به‌ياننامه‌يه‌ك ده‌رباره‌ی دۆخی ئێستای كارگه‌ی چيمهنتۆی تاسڵوجه و كارمه‌ندەکانی

 
 
 
 
 

كارگه‌ی چيمهنتۆی تاسڵوجه كارگهيهكه خاوهندارێتيهکهی دەگه‌ڕێته‌وە بۆ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ، له ساڵی

كه پرۆژه‌يه‌كی ،(UCC) 2008 وه له رێگه‌ی گرێبه‌ستێکی بهكرێدان له لايه‌ن کۆمپانيای چيمهنتۆی يهكگرتووه وه

ه. LafargeHolcim ھاوبه‌شی نێوان گروپی فاروق و گروپی

 

گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنه‌كه له نێوان حكومه‌تی ھه‌رێم و کۆمپانيای چيمهنتۆی يه‌كگرتوو له به‌رواری 11 شوباتی 2017

وه کۆتايھاتووە. حكومه‌تی ھه‌رێم تا ئێستا ھيچ بڕيارێكی فه‌رمی ده‌رباره‌ی ئاينده‌ی كارگه‌كه پێ ڕانهگهياندووين.

 

ئه‌و رێ و شوێنانه‌ی كه له لايه‌ن كارگێڕی كۆمپانياكهوه گيراوه‌ته به‌ر بريتين له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:

 

چی تر ھيچ UCC له به‌ر ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنه‌كه کۆتايھاتووە و کۆمپانيای چيمهنتۆی يه‌كگرتوو 

 

ده‌سه‌ڵاتێكی ياسايی نييه بۆ ئيشپێكردنی كارگه‌كه، چالاكييه‌كان وه‌ستێنراون و داوا له كارمه‌ندان كرا بچنه

ماڵه‌وه جگه له كارمه‌ندانی ئاسايش و ئاگر كوژێنه‌وه.

ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه گشت كارمه‌ندان و بهڵێندەرەکان و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆيی له لايه‌ن كارگێڕی 

 

كۆمپانياوه به شێوه‌يه‌كی روون و ئاشكرا ئاگاداركراونه‌ته‌وه له رێگه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه ھاوبه‌شه ئاساييانهوه كه

کراون تايبه‌ت به ئاڵگۆڕكردنی زانيارييه‌كان سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌يه‌ی که دەگيرێته به‌ر .

كارگه‌كه 405 كارمه‌ندی حكومی و 96 كارمه‌ندی کۆمپانيای ھه‌يه. دۆخه‌كه كاريگه‌ری نييه له سه‌ر 

 

كارمه‌نده حكومييه‌كان. ئه‌وان ھه‌ر له كارگه‌كه‌دا بوون له پێش گرێبه‌ستی به‌كرێگرتنه‌كه له گه‌ڵ کۆپانيای

چيمهنتۆی يهكگرتوودا، و له ئايندهشدا ھه‌ر ده‌مێننه‌وه ھه‌ر که‌سێك کارگێڕی نوێ کارگه‌که وەربگرێت.

کۆمپانيای چيمهنتۆی يه‌كگرتوو ھه‌موو رێ و شوێنه ياسايی و فه‌رمييه‌كان گرتۆته به‌ر بۆ پاراستنی مافی ئه‌و 

 

کارمه‌ندانه‌ی كه گرێبهستيان له‌گه‌ڵ کۆپانيای چيمهنتۆی يهكگرتووهدا ھه‌يه له چوارچێوەی گرێبه‌ستی

بهکرێگرتی کارگه‌ی چيمهنتۆی تاسلوجه‌دا.

گرێبه‌ستێكی داد په‌روه‌رانه‌ی "كۆتاييھێنان به خزمه‌ت" بۆ گشت UCC كۆمپانيای چيمهنتۆی يه‌كگرتوو 

 

كارمه‌نده په‌يوه‌نديداره‌كان پێشكه‌ش کردووە كه له سه‌روو پابه‌ندبوونه ياساييهكانييهتی. گشت كارمه‌نده

په‌يوه‌نديداره‌كان چهپكهيهك قه‌ره‌بوويان پێشكه‌ش دەکرێت که پێكھاتووە له دوو مووچه بۆ ھه‌ر ساڵێك کارکردن

(خزمه‌ت) له کۆمپانيادا. به له چاووگرتنی ئاستی مووچه‌ی ئێستا و سالانی خزمه‌تکردن له کۆمپانيا، وە کۆی

ئه‌م قرەبووە بڕێکی گه‌ورە دەردەچێت.

٢٠١٧ ئه‌وا کۆمپانيا چه‌پکه‌ی -١٢- وە ئه‌گه‌ر ھاتوو کارمه‌ندان نه‌يانتوانی ھه‌لی کار بدۆزنه‌وە تا به‌رواری ٣١ 

 

قه‌رەبووی دووھهميان پێشکه‌ش دەکات، که بريتيه له بڕی يه‌ك مووچه بۆ ھه‌موو ساڵێك خزمه‌ت له کۆمپانيا.

سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، تا رادهيهك دڵنيايی ھه‌يه كه كارگه‌ی تاسلوجه به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له ژێر 

 

کارگێڕييهکيتردا. وە بۆی ھه‌يه زۆرينه‌ی كارمهندەکان به‌ردەوام بن له کارکردن له کارگاکهدا.

 

به‌ڕێزه‌وه ئاگاداری ھه‌موو لايه‌ك بكرێت