لافارج-عێراق بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکانی بەرنامەیەکی نوێی مۆبایلی هێنایه كایه‌وه
له ئێستادا كڕیاره‌كانی لافارج عێراق ده‌توانن به ئاسانی داواكارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن و به‌دوا داچوونیان بۆ بكه‌ن له ڕێی به‌رنامەیەکی تایبەت له مۆبایله‌كانیاندا لافارج عێراق، ئه‌ندام له گروپی لافارج هۆڵسیم، هه‌میشه كار ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كانی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆ عێراق كه له ئێستادا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان به پێوه‌ره ته‌كنیكییه جیهانییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌كات.
پرۆگرامی "كڕیار یه‌كه‌مینه" پرۆگرامێكی سه‌رتاسه‌رییه له سه‌ر ئاستی ووڵاتدا كه له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئامانجی ئه‌نجامدانی زیاتر له 20 پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانه له چوارچێوه‌ی كۆمپانیاكه‌دا له پێناوئەنجامدانی زۆرترین خزمەتگوزاری بە كڕیاره‌كان. سه‌ركه‌وتنی پرۆگرامه‌كه له لایه‌ن ئیداره‌ی گروپه‌كه‌وه پێزانینی بۆ كرا، و هه‌روه‌ها پرۆگرامی كڕیار یه‌كه‌مینه وه‌ك "باشترین پرۆگرامی گواستنه‌وه‌ی بازرگانی" له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا خه‌ڵاتكرا.
به‌ڕێوه‌بردنی زنجیره‌ی بۆهێنان، یان به شێوه‌یه‌كی تر: دڵنیابوون له‌وه‌ی گشت داواكارییه‌كان له كاتی خۆی و به‌شێوازی خوازیار ته‌سلیم به كڕیاره‌كان ده‌كرێت، به‌شێكی گرنگه له پرۆگرامی لافارج - عێراق "كڕیار یه‌كه‌مینه". یه‌كێك له‌و ده‌ستپێشخه‌رییانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیمی زنجیره‌ی بۆهێنانی لافارج عێراقه‌وه هێنراوه‌ته‌وه كایه له‌م باره‌یه‌وه بریتییه له به‌رنامەیەکی مۆبایل به ناوی "لافارج 4545". ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه پاش ژماره‌ی په‌یوه‌ندیكردن به خزمه‌تگوزاری كڕیاره‌كان له عێراق (0771 345 45 45) دێت، كه خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه‌ی بێهاوتایه كۆمپانیای لافارج-عێراق له چه‌ند ساڵی رابوردوودا ده‌ستپێشخه‌ری بۆ كردبوو. ئارام غه‌ریب، لێپرسراوی خزمه‌تگوزاری كڕیاره‌كان له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "ژماره‌ی په‌یوه‌ندیكردن به خزمه‌تگوزاری كڕیاره‌كان خزمه‌تگوزارییه‌كی ناسراوه و جێی باوه‌ڕه له لایه‌ن كڕیاره‌كانمانه‌وه، و له سه‌ر گشت كیسه‌كانی به‌رهه‌مه‌كانمان چاپكراوه و له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ كڕیاره‌كانماندا به‌كاردێت و ئه‌م به‌كارهێنانه نوێیه په‌ره‌پێدانێكی ڕوونه بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بێهاوتایه".
