کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردن بۆ پێشبڕکێی خەڵاتەکانی لافارج هۆڵسیمی نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانی بەردەوام

ڕاگەیاندنی ڕۆژنامەنووسی 

زيوريخ، سويسرا - 10 حوزەيران 2019

 

کردنەوەی دەرگای پێشکەشکردن بۆ پێشبڕکێی خەڵاتەکانی لافارج هۆڵسیمی نێودەوڵەتی بۆ بنیاتنانی بەردەوام

 

بانگهێش بۆ پرۆژەی بنیاتنانی نموونەیی و بیرۆکەکانی دیزاینی ئایدیاڵی

 

پێشبڕکێی خەڵاتەکانی لافارج هۆڵسیم بەدوای پرۆژەی پێشەنگی پیشەگەران و بیرۆکەی بوێرانەی نەوەی داهاتوودا دەگەڕێت کە چارەسەرە بەردەوامەکانی بنیاتنان و بیناسازیی نایاب پێکەوە کۆدەکاتەوە. دەرگای ناونووسین بۆ خولی شەشەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی کراوەتەوە هەر لە ئێستاوە هەتا 25 ی شوباتی 2020. خەڵاتە داراییەکە بریتییە لە دوو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و تیایدا پرۆژە بەرچاوەکان و بیرۆکەکانی بیناسازی و ئەندازیاری و پلاندانانی شارستانی و کەرەسەکان و تێکنۆلۆژیای بنیاتنان و بوارە پەیوەندیدارەکانی تر دیاری دەکرێن.    

 

پۆلی سەرەکی پێشکەشکردنی پێشبڕکێی لافارج هۆڵسیم پێکدێت لە پرۆژەکانی بنیاتنانی بەردەوام لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دیزاین لەگەڵ هەبوونی ئەگەری زۆری جێبەجێکردنیدا. نابێت پرۆسەی بنیاتنان و بیناکردن پێش بەرواری ١/١/٢٠١٩ جێبەجێ کرابێت. پێشبڕکێکانی پۆلی نەوەی داهاتوو تایبەتە بە بیرۆکەی ئایدیاڵی دیزاین و بیرۆکەی ئازایانە لە قۆناغێکی سەرەتایی دیزایندا، بە ستۆدیۆی دیزاین و کاری توێژینەوەوە. بۆ بەشداریکردن لەم پۆلەدا پێویستە تەمەنی داهێنەر لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت. فێرخوازان و گەنجانی پیشەگەر پێشوازییان لێدەکرێت بۆ بەشداربوونیان لە پۆلی پێشبڕکێی خەڵاتە سەرەکیەکان کە گەیشتۆتە قۆناغێکی پێشکەوتووی دیزاین.

 

دەستەی هەڵسەنگاندنی پسپۆڕ لە پێنج ناوچەی جوگرافی جیهاندا داواکاریەکان هەڵدەسەنگێنن بە بەکارهێنانی "بابەتی ئامانجە گشتگیرەکان" بۆ دامەزراوەی لافارج هۆڵسیم تایبەت بە بنیاتنانی بەردەوامی. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن چەند ڕەگەزێک دەگرێتەوە لەوانەش داهێنان و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا، پێوەرە ڕەوشتیەکان و تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی، سەرچاوە و ئەدای ژینگەیی، کەڵکی ئابووری و گونجاندن، وە کاریگەریی هەڵبەستن و جوانی. پێشبڕکێکە برەو دەدات بە بیرکردنەوەی بازنەیی و کەمکردنەوەی دەردانەکانی گازی دووم ئۆکسیدی کاربۆن لە سەرجەم بوارەکاندا. هەڵسەنگاندنەکە ئەو بیرۆکانە دیاری دەکات کە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرەنگاریە جیهانیەکانی ئێستا لەپێناو زیادکردنی شارستانی بوون و چاککردنی جۆری ژیان.        

