پیشەسازی 4.0 بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ: لافارج هۆڵسیم "کارگەکانی سبەینێ" دەستپێدەکات

لافارج هۆڵسیم دەستەی بەرهەمهێنانەکەی بۆ داهاتوو پێشدەخات. بە ئامانجگرتنی تۆڕێکی جیهانیی زیاتر لە 270 کۆمپانیای چیمەنتۆ و وێستگەی هاڕینی یەکگرتوو لە زیاتر لە 50 ووڵات، کۆمپانیاکە تێکنۆلۆژیا بە ئۆتۆماتیککردنەکان و ڕۆبۆتیی و زیرەکیی ناسروشتی و چاککردنەوەی خۆپارێزی تەکنۆلۆژیای دوانەی ژمارەیی بەکاردەهێنێت بۆ تەواوی پرۆسەی بەرهەمهێنان. ئەم بەرنامەیە کە بۆ ماوەی چوار ساڵ درێژ دەبێتەوە دەستپێشخەری "کارگەکانی سبەینێ" دەکات بە یەکێک لە گەورەترین تێکنۆلۆژیای دەستپێکردنی پیشەسازی 4.0 لە پیشەسازی کەلوپەلی بیناسازی.

پرۆسەیەکی باوەڕپێکراوی "کارگەکانی سبەینێ" توانای کرداریی 15 بۆ 20 لە سەدی بەدەستدەهێنێت بە بەراورد لەگەڵ کارگەی چیمەنتۆ کۆنەکان. لە ئێستادا لافارج هۆڵسیم کار دەکات لەسەر زیاتر لە 30 پرۆژەی ئەزموونی کە هەموو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە کە کۆمپانیاکە چالاکە تیایاندا. کۆمپانیای چیمەنتۆی Siggenthal ی یەکگرتوو لە سویسرا دەبێت بەو منارەیەی کە یەکگرتنی هەموو ڕەگەزەکانی تێدا تاقیدەکرێنەوە بۆ دەستپێشخەری "کۆمپانیاکانی سبەینێ" ی جیهانی.

Solomon Baumgartner Aviles، سەرۆکی پیشەسازی چیمەنتۆی جیهانی دەڵێت: "گۆڕینی ئەو شێوازەی کە چیمەنتۆی پێ بەرهەمدەهێنین یەکێکە لە بوارەکانی جەختکردنەوە لە سترایژی بە ژمارەکردنمان و دەسپێشخەری "کارگەکانی سبەینێ" پیشەسازی 4.0 دەکاتە ڕاستی لە کارگەکانماندا. ئەم چارەسەرە داهێنراوانە پیشەسازی چیمەنتۆ سەلامەتتر و بەتواناتر دەکات و لە ڕووی ژینگەییشەوە گونجاو دەبێت. ئێمە بەرەوە ئەو چالاکیانە دەجووڵێین کە بەتەواوی پشت بە داتا دەبەستن لەپێناو پشتگیریکردنی گەشەکردنی بەسوودی زیاتر وەک بەشێک لە ستراتیژیەکەمان بۆ ساڵی 2022 – (بنیاتنان لەپێناو گەشەکردن).   

لەنێو ئەو تێکنۆلۆژیایانەی کە جێبەجێ کراون چالاکی پێشبینیکاریە کە دەتوانێت بارودۆخی نائاسایی دەربخات و چارەسەری پەککەوتنەکان بکات لە کاتی خۆیدا. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچووی چاککردنەوە بە زیاتر لە سەدا 10 و کەمکردنەوەی تێچووی ووزە بەشێوەیەکی بەرچاو. دوانەی ژمارەیی بۆ کارگەکان دادەنرێت بۆ چاککردنی دەرفەتەکانی ڕاهێنان.

پرۆسەی بە ئۆتۆماتیککردن و ڕۆبۆتیات ڕەگەزێکی گرنگی ترە لە ستراتیژیەکەدا. چاودێریکردن لە دوورەوە دەکرێت بۆ ئەو کارانەی کە زۆر بەرچاوون لە سەرتاسەری کارگەکەدا. بە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای Flyability نوێی سویسری، کۆمپانیا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکاردەهێنێت، کە ئەمەش ژمارەی جارەکانی پرۆسەکانی پشکنین زیاد دەکات و لەهەمان کاتیشدا تێچوو کەمدەکاتەوە و سەلامەتی کارمەندەکان زیاد دەکات لەڕێی پشکنینی شوێنە قەتیسەکانەوە. ئەم بیرۆکەیە ئێستا لەناو ژمارەیەکی زۆری بازاڕەکاندا دەخرێتە ڕوو لەنێویشیاندا سویسرا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، کەنەدا، هندستان، ڕووسیا.

 

سەرەڕای ئەمەش، ئامرازی دیجیتاڵی PACT ی نوێ (ئەدا و هاوکاریکردن) ڕێگە بە دەرکردنی بڕیار دەدات لەو ئەزموونەوە کە پشت بە داتای ناوەندی دەبەستێت لەڕێی لێکدانی داتاکان لە سەرچاوە هەمەجۆرەکانەوە و توانا دەدات بە بەرنامەکانی فێربوونی ئامێر.

