شاره‌زایی تایبه‌ت له دروستكردنی تونیل له شاخ و ژێرئاو و دارستاندا
له گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی فه‌رمی درێژترین تونێلی هێڵی ئاسنین له جیهاندا، كه به تونێلی گۆتهارد به‌یز Gotthard base ناو ده‌برێت و درێژێكه‌ی ده‌گاته 57 كیلۆمه‌تر له سویسرا له یه‌كی حوزه‌یرانی 2016 دا، پرۆژه‌یه‌كی ژێرخانی سه‌ره‌كی دیكه ده‌چێته سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ی بیناكردنی تونێل كه LafargeHolcim رۆڵ ده‌بینێت تیایدا.
هێڵی به‌سته‌ری نوێی ئاسنين له نێو چیای ئه‌لب، كه تونێله‌كانی گۆتهارد وسینری به‌یزیش ده‌گرێته‌وه، به پرۆژه‌ی سه‌ده‌ی سویسری و گه‌وره‌ترین پرۆژه‌كانی پاراستنی ژینگه له ئه‌وروپا داده‌نرێت.پێشبینی ده‌كرێت گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك گه‌شتیار و باركردنی كه‌ل وپه‌ل له رێگاكانه‌وه بۆ هێڵی ئاسنین ببێته هۆی پاشكه‌وتكردنی تێچوونی ژینگه‌یی به بڕی 130 ملیۆن فره‌نكی سویسری له ساڵێكدا، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی گه‌شتكردن له نێوان زیورخ و میلان و شوێنی تر له باكور و باشوری ئه‌لب به ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر. LafargeHolcim به شه‌ریك داده‌نرێت له كه‌ره‌سته‌ی بینا و خزمه‌تگوزاری لۆجیستی بۆ هه‌ردوو پرۆژه‌كه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌وه مه‌ترسییه ژینگه‌ییه‌كان گرنگی یه‌كه‌میان پێدرابو. هه‌ر بۆیه كه‌ره‌سته ده‌ركراوه‌كان به رێگایه‌كی ژینگه دۆستانه و له رێی قایشی گواستنه‌وه به درێژای 70 كیلۆمتر گوێزرانه‌وه. كۆی گشتی كێشی ئه‌و كه‌ره‌سته ده‌ركراوانه گه‌یشته 28.2 ملیۆن ته‌ن، و LafargeHolcim توانای سه‌ر له نوێی به‌كارهێنانه‌وه‌ی زیاتر له یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌م بڕه هه‌بوو به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له پیشه‌سازی كۆنكرێتدا. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ره‌سته جێماوانه‌ش بۆ مه‌به‌ستی جیاواز دیكه به‌كارهێنراون كه باخچه سروشتییه‌كانی سه‌ر رێگای تۆنێله‌كه ده‌گرێته‌وه.
پێویسته كۆنكرێت - كه به‌رهه‌می كۆتایی تێكه‌ڵكردنی چیمه‌نتۆ و به‌رد و ئاو و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كۆنكرێته پێكه‌وه- توند وتۆڵ بێت وله سه‌روهه‌موویه‌وه به‌رگه‌ری زوقم و كاردانه‌وه‌ی كیمیاوی چاوه‌ڕوانكراوی هه‌بێت. هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌شداربونی له پرۆژه‌كه‌دا، هولسیمی سویسرا له ساڵی 1996 ده‌ستیكردبوو به توێژینه‌وه‌كانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی تێكه‌ڵه‌یه‌كی چیمه‌نتۆ و رێگاكانی به‌كارهێنانی له گه‌ڵ چه‌ندین ده‌ستور وبه‌كارهێنان كه تاقیده‌كرێنه‌وه له میانه‌ی پرۆسه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه به هه‌ند وه‌رگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و به‌ردانه‌ی كه به‌كاردێن.
هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه لۆجیستیكییه‌كان به فاكته‌رێكی دیكه داده‌نرێت. به هۆی درێژی رێگای گه‌یشتن به تونێله‌كه، كونكرێتی ئاماده‌كراو پێویستی به‌وه هه‌یه كه به شێوه‌ی شل بمێنێته‌وه، واتا تا ماوه‌ی دوانزه كاتژمێر ره‌ق نه‌بێته‌وه. شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه به تایبه‌تی په‌ره‌ی پێدراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی كۆنكرێت له گه‌ڵ یه‌كه‌یه‌كی جوڵاوی كۆنكرێتی ئاماده‌كراو و یه‌كه‌یه‌كی دروستكردنی كۆنكرێتی ئاماده كرا‌و له نێو تونێله‌كه رۆڵێكی به‌رچاوی بینی به مه‌به‌ستی ته‌سلیمكردنی كۆنكرێته‌كه له بارودۆخێكی نایابدا. هه‌روه‌ها گروپه‌كه وه‌به‌رهه‌مهێنانی كردوه له دروستكردنی مۆدێرنترین كارگه‌ی چیمه‌نتۆ له سویسرادا و به‌ستنه‌وه‌ی به ژێرخانی هێڵه‌كانی باركردنی ئاسنین، جگه له ئیشپێكردنی 400 عه‌ره‌بانه‌ی باركردنی هێڵی ئاسنین. ئه‌م وه‌به‌رهه‌مهێنانانه دڵنیایی ده‌ده‌ن كه تیمه‌كه توانای به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 2،300 مه‌تر سێجای كۆنكرێتی هه‌یه له رۆژێكدا له‌گه‌ڵ به‌ردوامبوونی كار بۆ بیست وچوار كاتژمێر به بێ وه‌ستان له كاته‌كانی پێویستی زۆری پرۆسه‌ی بیناسازیدا.
هه‌ر به ته‌واوبوونی تونێلی سینری به‌یز، گروپه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی 2.3 ملیۆن مه‌تر سێجا له كۆنكرێتی ئاماده‌كراو و 1 ملیۆن ته‌ن له چیمه‌نتۆ بۆ ئه‌م پرۆژه نایابه.
داواكاری جیهانی بۆ شاره‌زایی
ئه‌و جۆره پرۆژانه‌ی له چه‌شنی گۆتهارد بۆ چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت و كێشمه‌كێشمی تایبه‌ت هه‌ڵئه‌قوڵێ هه‌ر له شوێنی كاره‌وه تا پله‌كانی گه‌رما وبارودۆخی جیۆلۆجی. له كه‌یسی وێستگه‌كانی میترۆ و شه‌قامه یه‌كتربڕه‌كانی شاره‌كان، گه‌یشتنی دیاریكراو له ناوچه‌كانی ناوخۆی شاره ئێجگار قه‌ره‌باڵغه‌كان به كێشمه‌كێشمێكی دیكه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. چاره‌سه‌ری به تایبه‌ت دیزاینكراو له گه‌ڵ ته‌رخانكردنی خزمه‌تگوزاری لۆجیستی نرم، و توانای به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره و كاته‌كانی ته‌سلیمكردنی باوه‌ڕپێكراو له گه‌ڵ راوێژی پرۆفیشیناڵ ده‌رباره‌ی چیمه‌نتۆ وشاره‌زایی جیهانی له كاركردن له سه‌ر پرۆژه‌ی گه‌وره، هه‌موویان له به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی پێدانی گرێبه‌ستن.
LafargeHolcim شاره‌زایی ساڵانی دوور و درێژی هه‌یه له دروستكردنی تونێلدا، و شاره‌زاییه‌كه‌ی به‌ردوام داواكراوه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. دروستكردنی تونێل بۆ وێستگه‌كانی میترۆ كه له ناوچه نیشته‌جێ قه‌ره‌باڵغه‌كان له‌وانه‌یه ئه‌ركێكی ئێجگار قورس بێت بۆ ئه‌ندازیاران و به‌شداربووان. نمونه بۆ ئه‌وه‌ش هێڵی B میترۆی لێۆن له فه‌ره‌نس، كه قوڵاییه‌كه‌ی له قوڵترین خاڵدا ده‌گاته 15 مه‌تر له‌ژێر روباری راینه. و هه‌روه‌ها بۆ سیستمی میترۆی میلان یش كه هێڵێكی ئۆتۆماتیكی ته‌واوی له چوار ساڵی رابوردوودا زیاد كردوه. كاركردن له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغدا به كێشمه‌كێشێكی مه‌ودا به‌رزتر له قه‌ڵم ده‌درێت، له پرۆژیه‌كدا كه له قاهیره جێبه‌جێده‌كرێت، كه تیایدا LafargeHolcim له ئێستادا یارمه‌تی پیشكه‌ش ده‌كات له بۆ دامه‌زراندنی هێڵی سێیه‌می میترۆ، 3.5 ملیۆن كه‌س گه‌شت ده‌كات بۆ كار رۆژانه به به‌كارهێنانی میترۆ له كۆی 15.5 ملیۆن كه‌س كه له گه‌وره‌ترین شاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ژین. وا بڕیاره هێڵه نوێكه له ساڵی 2019 دا ده‌ستبه‌كاربێت كه 1.8 ملیۆن گه‌شتیاری سه‌ربار له خۆ ده‌گرێت.
