-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگ له بوری میچی بازرگانی و چاره‌سه‌ره‌كانی ڕووبۆشی بینا بۆ به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندنی.
-
نیشانه‌یه‌كی دیاره له گواستنه‌وه‌ی لافارج هۆڵسیم بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كۆمپانیایه‌كی جیهانی پێشه‌نگ له بواری كه‌ره‌سته‌و چاره‌سه‌ره‌كانی بیناسازی داهێنه‌ر و به‌رده‌وام.
-
به‌هێزكردنی گه‌وره‌ترین بازاڕه‌كانی لافارج هۆڵسیم له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به فرۆشتنی ساڵانه كه 6 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی تێپه‌ڕ ده‌كات.
-
پلان بۆ فراوانبوون له ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لاتین بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كۆمپانیای جیهانی پێشه‌نگ له بواری سیستمه‌كانی میچی ته‌خت.
-
مه‌به‌ست له فرۆشتنه‌كه به‌تواناكردنی بریدجستۆنه بۆ به‌هێزكردنی وه‌به‌رهێنان له بزنسی تایه و بزنسی چاره‌سه‌ری گواستنه‌وه كه به خێرایی گه‌شه ده‌كات.
لافارج هۆڵسیم گرێبه‌ستێكی واژووكرد بۆ دهستبهسهرگرتن به سه‌ر فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی (FSBP)، كۆمپانیای پێشه‌نگ بۆ چاره‌سه‌ره‌كانی میچی بازرگانی و ڕووپۆشی بینا كه باره‌گای سه‌ره‌كی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه كه پوخته‌ی فرۆشتنی له ساڵی 2020 دا 1.8 ملیار دۆلاری ئه‌مریكییه و قازانجی پێش سوود و باج و به‌كارهێنان و دانه‌وه‌ی قه‌رزی 270 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه. ئه‌م دهستبهسهرگرتنه نیشانه‌یه‌كی دیاره بۆ گواستنه‌وه‌ی لافارج هۆڵسیم بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كۆمپانیای جیهانی پێشه‌نگ له چاره‌سه‌ری بیناسازی داهێنه‌ر و به‌رده‌وام.
به‌های ئه‌م ڕێكه‌وتنه به 3.4 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نه ده‌كرێت كه به كاش و به قه‌رز ده‌درێت له گه‌ڵ پاراستنی پوخته‌ی قه‌رز به كه‌متر له دوو هێنده. پێشبینی ده‌كرێت ساڵانه 110 ملیۆن دۆلار ئه‌نجامی ئه‌م ڕێكه‌وتنه بێت له سه‌ر بنه‌مای تێكڕای ئیشپێكردن له ماوه‌ی دوو ساڵی داخستندا كه پێشبینی ده‌كرێت له چاره‌كی دووه‌می ئه‌م ساڵدا بێت. ئه‌م موڵكایهتیكردنه ڕۆڵی ده‌بێت له قازانجی پشكی كه‌ڵه‌كه‌بوو له ساڵی یه‌كه‌مه‌وه.
یان ینیش، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری لافارج هۆڵسیم ده‌ڵێت: "من به په‌رۆشم بۆ هاتنه ناو بواری بزنسی میچی سه‌رنجڕاكێش. له گه‌ڵ فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی گه‌وره‌ترین بازاڕه‌كانمان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌هێز ده‌كه‌ین وله هه‌مان كاتدا سه‌كۆیه‌كی جیهانی گه‌شه‌سه‌ندن و داهێنانی بۆ كۆمپانیاكه دروست ده‌كه‌ین. ڕووداوی ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێكی ستراتیجییه له گهشتهكمان بۆ ئه‌وه‌ی ببینه كۆمپانیای جیهانی پێشه‌نگ له چاره‌سه‌ره داهێنه‌ر و به‌رده‌وامه‌كانی بیناسازی بۆ بیناكردنی جیهانێك كه له پێناو خه‌ڵك و هه‌ساره‌كه‌دا كار ده‌كات. پێزانینی به‌رزم هه‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تی ئاست به‌رز و شاره‌زایی تیمی فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی و ده‌ڕوانمه ئه‌وه‌ی به‌خێرهاتنیان لێ بكه‌م له خێزانی لافارج هۆڵسیم".