داهێنانی کراوە لە ناوجەرگەی (کارگەکانی سبەینێ)

LH MAQER بەرنامەی تازەی کۆمپانیا، ئامانجی ئەوەیە کاریگەرترین تێکنۆلۆژیا دەستنیشان بکات و کۆمپانیاکانی خاوەن تێکنۆلۆژیای نوێ بکاتە ئامانج، هەروەها ئامانجی ئەوەیە نموونەیەکی نوێی هاوبەشیی دابمەزرێنێت لەگەڵ هەریەک لە کۆمپانیاکانی پیشەسازی و بەرنامە کۆمپیوتەریەکان.

فلیپ لیوتیگەر-سەرۆکی جێبەجێکاری ژمارەیی: "ئەزموونە جیهانیەکەمان لە بواری پیشەسازی چیمەنتۆدا وێنەی نییە. لە ئێستادا لەڕێی بەرنامەی LH MAQER ی خۆمانەوە نموونەی کارکردنی خۆمان دەکەینەوە لەسەر کارامەیی و لێهاتووی چەند مێشکێکی ژمارەیی بەهرەمەند لە جیهاندا. لەڕاستیدا ئێمە سەرکەوتنی ئەم ڕێبازە لە زۆر لە چالاکیەکانماندا لەسەر ئاستی جیهان دەبینین.

 

چاککردنی ئەدا لەڕێی تۆڕی تێکنۆلۆژیای ژووری کۆنترۆڵەوە کە پشت بە داتا دەبەستێت

کۆمپانیای لافارج هۆڵسیم بە شێوەیەکی پراکتیکی تێکنۆلۆژیای بۆ بەدواداچوونی ئەدا بە شێوەیەکی ناوەندی پەیڕەو کرد و سەرچاوەی تەرخان کرد بۆ پشتگیری تۆڕی کارگە لە ئێستادا. زیاتر لە 80 ی کارگەکانی چیمەنتۆی کۆمپانیای لافارج هۆڵسیم بە شێوەیەکی پراکتیکی بەستراون بە سیستەمی زانیاری تێکنۆلۆژی کۆمپانیا کە شەفافیەتی داتاکان دابین دەکات لە سەر ئاستی کۆمپانیا و ووڵات و هەرێم و جیهان.

هەندێ چالاکیی ووڵات هەن زیاتر لە دە ساڵ داتای تەکنیکی مێژوویی بەردەستیان هەیە. سیستەمەکانی دیکە ڕێگە دەدەن بە چاودێریکردن لە دوورەوە لە چەند بەشێکی دیاریکراوی چالاکیەکان لەڕێی سیستەمەکانی چاودێری دۆخەکە بە ئۆنلاین. لە سەرەتای جێبەجێکردنیەوە لە ساڵی 2006، ئەم سیستەمە بە تەنها 80 ملێۆن فرانکی سویسری گەڕاندۆتەوە و زیادەیەکی 3 ملیۆن تەنی چیمەنتۆش کە بەهۆی پەککەوتنی کەمتر فرۆشراون.

ڤیدیۆیەک دەربارەی "کارگەکانی سبەینێ" لێرە ببینە.

 

پلاتفۆرمێکی جیهانییە بۆ داهێنان کە گۆڕان دێنێتە کایەوە لەڕێی داهێنانی کراوە لە کەرتی کەلوپەلی بیناسازی. ئەم بەرنامەیە جەخت دەکات لە بەستنەوەی کۆمپانیا تێکنۆلۆژیەکان بە حاڵەتی بەکارهێنانە ڕاستەقینەکانەوە لە سەرجەم چالاکیەکانی کۆمپانیای لافارج هۆڵسیم هەر لە کانەبەردەوە بۆ شوێنی بیناکردن.

بە سوودوەرگرتن لە جووڵەکانی داهێنان لە گەشەکردنی بەرنامەی کۆمپیوتەر، LH MAQER تەواوی کۆمەڵە چالاکیەکانی هەنگاو بە هەنگاو دەکاتەوە بۆ شێوەی نوێی داهێنان. ئەمەش پێکدێت لە کانەبەرد، شوێنی دروستکردن، تۆڕەکانی لۆجیستی، دامەزراوە فرۆشیاریەکان لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە پەیوەندیەکان کە لافارج هۆڵسیم هەیەتی بە درێژایی زنجیرەی بەهاکان، هەر لە فڕێدانی هاوبەشی پاشماوەکانەوە بۆ شوێنی بیناکردن. ئێمە باوەڕمان وایە کە دروستکردن و بیناکردنی بەردەوام و کاریگەر نایەتە دی تەنها لەڕێی سوودوەرگرتن لە شێوازی نوێی کارکردن و داهێنانەوە نەبێ.