لافارج بەردەوامە لە سەوزکردنی ژینگە
وەک بەشێک لە دەستپێشخەری بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی، هەڵمەتی بە سەوزکردنی ژینگە لەلایەن لافارجەوە لە ناوچەی بەردەقارەمان لە قەزای بازیان بەردەوام بوو، لە چوارچێوەی بۆنەیەکی شیاودا کە نوێنەرانی شارەوانی و قوتابخانە و مامۆستایان و پۆلیسی ناوچەکە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کارمەندانی لافارج بەشداریان تێداکرد ٢٥٠ درەخت لە خوێندنگاکان و ناوچەکەدا چێنرا. ئەم پرۆژەیە دەبێتە سەوزکردنی زیاتری ناوچەکە و پاراستن و خوڵقاندنی ژینگەیەکی تەندروست لە ناوچەی بازیاندا. کۆی تێچوونی ئەم پرۆژەیە ٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار دیناری عێراقی بوو.
لە میانی بۆنەکەدا، بەرپرسانی شارەوانی لە بری خەڵکی ناوچەکە سوپاسی بێپایانی خۆیان بۆ ئەم پرۆژەیە دەربڕی، هەروەها جەختیان کردەوە کە ناوچەکە پێویستی بە یارمەتی زیاتر هەیە لە بوارەکانی پەروردە؛ بۆ نموونە چاکردنەوەی خوێندگاکان و یارمەتیدانی کارمەندانەکانیان. |
![]() |