پاوڵۆ فیراری، سه‌رۆك و سه‌رۆكی جێبه‌جێكار و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری چالاكییه‌كان له بریدجستۆن ئهمهریكاس ده‌ڵێ: "ئه‌م ڕێكه‌وتنه هه‌لی گه‌شه‌سه‌ندنی نوێ بۆ كۆمپانیای فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی ده‌ڕه‌خسێنێت وهه‌روه‌ها بوار ده‌به‌خشێت به بریدجستۆن بۆ ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌كانی بۆ زیادكردنی وبه‌رهێنان له بزنسی كۆمپانیا له تایه و بزنسی چاره‌سه‌ری گواستنه‌وه كه به خێرایی گه‌شه ده‌كات. وه‌ك بردجستۆن، لافارج هۆڵسیم كۆمپانیایه‌كی جیهانییه كه ناوه‌ندێكی دارایی به‌هێز و كلتورێكی گه‌شه‌سه‌ندووی هه‌یه. ئێمه ده‌زانین كه زۆر بایه‌خ به كارمه‌ندان و كڕیاره‌كانمان ده‌ده‌ن له فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی وهه‌روه‌ها دڵنیایی ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه كاره‌كان بۆ چه‌ند ساڵێكی داهاتوو گه‌شه و سه‌ركه‌وتن به خۆیانه‌وه ده‌بینن".
تايلۆر كۆڵ، سه‌رۆكی فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی ده‌ڵێت: " ئه‌مڕۆ ئه‌و ساته‌یه كه تیمی فایه‌رستۆن چاوه‌ڕوانی ده‌كرد و ده‌ڕوانینه ئه‌وه‌ی ببینه به‌شێك له كۆمپانیای جیهانی پێشه‌نگ له بواری كه‌ره‌سته‌و چاره‌سه‌ره‌كانی بیناسازی. پێكه‌وه ئێمه له پێگه‌یه‌كی نایابداین بۆ خێڕاكردنی گه‌شه‌سه‌ندنمان له ڕێی ئاوێته‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو و وشاره‌زایی پراكتیكی كۆمپانیای فایه‌رستۆن له گه‌ڵ ئاست و ڕه‌هه‌ندی جیهانی لافارج هۆڵسیم.
كۆمپانیای فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی (FSBP) له ساڵی 1980 دا دامه‌رزراوه ویه‌كه‌یه‌كی بزنسی بریدجستون ئهمهریكاسه و به‌شێكه له كۆمپانیای بریدجستۆن كۆرپۆرهیشن -باره‌گاكه‌ی له تۆكیۆیه، كه كۆمپانیایه‌كی جیهانی پێشه‌نگه تایه‌ی و چاره‌سه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كات كه به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها بۆ كڕیاره‌كان دروست ده‌كات. ده‌ستبه‌سه‌راگرتن به سه‌ر فایه‌رستۆن ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی زیاتری بازاڕه‌كانی لافارج هۆڵسیم له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه پرۆفایلێكی نوێ بۆ لافارج هۆڵسیم گه‌شه پێده‌هێنێت كه تێكڕای فرۆشتنی ساڵانه‌ی ده‌گاته 6 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی. به پشتبه‌ستن به گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌ندامی به‌هێزی فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی، لافارج هۆڵسیم پێشبینی خێڕاكرنی سه‌ركردایه‌تی خۆی ده‌كات له ڕێی هه‌لی فرۆشتنی دوولایه‌نه و پرۆسه سهربارهكانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن. هه‌روه‌ها ئامانجی لافارج هۆڵسیم ئه‌وه‌یه كه به خێرایی بزنسهكانی جیهانگیر بكات و سوود وه‌ربگرێت له پێگه‌ی له هه‌ردوو كشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مریكای لاتیندا.
