لافارج عێراق و فاروق گروپ سێ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنانی گرنگ له تاسلوجه و بازیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن
لافارج عێراق وفاروق گروپ به خۆشحاڵییه‌وه كردنه‌وه‌ی سێ پرۆژه‌ی گه‌وره راده‌گه‌ێنن: سیستمی فلته‌ری نوێی پاكژكه‌ره‌وه‌ی هه‌وا له كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه به به‌های شه‌ش ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنان له كۆمه‌ڵگه‌ی ناوچه‌ی تاسلوجه به ٩٦٦،٠٠٠$ نۆ سه‌د و شەست و شەش هەزار دۆلاری ئه‌مریكی، و دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ بۆ راهێنانی میكانیكی به شێوازی جیهانی له كارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان. هه‌ر یه‌ك له لا فارج عێڕاق و گروپی فاروق هه‌واڵی جێبه‌جێكردنی سێ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌یان له تاسلوجه و بازیان ئاشكرا كرد، هه‌ردوولا پابه‌ندبوونی خۆیان نیشان دا به به‌رده‌وامبوون له وه‌به‌رهه‌مهێنان له كه‌رته‌كانی ژینگه و په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵگه‌دا.
سیستمی فلته‌ره نوێكه كه به به‌های شه‌ش ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه و كه له ئێستادا كاری پێده‌كرێت له كارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه به گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنان داده‌نرێت كه له كارگه‌كه‌دا جێبه‌جێكروا له‌و كاته‌ی هاوبه‌شی نێوان لافارج وفاروق گروپ ده‌ستی پێ كردوه له بواری به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆدا. پارێزگاریكردن له ژینگه‌یه‌كی به‌رده‌وام و سه‌لامه‌ت یه‌كێكه له گرنگترین ئامانجه‌كانی لافارج و فاروق گروپ له ئێستادا ئاستی كارگه‌ی تاسلوجه به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌گاته ئاستی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌وای پاك. پاش ئاهه‌نگه‌كه ، سه‌ردانێك به‌ناو به‌شه جێبه‌جێكراوه‌كانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنان له كۆمه‌ڵگه‌ی تاسلوجه سازكرا. پرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌مهێنانه‌كه به بڕی ٩٦٦،٠٠٠$ نۆ سه‌د و شەست و شەش هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له لایه‌ن لافارج و فاروق گروپه ئه‌نجامدراوه له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كدا بۆ هه‌ر دوو گوندی چه‌قژی سه‌روو و چه‌قژی خواروو. هه‌ر له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌دا، به‌رێز هاوڕێ دارۆ، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی فاروق گروپ گرنگی به‌رده‌وامبوونی كۆمپانیاكانی له وه‌به‌رهه‌مهێنان له كه‌رتی هێزی كار و له كۆمه‌ڵگه‌و ژینگه ده‌وروبه‌ر دووپاتیكرده‌وه. سه‌نته‌ری راهێنانی میكانیكی په‌ره به شاره‌زایی هێزی كاری خۆماڵی و هه‌رێمایه‌تی ده‌دات له رێی گه‌یاندنی زانیاری و شاره‌زایی فراوانی گروپی LafargeHolcim به مه‌به‌ستی سوود گه‌یاندن. به‌رێز سعد صبار لێپرسراوی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیای LafargeHolcim خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕێ به‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای سه‌ختی بارودۆخی ئابوری لافارج توانای به‌رده‌وامبوونی وەبه‌رهه‌مهێنانی به‌رده‌وامی له كارمه‌نده‌كانیدا هەیە. به‌رێز هاوڕێ دارۆ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ بینینی وه‌به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره له بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه ده‌یهێننه كایه‌وه بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ند و گرێبه‌سته خۆماڵییه‌كان. له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌دا، به‌رێز رشید بنیخلف، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی Lafarge Iraq تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه وبه‌رهه‌مهێنانی به‌رده‌وامی لافارج له كارمه‌نده‌كانی ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه هه‌رگیز پێویستیان نه‌بووه به كارمه‌ندی بیانی و كه كۆمپانیاكه گه‌شه‌ی به تیمێكی كاری خۆماڵی داوه.
" هیوامان وایه كه سه‌نته‌ری راهێنانه‌كه پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامی لافارج نیشان بدات بۆ په‌ره‌پێدان به كارمه‌ندانی، وئێمه‌ش خۆشحاڵین كه سه‌نته‌ری راهێنانی بازیان شوێنی سه‌نته‌ری راهێنانی دووهه‌مه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ونمونه‌ی بچوكراوه‌ی كارگه‌ی چیمه‌نتۆیه له ناوچه‌كه‌دا" |
|