لافارج هۆڵسیم هه‌ڵویستی له باره‌ی خستنی لافارج- سوریا له ژێر لێپێچینه‌وه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌مڕۆ له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی كه‌یسی تایبه‌ت به ئیشپێكردنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی (الجلابیه) ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن كۆمپانیای چیمه‌نتۆی لافارجی سوریا له ساڵانی 2011 تاكو2014 ده‌برا به‌ڕێوه، بڕیاریاندا كۆمپانیای لافارج-سوریا بخه‌نه ژێر لێپێچینه‌وه‌وه.
ئه‌و تۆمه‌ته یاساییانه‌ی كه دژی پێشێلكارییه كه‌سییه‌كان به‌رز كراونه‌ته‌وه كه له چالاكییه‌كانی پێشووی كۆمپانیای لافارجی سوریا روویانداوه به سه‌ر لقی لافارجی سوریادا شكاوه‌ته‌وه. بێگوێدانه ڕاستی و دروستی ئه‌و تۆمه‌تانه، شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو كه لافارجی سوریا بخرێته ژێر لێپێچینه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین لێپرسراوی پێشووی ئه‌و كۆمپانیایه پێشتر له ژێر لێپێچینه‌وه‌ی دادوه‌ریدا بوون.
سه‌ره‌ڕای دانپیانان به‌وه‌ی كه سیستمی سه‌رپه‌رشتیكردنی لقه‌كه‌ی له سوریادا ڕێی به كۆمپانیاكه نه ده‌دا بۆ دیاریكردنی پێشێلكارییه‌كان له سه‌ر ئاستی ئه‌م لقه‌ی كه ده‌رئه‌نجامی پێشێلكارییه‌كی بێ وێنه‌ی یاسا و ڕێسا ناوخۆییه‌كانی پابه‌ندبوونی لێكه‌وته‌وه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی بچووكی كارمه‌ندانه‌وه كه گروپه‌كه‌یان به جێهێشتووه، لافارج-سوریا هانا ده‌بات له دژی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی نا دادپه‌روه‌رانه خراونه‌ته پاڵ لێپرسراوێتی لافارجی سوریایدا.
به‌ڕێز بیت هێس، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی لافارج هۆڵسیم، كه كۆمپانیای دایكی لافارج- سوریایه ووتی: "به ڕاستی به داخین بۆ ئه‌وه‌ی ڕوویدا له لقی سوریای كۆمپانیاكه‌دا و پاش زانینمان به كێشه‌كه هه‌ڵساین به گرتنه به‌ری ڕی و شوێنی به په‌له و توند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. له ئێستادا هیچ كارمه‌ندێك كه له ژێر لێپێچینه‌وه‌دایه له كۆمپانیاكه‌ماندا كار ناكات".
بیت هێس هه‌روه‌ها ووتی: "لافارج هۆڵسیم له ساڵی 2015 دا دروست بووه له ئه‌نجامی پێكهاتنی دوو پاڵه‌وان كه جێی شانازین و هه‌ردووكیان خاوه‌ن نه‌ریتێكن كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 100 ساڵ. پێش پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌كه گروپی لافارج پرۆگرامێكی پابه‌ندبوونی گشتی هه‌بوو به‌ڵام پێشێلكرا. ئێمه له یه‌كگرتنه‌كه‌وه پرۆگرامی پابه‌ندبوون و كلتورمان به‌هێزتر كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له‌وه‌ی كه هه‌ڵه‌ی له‌م جۆره دووباره نابێته‌وه. بڕوام وایه كه كلتوری پابه‌ندبوونمان به‌هێزه و پێشێلكارییه كه‌سییه‌كان به هه‌وڵ و كۆششی گروپه‌كه و كارمه‌نده دڵسۆزه‌كانمان ده‌به‌زێنین".
كاتێك كه لافارج هۆڵسیم به روودانی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی سوریای زانی، له ساڵی 2016 ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی گروپه‌كه فه‌رمانی دا به ئه‌نجامدانی لێپێچینه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن ڕاوێژكاری یاسایی ده‌ره‌كی بێلایه‌نه‌وه كه شاره‌زاییان له لێپێچینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه ئاڵۆزه‌كاندا هه‌یه ئه‌نجامدرا. ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كان له مانگی نیسانی 2017 دا ڕاگه‌یه‌نرا كه تیایدا ئه‌وه ئاشكرا كرا كه كۆمپانیا خۆماڵییه‌كه پاره‌ی به لایه‌نی سێیه‌م داوه بۆ رێكه‌وتن له گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی چه‌كدار كه لایه‌نی قه‌ده‌غه‌كراوی تێدایه.
ئه‌م ڕاپۆرته‌و زیاتر له 260،000 به‌ڵگه‌نامه كه بۆ لێپێچینه‌وه‌كه كۆكرابوونه‌وه ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڕه‌نسا كران كه گرنگن بۆ كه‌یسه‌كه. كۆمپانیاكه له چه‌ندین بۆنه‌دا و هه‌ر وه‌ك ئه‌مڕۆش له به‌رده‌م دادوه‌رانی لێپێچینه‌وه‌دا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه پێشێلكاری كه‌سی كه جێی قبوڵ نییه له سوریادا ڕوویداوه هه‌تاكو چۆڵكردنی شوێنه‌كه له مانگی ئه‌یلولی 2014 دا كه ئه‌مه‌ش شتێكه زۆر به داخه بۆ ڕوودانی. كۆمپانیاكه به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی ته‌واو له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی یاسایی له‌م كه‌یسه‌دا.