به‌ڕێز رۆژگار به‌رزان، به‌ڕیوه‌به‌ری زنجیره‌ی دابینکردن له لافارج عێراق وه‌ڵامی هه‌ندێك له پرسیاره‌كانی دایه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بێهاوتایه:
بۆچی به‌ڕێوه‌بردنی زنجیره‌ی دابینکردن له لافارج- عێراق په‌ره‌ی به‌م جۆره به‌كارهێنانه‌ی هێنا، و چۆن كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر كارایی كاره‌كانتان له زنجیره‌ی بۆهێنان؟
ده‌ستپێشخه‌ری به‌كارهێنانی لافارج 4545 درێژه‌ی خزمه‌تگوزاری كڕیاره‌كانی ئێستایه له لافارج-عێراق. ئامانجمان له‌م پرۆژه‌یه په‌ره‌پێدانی ئه‌و به‌كارهێنانانه‌یه كه پشت به سیستمی IOS و ئه‌ندرۆید ده‌به‌ستێت كه ئاسانكاری بۆ كڕیاره‌كان پێشكه‌ش ده‌كات بۆ گه‌یشتنیان به هه‌ژماره‌كانیان له ڕێی به‌كارهێنانی مۆبایله‌كانیانه‌وه به درێژایی 24 كاژمێر له هه‌فته‌دا.
مه‌به‌ست له په‌ره‌پێدانی ئه‌م به‌كارهێنانه ئه‌وه‌یه "كه به ته‌نها یه‌ك كلیك بگه‌ینه خزمه‌تگوزاری كڕیاره‌كان و دڵنیابوون له به‌رده‌ستبوونی خزمه‌تگوزارییه‌كی ته‌واو به درێژایی 24 كاژمێر له هه‌فته‌دا له باره‌ی داواكاری و قه‌رز و ده‌رخسته‌ی ئه‌لیكترۆنی و به‌ڕێوه‌بردنی گله‌یی و داوكارییه‌كاندا، وه‌ك پردێك كه ڕاسته‌وخۆ ده‌مانگه‌یه‌نێت به كڕیاره‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ كڕیاره‌كان و به‌ڕیوه‌بردنی هه‌ژماره‌كان".
هه‌روه‌ها ئه‌م به‌كارهێنانه وه‌ك نیشانه‌یه‌كی ئاماژه‌ده‌ره بۆ گواستنه‌وه‌ی بازرگانیمان و لافارج-عێراق هه‌نگاوی زیاتر به‌ره‌و كڕیار و به‌كارهێنه‌ره كۆتاییه‌كان ڕاده‌كێشێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌م به‌كارهێنانه ره‌زامه‌ندی كڕیاره‌كانی لافارج-عێراق بۆ ئاستێكی تر به‌رز ده‌كاته‌وه له گه‌ڵ ئاستێكی خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وام و باوه‌ڕپێكراو كه كاتژمێره‌كانی قه‌ڵه‌باڵغی و سه‌رقاڵبوونی زۆریش ده‌گرێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ره‌زامه‌ندی كڕیاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار له سه‌ر تیمی خزمه‌تگوزاری كڕیاره‌كان.
سوودی ئه‌م به‌كارهێنانه چی ده‌بێت بۆ كڕیاره‌كان، بۆچی ده‌بێت به‌كاریبهێنن؟
كڕیاره‌كان و نوێنه‌ری كڕیاره‌كان و فرۆشیاران به تاك سوود له‌م خزمه‌تگوزارییه به‌رده‌وامه ده‌بینن و چێژ له چه‌ندین خزمه‌تگوزاری دیكه‌ش وه‌رده‌گرن وه‌ك زانینی باری مێژوویی داواكارییه‌كان و شوێنی بارهه‌ڵگره‌كان له ڕێی ئامێرێك كه زۆر ئاسانه بۆ به‌كارهێنان. .
چۆڤان عوسمان - به‌ڕیوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان له لافارج عێراق - به‌ڕیوه‌به‌ری پرۆژه‌ی به‌كارهێنانی لافارج 45-45:
به‌كارهێنانی لافارج 45-45 ده‌رئه‌نجامی دڵسۆزی و ماندوبوونی تیمێكی كارای ئاست به‌رزه كه به‌هۆی هاریكاریكردنی نێوان ئه‌ركه جیاوازه‌كانی زنجیره‌ی بۆهێنان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان و فرۆشتن و بازاڕگیری و تیمی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هه‌رێمی هاتۆته كایه‌وه. ئه‌م به‌كارهێنانه به چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا و كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی تیمی پرۆژه‌كه و چه‌ندین وه‌رشه‌ی كار و پێشنیار له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بازرگانی و لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی كڕیار یه‌كه‌مینه ده‌ستیپێكرد ئه‌ویش پاش چه‌ندین تاقیكردنه‌وه له گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی هه‌ڵبژێردراودا كه له ڕێیانه‌وه توانیمان ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئێستای پرۆژه‌ی به‌كارهێنانی لافارج 4545 ته‌واو بكه‌ین و بیهێنینه كایه‌وه.
