ئاوی باران ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی ئاودێری بۆ زه‌وی كشتوكاڵی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆدا به‌هۆی پرۆژه‌ی لێپرسراوێتی كۆمه‌ڵایه‌تی لافارج عێڕاق

02.01.2019
 

 

ئه‌نجامدانی كاره‌كان به‌ ده‌ستپاكی

 

ئه‌نجامدانی كاره‌كان به‌ ده‌ستپاكی ئه‌و شێوازه‌یه‌ كه‌ له‌ لافارج هۆڵسیمدا كاری پێده‌كه‌ین. ئه‌م كلتوری ده‌ستپاكییه‌ شتێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌واممان له‌ ژینگه‌ی كاری پڕ له‌ ئه‌سته‌نگاری ‌ ئه‌مڕۆدا. هه‌روه‌ها ئێمه‌ درك به‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ گه‌ل فراوانبوونی شوێن پێی جیهانی كاره‌كانمان له‌ پاش یه‌كگرتنه‌كه‌ لێپرسراوێتی ئه‌وه‌مان له‌ ئه‌ستۆ ده‌بێت كه‌ ببینه‌ كۆمپانیای پێشه‌نگ له‌ پیشه‌سازییه‌كه‌ماندا كاتێك كه‌ باس له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمپانیاكه‌ ده‌كرێت. 

 

جه‌ربه‌زه‌یی و ده‌ستپاكی و لێپرسراوێتی و ڕیزگرتن له‌ كه‌سانی دیكه‌ به‌های سه‌ره‌كین بۆ لافارج هۆڵسیم و به‌ردی بناغه‌ن بۆ سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی گروپه‌كه‌.

 

یاساكانی هه‌ڵسوكه‌وتی پیشه‌ییمان ئه‌م 6 یاسا سه‌ره‌كییه‌ی خواره‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو كه‌ له‌ گشت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ لافارج هۆڵسیم تیایاندا كار ده‌كات جێبه‌جێ ده‌كرێن:

  • پابه‌ندبوون به‌ گشت یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تی و نیشتمانییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ كاره‌كانمانه‌وه‌.
  • قه‌ده‌غه‌كردنی داكۆكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
  • ڕێز گرتن له‌ خه‌ڵك و ژینگه‌.
  • پاراستنی سه‌رمایه‌ی گروپه‌كه‌.
  • پاراستنی ڕوونی دارایی (شه‌فافیه‌تی دارایی).
  • بایه‌خدان به‌ گرنگی چاودێری و وردبینی ناوخۆیی.