردنه‌وه‌ی ئه‌م خولانه بەرزکردنەوەی ئاست وئەزموونی ئەو کەسانەیە کە دەخوازن لە بواری بیناسازی کاربکەن و ئاشنابن بە بەرهەمە نوێکانی لافارج و ئەو شێوازانەی کە رەچاو دەکرێن لە بواری پیشەسازایدا ئەمەش لە رێگای سازدانی خولی راهێنانی گونجاو و پیشەییەوە. ئەم پرۆگرامە بەردەوام دەبێت، خۆشحاڵین کە له‌گه‌ڵ وه‌ستای بیناسازی شاره‌كه ئه‌م كاره بكه‌ین بۆ به‌ڕه‌وپێخشستن و باشتركردنی جۆری بیناسازی و پڕزانیاری كردنییان له‌م بوارەدا.
هەروەها (جۆرج ئەلیاس) روونی كردنه‌وه بوونی ئه‌م خولانه و بەدەستهێنانی بڕوانامە هانی کەسەکان دەدات كه بتوانێ به پێی پێوەری نێودەوڵەتی کە لافارج پەیرەوەی دەکات کار بکەن.
یه‌كێك له ده‌رچووانی ئه‌م خووله به‌ناوی (وه‌ستا جمال حه‌مه عه‌لی) زۆر به خۆشحاڵیەوە باسی له وه‌كرد كه تا ئیستا زۆر شت هه‌بووه له بواری سه‌لامه‌تی كه كاری له سه‌ر نه‌كردووه به‌ڵام ئیستا فێربووە بەهۆی ئەم خووله وە كه گرنگی پێبدەم بۆ سه‌لامه‌تی خۆم وه‌كو له به‌ركردنی كڵاو، پێڵاوی تایبه‌تی، پشتێنی تایبه‌تی، ده‌ستكیش، چاویلكه و زۆر شتی تریش كه ژیانی کەس دەپارێزێت له مه‌ترسی له كاتی كاركردندا كه له‌وه‌و بەر بەکارم نەهێنابوون.
بەهۆی بەخشینی بەڵگەنامە لە ئەکادیمیای لافارجەوە بۆ ئه‌و كه سانه‌ی کە بەشداری خولەکەیان کردووە و سەرکەوتووبوون هەروەها زانیاری سەبارەت بە کارەکەیان و ئەو خولانەی بەشداریان تیاکردووە، دڵنیایی و متمانە بەکارەکانیان دەکرێت و زیاتر هه‌لی كاریان بۆ دەرەخسێت . |
|