فاكته‌رێكی گرنگ هه‌یه بۆ گشت ئه‌و پرۆژانه كه ئه‌ویش په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌ری كه‌سێتی كه به‌رهه‌می دیار و خزمه‌تگوزاری لۆجیستی ته‌واو به دیار ده‌خات، كه ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی LafargeHolcim داده‌نرێت له كاركردن
توانای به‌رهه‌مهێنان وه‌ك فاكته‌رێكی كێبركێیانه
بوونی توانای گه‌وه‌ره‌ی به‌رهه‌مهێنان و پابه‌ندبوون به كاته‌كانی ته‌سلیمكردن به دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی داده‌نرێت كه‌وای له LafargeHolcim كرد گرێبه‌ستی دروستكردنی درێژترین تونێلی رێگای خێرا له ئۆسترالیا (بریسبان) بباته‌وه. ده‌بوایه كاره‌كه به بێ بچڕان جێبه‌جێبكرایه له كاتی تێكردنی كۆنكرێت بۆ میچی تونێله‌كه. له یه‌ك شه‌ودا، LafargeHolcim كۆی 2،800 مه‌تر سێجا كۆنكرێتی ته‌سلیم كرد به به‌شداریكردنی 48 بارهه‌ڵگری پێده‌ری كۆنكرێت له خولی دوو چره‌كه‌ییدا. 300 مه‌تر سێجا له كۆنكرێت له هه‌ر كاتژمێرێكدا دابین كرابوو له رێی چوار ترۆمپای كۆنكرێته‌وه به درێژایی شه‌ودا.
خزمه‌تگوزاری لۆجیستی هه‌ر به‌هه‌مان شێوه گرنگ بووله هێندستاندا، و پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو له گرێبه‌ستی ته‌سلیمكردنی چمه‌نتۆ بۆ هێڵێ ئاسنینی Qazigund-Banihal و تونێلی رێگاكانی ویلایه‌تی جامو و كه‌شمیر. ئه‌م پرۆژه زه‌به‌لاحانه به درێژایی 8 و 11 كیلۆمه‌تر درێژه ده‌كێشێت و كاتی پێویستی گه‌شتكردن به ناو هیمالایادا كه‌م ده‌كاته‌وه به زیاتر له سێ كاتژمێر. بۆ دڵنیابوون له ته‌سلیمكردنی چیمه‌نتۆ به سه‌لامه‌تی و له كاتی خۆیدا، ده‌بوایه گروپه‌كه پلانێكی زۆر ووردی دارشتایه. ده‌بوایه پێش هه‌موو شتێك چیمه‌نتۆكه له كارگه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌ره‌وخوارێك بگوازێته‌وه به درێژایی 85 كیلۆمه‌تر پێش ئه‌وه‌ی بۆ 400 كیلۆمه‌تر بگوازرێته‌وه به شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ جامۆ. وله گه‌یشتندا، ده‌بوایه چیمه‌نتۆكه 225 كیلۆمه‌تری تر گه‌شتی بكردایه به‌ڕێی وشكانی بۆ سایته‌كان كه ده‌كه‌وێته به‌رزی 3،000 مه‌تر له سه‌ر ئاستی ده‌ریادا. له‌و كاته‌ی ده‌ستمان كرد به كار له ساڵی 2012، نزیكه‌ی 62،000 ته‌ن له چیمه‌نتۆ ته‌سلیم به سایته‌كان كرا.
