كێبڕكێی دوو ملیۆنی بیناسازی به‌رده‌وام ده‌ستیپێكرد

 
 
 
 
 

خه‌ڵاتی LafargeHolcim دیارترین كێبڕكێی جیهانییه‌ له‌ دیزاینی به‌رده‌وامدا. ئامانجی كێبڕكێكه‌ پرۆژه پێشه‌نگه‌كانی پشه‌وه‌ران و بیرۆكه‌ بوێره‌كانه‌ له‌ نه‌وه‌ی داهاتوودا كه‌ چاره‌سه‌ره‌كانی بیناسازی به‌رده‌وام و هه‌ڵكه‌وتوویی ته‌لارسازی پێكه‌وه‌ كۆ ده‌كاته‌وه‌. ئه‌م كێبڕكێیه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی LafargeHolcim  بۆ بیناسازی به‌رده‌وامه‌وه‌ رێكخراوه‌، ئه‌و بیرۆكانه‌ دیاری ده‌كات كه‌ به‌رزترین توانایان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشه‌كانی ئه‌مڕۆدا بۆ فراوانكردنی شارستانێتی و چاكردنی جۆری ژیان. ئه‌و پرۆژه‌و بیرۆكانه‌ی له‌ بواره‌كانی ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازی و ئه‌ندازیاری دیمه‌نی سرۆشتی و دیزاینی شارستانی و پلان و ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌ندازیاری شارستانی و كه‌ره‌سته‌كان رێپێدراوه‌ بۆ ناونووسكردنی ئۆنلاین بۆ كێبڕكێ 2 ملیۆنێكه‌. ناونووسین له‌‌ 21 مارس 2017 دا كۆتایی پێدێت. 

زنجیره‌ی سه‌ره‌كی كێبڕكێكه‌ كراوه‌یه‌ بۆ: ئاندازیارانی ته‌لارسازی و پلاندانه‌ره‌كان و ئه‌ندازیاران و خوێندكارانی به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و خاوه‌ن پرۆژه‌كان و بیناسازه‌كان و كۆمپانیای بیناسازی كه‌ چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌خه‌نه‌ روو بۆ كێشه ته‌كنه‌لۆژی و ژینگه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی-ئابوری و كه‌لتورییه‌كان له‌ بینا و بیناسازیی هاوچه‌رخدا. پێویسته‌ پرۆژه‌كان گه‌یشتبێته‌ قۆناغی به‌رزی له‌ دیزایندا، و ئه‌گه‌رێكی به‌رزی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێكردن، و باشتر وایه‌ ده‌ست نه‌كرابێت به‌ بیناكردنی پێش 4 ته‌مموزی 2016.

به‌شداربووان كه‌ ته‌مه‌نیان تا 30 ساڵ ده‌بێت هه‌روه‌ها ده‌توانن بیرۆكه‌ پێشبینیكراو و بۆێره‌كانیان پێشكه‌ش به‌ كێپڕكێكه‌ بكه‌ن، به‌ده‌ر له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی راسته‌قینه‌ی پرۆژه‌كه‌: زنجیره‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو ئامانجی چاره‌سه‌ره‌كانی  "ئاسمانی-شینه" - Blue-Sky له‌ لایه‌ن خوێندكاران و پیشه‌وه‌ره‌ لاوه‌كانه‌وه‌.

كێپڕكێكه‌ به‌ سه‌ر پێنج ناوچه‌ی جوگرافیدا دابه‌ش ده‌بێت- هه‌ر یه‌كه‌و لیژنه‌ی هه‌ڵسانگاندنی خۆی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌ندامانی كارا به‌ناوبانگ پێكدێت. پرۆژه‌كان به‌ گوێره‌ی ناوچه‌كان هه‌ڵده‌سنگێنرێن كه‌ تیایدا دروست ده‌كرێن، و ده‌پێورێن به‌ پێی ئه‌و پێنج " كێشانه‌ی كراونه‌ته‌ ئامانج "ی بیناسازی به‌رده‌وام كه‌ ده‌ڕوانێته‌ پرۆژه‌ له‌ روانگه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی گشت ته‌مه‌نی ژیانی. پێوه‌ره‌كه‌ داهێنان و گواستنه‌وه‌، و ئیتیكه‌ پێوانه‌ییه‌كان و گرتنه‌خۆی كۆمه‌ڵایه‌تی، و سه‌رچاو و ئه‌دای ژینگه‌یی، وسوودی ئابوری و گونجان، و كاریگه‌ری به‌ڵگه‌یی و جوانكاری ده‌گرێته‌وه‌. لیژنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزانه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت: Harry Gugger ( له‌ ئه‌وروپا) و Ray Cole  ( ئه‌مریكای باكوور) و Angelo Bucci ( ئه‌مرێكای لاتین) و Nagwa Sherif  (رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا) و Donal Bates  (ئۆقیانۆسی ئاسیا).

