هەموو شتێک دەربارەى چیمەنتۆ
هەرچەندە چیمەنتۆ یەکێکە لە کەرەستە کۆنەکانى بیناسازى بەڵام پرۆسەى بەرهەمهێنانى بریتیە لە تێکەڵەیەک لە کیمیاى تەقلیدى و ئامێرى تەکنیکى پێشکەوتوو بە مەبەستى دروستکردنى چیمەنتۆ کە بۆ بیناسازى بەکاردەهێنرێت وەک نەخۆشخانە و قوتابخانە لەسەرتاسەرى جیهاندا.
بەدواداچوون بۆ هەر هەنگاوێک لە هەنگاوەکانى پرۆسەى دروستکردنى چیمەنتۆ بکە هەر لە سەرەتاوە کە لە کانى کەرەستە خاوەکانەوە دەستپێدەکات تاوەکو ئەو کاتەى کە بەرهەمە کۆتاییەکە دەدرێتە دەست.
هەنگاوى 1: دەرهێنانى کەرەستە خاوەکان |
|
بەشێوەیەکى گشتیى ئەو کەرەستە خاوانەى کە بۆ بەرهەمهێنانى چیمەنتۆ پێویستن بریتین لە (کاربۆناتى کالیسیۆم ، سلیکا ، سپێتیى بەرد و بەردى ئاسنین) کە لە تاشەبەردى جیرى و تەباشیرى و قوڕ و قوڕى نیشتەنى دەردەهێنرێتء. هەروەها دەتوانرێت ئەو کەرەستانە لە کانەکان دەربهێنرێن لەڕێى دەرهێنان یان تەقینەوەوە. لەم قۆناغەدا چەند کانزایەکى تر دەخرێتە سەر ئەو کەرەستانە بۆ بەدیهێنانى پێکهاتەیەکى کیمیاوى دروست بۆ دروستکردنى چیمەنتۆ. ئەو کانزایانەش دەتوانرێت لەو پاشەڕۆیانە دەستبکەون یان لە بەرهەمە لاوەکییەکانى پیشەسازییەکانى تر وەک سەرەپارچەى کاغەز. لە پاش هاڕین ئەو ژەمە کەرەستە خاوە (هەروەک بەو جۆرە ناودەبرێت) دەبرێت بۆ کارگە بە مەبەستى عەمبارکردنى. |
![]()
|
هەنگاوى 2: هاڕینى کەرەستە خاوەکان و سوتاندن |
|
لەڕێى پرۆسەى هاڕینەوە پاودەرێکى نەرم بەدەست دێت کە بە ژەمى خاو ناودەبرێت و پاشان گەرم دەکرێت و دواتر دەگوێزرێتەوە بۆ فڕن. پرۆسەى مامەڵەکردنى ئەو کەرەستەیە لە فڕندا بە گرنگترین بەش لە پرۆسەى دروستکردن دادەنرێت و لەوێدا ئەو ژەمە خاوە بۆ 1500 پلەى سەدى گەرم دەکرێت کە ئەوەش هاوشێوەى پلەى گەرمى کڵپە گڕکانەکانە. لەو پلە گەرمییە بەرزەدا چەند کاردانەوەیەکى کیمیاوى ڕوودەدات کە دەبێتە هۆى دروستبوونى قێڵە بەردێکى ڕەق کە سلیکاتى هایدرۆلیکى کالیسیۆمى تێدایە. |
غاز ثاني أكسيد الكربون واﻷسمنت لماذا ينتج غاز ثاني أكسيد الكربون عن انتاج اﻷسمنت؟
![]()
الفرن الدوارهو أسطوانة كبيرة طولها 70 م وقطرها 4 م، يُحرق بداخلها الوقود بواسطة حارق مثبت في مركز الفرن عند مخرجه. وتدور هذه الأسطوانة بواسطة محرك كهربائي وترتكز على عجلات بشكل مائل للأسفل "بزاوية انحدار حوالي °3,5" لتسهيل انزلاق المواد داخل الأسطوانة باتجاه مخرجها. ويتكون الكلنكر من أربعة مركبات رئيسة هي في الأصل نتاج تفاعل المواد الخام التي جمعت من المحاجر. يُرمز لهذه المركبات اصطلاحا بالشكل الآتي:
ويرمز حرفC لأكسيد الكالسيوم وحرف S لأكسيد السيليكون وحرف A لأكسيد الألمنيوم وحرف F لأكسيد الحديد. |
هەنگاوى 3: هاڕینى چیمەنتۆ و بارکردنى |
|
ڕێژەیەکى کەم گەچ (3-5 ) دەخرێتە ناو قێڵە بەردە ڕەقەکەوە ئەوەش بە مەبەستى ڕێکخستنى بارودۆخى چیمەنتۆکە پاشان ئەو تێکەڵەیە بە وردى دەهاڕێت بۆ بەدەستهێنانى چیمەنتۆیەکى پوختدا. لەم قۆناغەدا جۆرەها کانزاى تێکەَ دەکرێت کە ئەوانەش پێیان دەوترێت کەرەستە تێکراوەکان. دەتوانرێت ئەو کەرەستانە لەگەڵ گەچەکەدا تێکەڵ بکرێن. ئەو کەرەستە تێکراوانە تایبەتمەندییەکانى چیمەنتۆکە زۆرتر دەکەن و ئەوانەش سەرچاوەکەیان یان سروشتییە یاخود لەسەرچاوەى پیشەسازییەوە وەردەگیرێن و تایبەتمەندییەکى باش دەدەن بە چیمەنتۆکە وەک کەمکردنەوەى تواناى ئاو هەڵمژین و بەرگریکردنێکى زۆرترى سلفاتەکان و ژینگە سەختەکانى ئاو و هەواو هەروەها چیمەنتۆ کە کارتر دەکات و جۆرەکەى باشتر دەکات. لە کۆتاییدا چیمەنتۆکە لە سایلۆکاندا هەڵدەگیرێن بەر لەوەى باربکرێن چ لەڕێى کیسەوەبێت یان بە هەڵڕژاوى (فەل) و ڕەوانەى شوێنکارەکان بکرێت. |
![]()
|
|
پرۆسەى پیشەسازیى چیمەنتۆ کاریگەریى هەیە لەسەر ژینگەى ناوخۆ بۆیە لافارج پابەندە بە خۆگونجاندن لەگەڵ پێداویستییەکانى پاراستنى سیستمەکانى ژینگە.
بەدیهێنانى بەردەوامێتیى یەکێکە لە پابەندبوونەکانى لافارج لە گشت پرۆسەکارەکانیدا.
بەدیهێنانى بەردەوامێتیى یەکێکە لە پابەندبوونەکانى لافارج لەگشت پرۆسەکارەکانیدا |
|
ئەزموونە جیهانییەکەى لافارج سەبارەت بە برییە سوتەمەنى |
![]() |
ژینگەى پیشەسازى لافارج (LIE) بریتیە لە پرۆسەى " بەڕێوەبردنى پاشەڕۆ " ئەوەش پرۆسەیەکى تایبەتى گروپى لافارجە و کە تیایدا سود لەو هەلانە وەردەگیرێت کە دەرەخسێن بۆ بەکارهێنانى پاشەڕۆ لە پیشەسازى چیمەنتۆدا بە شێوازێکى ژینگەیى بێ مەترسى و پڕ لە هەستى بەرپرسیارێتیى. |
(*) لافارج بەشێکە لە دەستپێشخەرى بەردەوامێتیى چیمەنتۆ (CSI) لە ئەنجومەنى بازرگانى جیهانى بۆ گەشەپێدانى بەردەوام (WBCSD) |
|
پرۆژەکانى لافارج سەبارەت بە برییەء وزە لە عێراقدا
|