 

بەشداریەکان لە پێشبڕکێکەدا بێبەرامبەرە و پێویستە زانیاریەکان بە زمانی ئینگلیزی بن بە بەکارهێنانی فۆرمی پێشبڕکێ لەسەر ئینتەرنێت بۆ پێشکەشکردنی زانیاریەکانی تایبەت بە پێشکەشکەری نووسینەکان و پوختەیەکی پرۆژەکە و ووردەکاریە هونەریەکان و لەگەڵ وێنەی پرۆژەکە وە/یان وێنەی ڕوونکەرەوە. ڕێبەرێکی "هەنگاو بە هەنگاو" بە چڕی پرۆسەکە ڕووندەکاتەوە و چۆنێتی تۆمارکردن و چوونە ناوەوە پیشان دەدات لەسەر لینکی www.lafargeholcim-awards.org.     

 

 

 

 

 

لە ساڵی ٢٠٠٣ وە دامەزراوەی لافارج هۆڵسیم بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی بنیاتنانی بەردەوام لەڕێی پێشبڕکێکانیەوە، کە گرنگترین پێشبڕکێی دیزاینی بەردەوامە لە جیهاندا. ئەم پێشبڕکێیە دەسپێشخەریەکی لافارج هۆڵسیمە، کۆمپانیای پێشەنگی جیهانی لە کەرەستە و کاری بیناکردندا.     

 

 

 

کۆمپانیای لافارج هۆڵسیم تیشک دەخاتە سەر بەشداریکردنی هەر پرۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی پێویستیە پێکەوەییەکان و پاشانیش گۆڕینی بۆ ویستێکی بە کۆمەڵ.

ئەلیخاندرۆ ئاراڤینا، ئەندازیاری تەلارسازی هاوبەش، کۆمپانیای ئێلیمێنتاڵ، چیلی

لینکی داگرتنی وێنەی کوالیتی بەرز High-resolution image download link

pic 1

 

"خەڵات و پاداشتەکانی لافارج هۆڵسیم بڕوا و ناسراوی دەدات بە دیزاینەری پرۆژەکان و خەڵک متمانەیان پێدەکەن و ئەمەش یارمەتییان دەدات بۆ بنیاتنانی گوڕو تەوژمی کار.

بريندا سومايا، سەرۆکی ئەندازیارانی تەلارسازی، سومايا و كالابا بۆ ڕاوێژکاری ، هندستان.

داگرتنی وێنەی کوالیتی بەرز High-resolution image download link

 

pic 2

 

" خەڵات و پاداشتەکانی لافارج هۆڵسیم دەرفەت دەدات بۆ پرسیارکردنی پرسیاری گونجاو لەسەر کاری بنیاتنان لە داهاتوودا – وە بۆ بەشداریپێکردنی جەماوەری جیهانی لە وەڵامدانەوەیدا."

مارلين ئەندەرسن، پرۆفیسۆر لە تەکنیکەکانی بنیاتنانی بەردەوام، پەیمانگای تێکنۆلۆژی فێدراڵی سویسری EPFL، لۆزان.

لینکی داگرتنی وێنەی کوالیتی بەرز High-resolution image download link

pic 3

 

 

 

لینکی بەسوود

  • لینکی فۆرمی پێشکەشکردن لە پێشبڕكێکە:   www.lafargeholcim-awards.org/enter
  • داگرتنی ڕێبەری هەنگاو بە هەنگاو بۆ چۆنێتی تۆمارکردنی پرۆژەیەک:

www.lafargeholcim-awards.org/guide

  • پرسیارە پەیوەستەکان بە پێشبڕكیی خەڵاتەکان: helpdesk@lafargeholcim-awards.org
  • زانیاری وورد لەسەر "بابەتە بنەڕەتیەکان" بۆ بنیاتنانی بەردەوام": www.lafargeholcim-awards.org/target  
  • گەڕانی زیاتر لە 250 پرۆژی پێشوو کە خەڵاتی لافارج هۆڵسیمیان بەدەستهێناوە لە:

www.lafargeholcim-foundation.org/projects

 

بۆ پەیوەندیکردنی ڕۆژنامەیی

دامەزراوەی لافارج هۆڵسیم بۆ بنیاتنانی بەردەوام

تەلەفۆن: 41 58 858 82 92  - infoinfo@lafargeholcim-foundation.org
www.lafargeholcim-foundation.org