پێشه‌نگێكی نوێ بۆ جیهانێكی نوێ: به فه‌رمی، لافارج هولسیم ده‌ستبه‌كاربوو له جیهاندا
|
ئه‌مڕۆ لافارج هولسیم گروپه نوێكه ده‌خاته گه‌ڕ له سه‌رتاسه‌ری جیهان وبنه‌مای ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاینده‌ی ئاشكرا ده‌كات. هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی یه‌كگرتنی نێوان لافارج وهولسیم به سه‌ركه‌وتوویی و لیستكردنی پشكه‌كانی كۆمپانیای لافارج هولسیم ی نوێ له زیوریخ و پاریس، گروپه نوێكه له ئێستادا كارده‌كات بۆ دروستكردنی كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی کە ئاستی کارکردنی به‌رز بێت له بواری پیشه‌سازی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی. به‌رێز ئیریك ئۆڵسن، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیا ده‌ڵێت: " له ئێستادا، وه‌ك لافارج هولسیم، هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و قۆناغی داهاتووی گۆاستنه‌وه‌ی بازرگانیمان بۆ ئه‌وه‌ی ببینه كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگ له هه‌موو ئاسته‌كاندا - كۆمپانیایه‌ك كه كاریگه‌ری پۆزێتیڤی هه‌بێت له سه‌ر گشت جیهاندا و كه بتوانێت جیاوازی راسته‌قینه دروست بكات بۆ كڕیاره‌كانی و كارمه‌ندانی و خاوه‌ن پشكه‌كانی وهه‌روه‌ها بۆ كۆمه‌ڵگه. ئامانجی نوێی لافارج هولسیم له لایه‌ن پێنج بواره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بایه‌خدان پشتگیری لێكراوه: كۆمپانیاكه له ئێستادا كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ستراتیژی ده‌كات له رێی كاركردن له‌سه‌ر باشترین نموونه‌ی ئه‌دای هه‌ر یه‌ك له لافارج و هولسیم. له ئێستادا گروپه‌كه بایه‌خ ده‌دات به پێنج بواری قۆناغی یه‌كگرتنی سه‌ره‌تایی:
لافارج هولسیم به گوێره‌ی نمونه‌ی ئیشپێكردنی نوێی ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تكردنی كڕیاره خۆماڵییه‌كان رێكده‌خه‌رێت، به سوود وه‌رگرتن له قه‌باره‌ی گروپه‌كه، و جێ په‌نجه و توانای له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، چونكه ئه‌ركه‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و سه‌كۆیی به‌رێوه‌به‌ردنی هه‌رێمایه‌تی و گروپی شاره‌زایانی لێهاتوو له خۆی كۆده‌كاته‌وه. ئه‌نجامه‌كانی نیوی یه‌كه‌می ساڵی هولسیم و لافارج كه كۆتایی ته‌مموز ده‌خرێته روو لافارج هولسیم ئه‌نجامه داراییه‌كانی نیوی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵی هه‌ر یه‌ك له لافارج و هولسیم وه‌ك دوو كۆمپانیای سه‌ربه‌خۆ ده‌خاته روو له 29 ته‌مموزی 2015. هه‌روه‌ها ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه كاتییه هاوبه‌شه‌كانی گروپه نوێكه بۆ نۆ مانگی ساڵی 2015 ش ده‌خرێنه روو. كۆنفرانسی راگه‌یاندن و په‌خش له سه‌ر ئینته‌رنێت كۆنفرانسێكی راگه‌یاندن له رۆژی 15 ته‌مموزی 2015 كاتژمێر 11:00 CEST سازده‌كرێت له ئۆفیسه‌كانی لافارج هولسیم له Hagenholzstrasse 85، 8050 زیوریخ، سویسرا به زمانی ئینگلیزی له گه‌ڵ بوونی وه‌رگێڕانی راسته‌وخۆ بۆ هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی. سه‌باره‌ت به نوێنه‌رانی راگه‌یاندن كه ناتوانن ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه ببن ده‌رفه‌تێكیان ده‌بێت بۆ ئاماده‌بوونی په‌خشه‌كه ببن له سه‌ر ئینته‌رنێت. تكایه ناو بنووسه پێش ده‌سپێكردنی كۆنفرانسه‌كه: Video Webcast له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت.
بۆ به‌شداربوون له دانیشتنی پرسیار و وه‌ڵام Q&A له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه، تكایه پێشتر ناوی خۆت تۆماربكه له رێی ئه‌م وێب سایته‌ی خواره‌وه. هه‌ر كه ناوت تۆماركرد ورده‌كاری په‌یوه‌ندیكردنت پێ ده‌گات له رێی ئیمه‌یله‌وه. ئه‌مه‌ش وێب سایته‌كه‌یه: conference call dial-in |
|