خواسته‌كانی باژێڕسازی گه‌شه‌سه‌ندنی بازاڕی میچی ته‌خت خێرا ده‌كات كه له ئێستادا به به‌های 50 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نه ده‌كرێت له سه‌ر ئاستی جیهانیدا. لافارج هۆڵسیم له میانه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌م كاره نوێ سه‌رنجڕاكێشه گهشهسهندێك پێشكه‌ش ده‌كات له سه‌روو پێشبینی بازاڕ به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆجیا داهێنه‌ره‌كان و بڕانده بازرگانییه‌كان. هه‌روه‌ها سوود له پێگه‌ی فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی وه‌رده‌گرێت له كه‌رتی چاككردن و نوێكردنه‌وه‌ی گه‌شه سه‌ندوو كه له ئه‌مڕۆدا زۆربه‌ی فرۆشتنه‌كانی پێكده‌هێنێت.
له گه‌ڵ له ده‌ستدانی نزیكه‌ی 60% له وزه له بیناكاندا له ڕێی میچه‌كان، فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا له ڕێی ته‌كنه‌لۆجیا پیشه‌سازییه پێشه‌نگه‌كه‌ی كه كه سیستمی سه‌ربانی فێنك و جیاكه‌ره‌وه و دژه ئاو له خۆ ده‌گرێت. جگه له‌وه‌ش میچه سه‌وزه‌كانی ڕۆڵی ده‌بێت له زیابوونی به‌رده‌وامی ژینگه باژاڕسازییهكان. ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیایانه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری چاره‌سه‌ره‌كانی لافارج هۆڵسیم له كۆنكرێتی ECOPact ی هاوڕێی ژینگه تاكو گروپی EcoLabel كه پابه‌ندبوونی كۆمپانیا به دروستكردنی جیهانێكی بێ كاربۆن خێرا ده‌كات. له گه‌ڵ ئه‌م دهستبهسهراگرتنهدا لافارج هۆڵسیم 15 ده‌زگای پیشه‌سازی و 1800 خاڵی دابه‌شكردن و 3 تاقیگه‌ی توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان بۆ تۆڕه‌كه‌ی زیاد ده‌كات. باره‌گای فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی به‌رده‌وام ده‌بێت له پاش فرۆشتنی له ناشفیل له ویلایه‌تی تێنیسی و گشت كارمه‌ندانی فایه‌رستۆن كه 1900 كارمه‌ندن ده‌گوازرێنه‌وه بۆ لافارج هۆڵسیم.
زانياری سه‌ربار
پێشخستن
نمایشێكی پێشخستن بۆ پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له گه‌ڵ ورده‌كاری زیاتر له سه‌ر پێگه‌مان له سه‌ر ئه‌نته‌رنێت به‌رده‌سته: www.lafargeholcim.com
كۆنفرانسی شیكاری و ڕۆژنامه‌وانی
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7ی كانونی دووه‌م، كاژێر 8:30ی به‌یانی به كاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا كۆنگره‌یه‌كی شیكاری و ڕۆژنامه‌وانی ساز ده‌كرێت. به‌شداربووان ده‌توانن پێش وه‌خت ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و ورده‌كاری په‌یوه‌ندی تایبه‌تمه‌ندیان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه تایبه‌ته به په‌یوه‌ندیكردن به شێوه‌یه‌كی ئاسان و خێرا.
كلیكی ئێره بكه بۆ تۆماركردنی پێش وه‌خت.