براوه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن له‌ زنجیره‌یه‌ك له‌ پێنج ئاهه‌نگی خه‌ڵاتكردنی یه‌ك به‌دوای یه‌كدا له‌ به‌شی دووه‌می ساڵی 2017 دا. براوه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك كاندیدی شیاون بۆ كێبڕكێی خه‌ڵاتی جیهانی ساڵی 2018.

ناونووسین له‌ كێبڕكێكه‌ بێ به‌رامبه‌ره‌ وپێویسته‌ به‌ زمانی ئینگلیزی بێت له‌ رێی به‌كارهێنانی فۆرمێكی ئۆنلاین بۆ پێشكه‌شكردنی زانیاری ده‌رباره‌ی خاوه‌نێتی پرۆژه‌كه‌، و كورته‌ی پرۆژه‌كه‌، و وورده‌كاری ته‌كنیكی، و هه‌روه‌ها وێنه‌كانی پرۆژه‌كه‌ یان نموونه‌ی روونكردنه‌وه‌. ڕێبه‌رێكی هه‌نگاو- به‌هه‌نگاو پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسانگاند به‌ ووردی دیاری ده‌كات و زانیاری ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی داخڵ بوون بۆ پێگه‌ی www. Lafargeholcim-awards.org  ده‌خاته‌ روو.

پشتگیری له‌ لایه‌ن زانكۆ ته‌كنیكییه‌ به‌ ناوبانگه‌كانی جیهان

خه‌ڵاته‌كانی LafargeHolcim به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كی ته‌كنیكی پێشه‌نگی جیهانیدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. په‌یمانگه‌ی سویسری فیدیراڵی ته‌كنه‌لۆژیا (ETH زیوریخ و EPFL لۆزان) رابه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئه‌كادیمی دامه‌زراوه‌ی LafargeHolcim ده‌كات. زانكۆ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تریش بریتین له‌: زانكۆی ئه‌مریكی له‌ به‌یروت (AUB)، لوبنان، زانكۆی ئه‌مریكی له‌ قاهیره‌ (AUC)، میسر، سكوری باڵای بیناسازی له‌ دار البیضاء (EAC)، مه‌غریب، په‌یمانگای هیندی ته‌كنه‌لۆژیا (IIT Bombay) له‌ بۆمبای، هیندستان، په‌یمانگای ماساتشوستس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا (MIT) له‌ كامبرج، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زانكۆی تۆنجی (TJU) له‌ شه‌نگای، چین، زانكۆی تسینگوا (THU) له‌ بكین، چین، زانكۆی  ئه‌یبیری ئه‌مریكی (IBERO) له‌ مه‌كسیكۆ سیتی، مه‌كسیك، زانكۆی سان پاوڵۆ (USP)، به‌رازیل، زانكۆی كۆڵۆمبیای بریتانی له‌ ڤانكۆڤه‌ر، كه‌نه‌دا، زانكۆی ملبۆرن، ئوسترالیا، و زانكۆی ویتواترسراند (Wits) له‌ جۆهانسبێرگ له‌ ئه‌فریقیای باشوور.   

 

دامه‌زراوه‌ی LafargeHolcim بۆ بیناسازی به‌رده‌وام

له‌ ساڵی 2003 وه‌ دامه‌زراوه‌كه‌ گوتار پێشكه‌ش ده‌كات ده‌رباره‌ی بیناسازی به‌رده‌وام له‌ رێی كێبڕكێی خه‌ڵاتی جیهانی، سه‌كۆ و بڵاوكراوه‌ ئه‌كادیمیاییه‌كان. دامه‌زراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن LafargeHolcim وه‌ پشتگیری ده‌كرێت، كه‌ پێشه‌نگی جیهانییه‌ له‌ بواری پیشه‌سازی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیدا، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا هه‌ر سه‌ربه‌خۆیه و دووره‌‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی.

 

لینكی به‌سوود:

 

 

زانیاری په‌یوه‌ندیكردن

ده‌زگای LafargeHolcim بۆ بیناسازی به‌رده‌وام

شه‌قامی Hagenholz 85، CH-8050، سویسرا

ته‌له‌فۆن +41 58 858 82 92   news@lafargeholcim-foundation.org

 

 www.lafargeholcim-foundation.org