شاره‌زایی هاوبه‌ش و شه‌ریكایه‌تی هه‌ره‌وه‌زی
شاره‌زایی LafargeHolcim له دروستكردنی تونێلدا جێی خواسته له جه‌نگڵه‌كانی ئه‌كۆدۆریشدا، دامه‌زراوه‌ی كۆكا كۆدۆ سنكلیر بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كارۆئاوی، كه هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنی نیوه‌ی پێویستییه‌كانی ئاینده‌ی ووڵات له ووزه، به گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی ووزه‌ی كارۆئاوی له مێژووی ووڵاتدا و به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پرۆژه‌كانی ژێرخان له ئه‌مریكای لاتین داده‌نرێت. له‌م پرۆژه‌یه‌دا، LafargeHolcim نه‌ك ته‌نها ده‌بوایه مامه‌ڵه له گه‌ڵ كێشمه‌كێشمی لۆجیستی ته‌سلیمكردن بۆ قوڵایی جه‌نگڵه‌كان بكات، به‌ڵكو ده‌بوایه دڵنیا بێت كه جۆرێتی چیمه‌نتۆكه به پێی پێوه‌ر و مه‌رجه‌كانی پرۆژه‌كه‌یه. كۆمه‌ڵه‌ی خواوه خۆماڵییه‌كان سلیكای تێدایه، هه‌ر بۆیه ده‌بوایه به‌هێز بكرایه بۆ به‌ر په‌رچبوونه‌وه‌ی كارلیكی تفتی-سیلیكا كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی دروستبوونی درز و شكاندنی مه‌ترسیدار له كۆنكرێته‌كه‌دا. پرۆژه‌كه به تێكڕا له تونێلێك پێك دێت به درێژایی 25 كیلۆمه‌تر كه ئاو ده‌گوازێته‌وه بۆ دامه‌زراوه‌كه، و دیواری به‌نداو و دامه‌زراوه‌كانی كێشانی ئاو له سه‌ر روباری كۆكا.
LafargeHolcim تیمێكی شاره‌زای تایبه‌تمه‌ند به مامه‌ڵه‌كردن له گه‌ڵ گشت كێشه‌كانی بازرگانی و ته‌كنیكی و دارای پێكهێنا كه له نزیكه‌وه كار ده‌كات له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و پلاندانه‌ره‌كان و كۆمپانیای بیناسازی چینی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ پرۆژه‌كان. ئه‌م هاوكارییه سه‌ركه‌وتووه وای كرد كه LafargeHolcim هه‌ڵسێت به ئه‌ركی به‌دواداچوون له ئیكوادۆر و به‌شدار بێت له چوار پرۆژه‌ی دیكه‌ی به‌نداو له‌م ووڵاته‌دا.
ده‌رباره‌ی LafargeHolcim
به بونێكی هاوسه‌نگ له 90 ووڵاتدا وبایه‌خی تایبه‌ت به چیمه‌نتۆ و چه‌و ولم وكۆنكرێت، گروپی LafargeHolcim (SIX Swiss Exchange, Euronext Paris: LHN) به كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگی جیهانی داده‌نرێت له بواری پیشه‌سازی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیدا. گروپه‌كه 100،000 كارمه‌ندی هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و به به‌های 29.5 ملیار فره‌نكی سویسری فرۆشتنی سافی هاوبه‌شی هه‌یه بۆ ساڵی 2015. LafargeHolcim پێوه‌ری پیشه‌سازییه له توێژینه‌وه و په‌ره‌پێداندا وخزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات هه‌ر له پرۆژه‌كانی نیشته‌جێكردنی كه‌سێتییه‌وه تا گه‌وره‌ترین و ئاڵۆزترین پرۆژه‌كان له گه‌ڵ فراوانترین گروپ له به‌رهه‌مه‌كانی به‌ها زیادكراوه‌كان وخزمه‌تگوزارییه داهێنه‌ره‌كان وچاره‌سه‌ره گشتییه‌كانی بیناسازی. به پابه‌ندبوونییه‌وه به رابه‌رایه‌تیكردنی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام بۆ بینا و ژێرخانی باشتر وبه‌شداربوون له به‌رزكردنی جۆری ژیانێكی باشتر، گروپه‌كه له باشترین بارودۆخه بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشمه‌كانی به‌رفراوانبوونی نیشته‌جێكردن.
زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌م پێگه‌یه ده‌ست ده‌كه‌وێت www.lafargeholcim.com |
|