ده‌رباره‌ی لافارج هۆڵسیم
وه‌ك كۆمپانیای جیهانی پێشه‌نگ له بواری چاره‌سه‌ره‌كانی بیناسازیدا، لافارج هۆڵسیم ئه‌و شێوازه دووباره دا ده‌هێنێته‌وه كه جیهان دیگرێته به‌ر بۆ بیناسازی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌وزتر و پێشكه‌وتووتری بكات بۆ هه‌مووان. لافارج هۆڵسیم له هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كۆمپانیایه‌ك كه به‌رزبوونه‌وه‌ی كاربۆن له ژینگه‌دا قه‌ڵاچۆ ده‌كات، چاره‌سه‌ری جیهانی وه‌ك ECOPact پێشكه‌ش ده‌كات كه بوار به بیناسازی بێ كاربون ده‌دات. له گه‌ڵ نموونه‌ی كاری بازنه‌ییدا، كۆمپانیاكه به پێشه‌نگی جیهانی ده‌ناسرێت له بواری سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌ی پاشماوه‌كان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ووزه و كه‌ره‌سته‌ی خاو له ڕێی به‌رهه‌می پێشه‌نگی چیمه‌نتۆی بازنه‌یی Susteno. داهێنان و بهژمارهكردن له ناخی ستراتیجیای كۆمپانیاكه‌یه له ڕێی ته‌رخانكردنی زیاتر له نیو پرۆژه‌كانی توێژینه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان بۆ چاره‌سه‌ری سه‌وزتر. كارمه‌ندانی لافارج هۆڵسیم كه ژماره‌یان 70000 كارمه‌نده پابه‌ندن به په‌ره‌پێدانی جۆرێتی ژیان له زیاتر له 70 بازاڕی جیهانی له هه‌ر چوار كه‌رته‌كانی كار: چیمه‌نتۆ و كۆنكرێتی ئاماده‌كراو و چه‌و ولم و چاره‌سه‌ر و به‌رهه‌مه‌كان.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ماڵپه‌رمان بكه‌ن: www.lafargeholcim.com
ده‌رباره‌ی بریدجستۆن ئهمهریكاس
كۆمپانیای بریدجستۆن ئهمهریكاس Bridgestone Americas كه باره‌گاكه‌ی له ناشفیله له ویلایه‌تی تێنیسی، پاشكۆی كۆمپانیای بردیجستۆن كۆرپۆرهیشنه Bridgestone Corporation كه پێشه‌نگی جیهانییه له بواری پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وام وپێشكه‌وتوو . بریدجستۆن ئهمهریكاس هه‌ڵده‌ستێت به گه‌شه‌پێدان و دروستكردن و به‌بازاڕكردنی زنجیره‌یه‌كی هه‌مه جۆر له ئامێری ڕه‌سه‌ن و تایه‌ی جێكهرهوه و چاره‌سه‌ره‌كان كه بایه‌خ به تایه و چاره‌سه‌ری گواستنه‌وه و به‌رهه‌می دیكه ده‌دات كه په‌یوه‌ندی به لاستیكه‌وه هه‌یه وكه به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ها بۆ كڕیاره‌كان پێشكه‌ش ده‌كات. له ژێر ڕۆشنایی پابه‌ندبوونی جیهانی به لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكان "ڕێگه‌مان بۆ خزمه‌ت"، بریدجستۆن خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ دروستكردنی ئایندهی گواستنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و چاككردنی ئه‌و شێوازه‌ی كه خه‌ڵك تیایدا ده‌ژین و ده‌جوڵێن و ده‌گوزه‌رێن.