په‌ره‌پێدانی ئه‌م به‌كارهێنانه ره‌نگانه‌وه‌ی به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بازرگانی گروپی لافارج هۆڵسیمه (ACE) كه توانای لافارج - عێراق به‌رجه‌سته ده‌كات كه ئه‌ویش هاریكاریكردن وهه‌ڵمه‌ت و به‌رپرسیارێتی به‌شه‌كان پیشان ده‌دات له هێنانه كایه‌ی ئه‌م به‌كارهێنانه بێهاوتایه.
ره‌شید بن یخلف، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای لافارج عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌م به‌كارهێنانه پێشكه‌وتنێكی گرنگی راسته‌قینه‌یه له په‌یڕه‌وی بازرگانی لافارج - عێراقدا". طارق صحناوی، به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی خۆماڵی ده‌ڵێت:"ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه له گه‌شتی گواستنه‌وه‌ی بازرگانیماندا". جۆرج الیاس، به‌ڕیوه‌به‌ری بازرگانی خۆماڵی هه‌ردوو تێڕوانینه‌كه دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "له ئێستادا ئێمه یه‌ك هه‌نگاو نزیكترین له كڕیاره‌كانمان".
كڕیاره‌كان چی ده‌ڵێن؟
مه‌ند باسم له پارێزگای به‌سره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م به‌كارهێنانه كاتمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ده‌توانین له ڕێیه‌وه پێداچوون بۆ باڵانسه‌كانمان بكه‌ین و داواكاری نوێ به‌رز بكه‌ینه‌وه هه‌ركاتێك پێویستی كرد ته‌نانه‌ت له كاتژمێره دره‌نگه‌كانی شه‌ویشدا. به‌م شێوه‌یه ئه‌م به‌كارهێنانه ژیانی بازرگانیمان ئاسان تر ده‌كات"
سه‌ردار صالح له پارێزگای واسط ه‌وه ده‌ڵێت: " ئه‌م به‌كارهێنانه كاریگه‌ری باشی هه‌یه له لایه‌نی تێچوونه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی پێویست ناكات په‌یوه‌ندی ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵكو ده‌توانین پێداچوون بكه‌ین بۆ زانیارییه‌كانمان له ڕێی ئه‌م به‌كارهێنانه‌وه. هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌م به‌كارهێنانه یارمه‌تیم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر كۆنتڕۆڵی كاره‌كه‌م بكه‌م"
صلاح هه‌ركی له پارێزگای دهۆكه‌وه ده‌ڵێت: "خزمه‌تگوزاری لافارج ته‌نها له كاژێر 8:00 به‌یانی تا وه‌كو 8:00 ئێواره به‌رده‌سته، به‌ڵام ئه‌م به‌كارهێنانه به درێژایی 24 كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌كدا به‌رده‌سته، كه كاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه بۆ چاودێریكردنی باڵانس و قه‌رز و ئه‌و بڕانه‌ی كه داوای ده‌كه‌ین"
ستار ساجد له پارێزگای بابل ده‌ڵێت: "ئه‌م به‌كارهێنانه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه پێویستمانه بۆ كاره‌كانمان. راستی ئه‌وه‌ی كه ده‌توانم چاودێری باڵانس و قه‌رز بكه‌م و ناڕه‌زایی بۆ لێپێچینه‌وه و پێشنیاركردن پێشكه‌ش بكه‌م له هه‌ر كاتێك بمه‌وێت باشترین شتن له‌م به‌كارهێنانه‌دا" |
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() |