لافارج عێراق تێکردنی چیمه‌نتۆی دووه‌م به‌رزترین بینای له‌عێراقدا ته‌واوکردووه به کارکردنی بێ وه‌ستان که 26 کاژێری خایاند
تیمه‌کانی چیمه‌نتۆی لافارج عێراق تێکردنی چیمه‌نتۆی بنچینه دانانیان بۆ تاوه‌ری زانیاری E1- دووه‌م به‌رزترین بینا له‌عێراقدا ته‌واو کرد به کارکردنی بێ وه‌ستان که 26 کاژێری خایاند. سه‌رجه‌م 3.517 م3 چیمه‌نتۆی C40-50 تێکرا به به‌کارهێنانی 20 ئۆتۆمبێلی خه‌باته و سێ په‌مپی چیمه‌نتۆ. کاره‌که پێکهاتبوو له 430 کاروانی ئۆتۆمبێله خه‌باته‌کان له دوو کارگه‌ی کۆنکرێتی ئاماده‌وه.
واحید ئیمام-به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌کانی کۆنکرێتیی لافارج عێراق، ڕایگه‌یاند که کاره‌که به‌وپه‌ڕی بایه‌خدان به سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رزترین ئاستی کوالیتی کۆنترۆڵ ئه‌نجامدراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری بیناسازی کرمانج، ئه‌ندازیار سه‌باح نوری عه‌لی ڕایده‌گه‌یه‌نێت که: "پێشبینیه‌کانمان له ئاستێکی به‌رزدا له لافارجدا ده‌بینرێنه‌وه که سه‌ره‌تا به کوالیتی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری ده‌ستپێده‌کات. ئێمه پێویستمان به ئه‌دایه‌کی به‌رزی کۆنکرێت هه‌یه که ئه‌و ستانده‌رانه‌ی تێدا ببینرێته‌وه که پێویستن بۆ خه‌سڵه‌ته‌کانی پرۆژه‌که که له‌لایه‌ن کۆمپانیای لافارجه‌وه دابین کراون. تیمه‌کانی لافارج کۆنکرێته‌که دابین ده‌که‌ن له‌سه‌ر شوێنی کار و له‌کاتی خۆیدا به‌پێی کاره‌کانی کۆنکرێت که خشته‌ی بۆ دانراوه. هه‌روه‌ها کۆمپانیای لافارج هه‌موو ئه‌و که‌ره‌سته و ئامرازانه‌یان هه‌یه که پێویستن بۆ شوێنی کار، وه‌ک په‌مپی گه‌ڕۆکی گه‌وره و په‌مپی جێگیر و دابه‌شکه‌ری هایدرۆلیکی.
سه‌ره‌ڕای کوالیتی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری، کۆمپانیای لافارج خزمه‌تگوزاریه‌کی باشی کڕیارانی هه‌یه که به شێوه‌یه‌کی پیشه‌ییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پرۆژه و ئه‌ندازیاره‌کاندا ده‌که‌ن و هه‌میشه گوێیان لێده‌گرن و وه‌ڵامی پرسیار و داواکاریه‌کانیان ده‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها تیمی کوالیتی کۆنترۆڵی لافارج ئه‌زمونێکی باشیان هه‌یه له وه‌رگرتنی نموونه‌ی کۆنکرێتدا. هیچ کێشه‌یه‌کی کوالیتی تێدا نابینرێت وه‌ک درز یان داچوونی کۆنکرێته‌که، هه‌موو ئه‌نجامه‌کانی تێستکردن له سه‌روو چاوه‌ڕوانیه‌کانی ئێمه‌وه‌یه.