ده‌رباره‌ی فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی
كۆمپانیای فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی Firestone Building Products Compan, LLC كۆمپانیایه‌كی پێشه‌نگه له بواری دروستكردن و بۆهێنانی چاره‌سه‌ره متمانه پێكراوهكانی میچ و ڕووپۆشی بینا. له ڕێی به هه‌ند وه‌رگرتنی ڕووپۆشی بیناكه به ته‌واوه‌تی، به‌رهه‌مه‌كانی فایه‌رستۆن پێویستی كڕیاره‌كان و پرۆژه تاكه كه‌سییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ره‌كانی میچ و دیوار و ناوپۆش جێبه‌جێ ده‌كات. باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیا ده‌كه‌وێته شاری ناشفیل له ویلایه‌تی تێنیسی و كۆمپانیاكه هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری ته‌كنیكی هه‌ڵكه‌وتوو و تۆڕێكی نێو ده‌وڵه‌تی له به‌ڵێنده‌رانی میچ و دابهشكهران و نوێنه‌رانی فرۆشتنی مه‌یدانی و پاراستنی نائاسایی دڵنیایی پێشكه‌ش ده‌كات. به‌رهه‌مه‌كان سیستمی میچی بازرگانی و جوانكاری میچ و سیستمی میچی سه‌وز و سیستمی ڕۆشنایی ڕۆژ و سیستمی میچی ڕووهكی و پانێڵی كانزایی دیوار و جیاكردنه‌وه‌و دروستكردنی دیواری بۆش و ناوپۆشی حه‌وز و به‌رگی زه‌مینیgeomembranes و بۆیاخی شلی سلیكۆن و ئه‌كریلیك ده‌گرێته‌وه. فایه‌رستۆن بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی كۆمپانیایه‌كی پاشكۆی بریدجستۆن ئهمهریكاسی سنوورداره.
په‌یامی گرنگی حاشا لێ‌كردن و پێشبینیكه‌ر
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه په‌یامی پێشبینیكه‌ری له خۆ ده‌گرێت، ئه‌م په‌یامه پێشبینیكهره به هیچ شێوه‌یه‌ك نا بێته پێشبینی بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كان و یان بۆ هه‌ر پێوه‌رێكی ئه‌دای دیكه، به‌ڵكو خواست و ئامانجه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له دۆخه‌كه‌دا، كه په‌یوه‌ندیداره به پلان و پێشنیار و ڕووداو و به‌رهه‌م و چه‌ره‌سه‌ر و خزمه‌تگوزارییه‌كان و گه‌شه‌پێدانیان و تواناكانیان. هه‌ر چه‌نده لافارج هۆڵسیم پێی وایه كه ئه‌م پێشنیارانه‌ی كه له‌م په‌یامه پێشبینیكهرانهدا هاتووه پشتی به گریمانه‌ی لوژیكییهوه ده‌به‌ستێت له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا، هۆشداری به وهبهرههمهێنهرهكان ده‌دات كه ئه‌م په‌یامانه گه‌رنتی نییه بۆ كرده ئاینده‌ییه‌كان. له‌وانه‌یه ئه‌نجامه ڕاسته‌قینه‌كان به شێوه‌یه‌كی ماددی له گه‌ڵ په‌یامه پێشبینیكهرهكان جیاواز بێت به هۆی ژماره‌یه‌ك له مه‌ترسی و گومانه‌وه كه پێشبینیكردنی زۆربه‌یان ئه‌سته‌مه، و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ده‌ره‌وه‌ی توانای لافارج هۆڵسیمه، بۆ نموونه - به‌ڵام سنووردار نییه- ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه باسی لێكراوه له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی لافارج هۆڵسم كه له ماڵپه‌ڕی لافارج هۆڵسیمدا (www.lafargeholcim.com) به‌رده‌سته و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ ئه‌و گومانانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به بارودۆخی بازاڕ‌و به جێبه‌جێكردنی پلانهكانمانهوه هه‌یه. به‌م پێیه، هۆشدارتان ده‌كه‌ینه‌وه له پشتن به‌ستن به په‌یامه پێشبینیكهرهكانهوه. لافارج هۆڵسیم پابه‌ند نابێت به پێشكه‌شكردنی نوێكردنه‌وه بۆ ئه‌م په‌یامه پێشبینیكهرانه.
ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه زانیاری تایبه‌تی تێدایه به پێی واتای هاتوو له یاسای خراپ به‌كارهێنانی بازاڕ (یه‌كێتی ئه‌وروپا) (ژماره 2014/596).